خێزان و قوتابخانه پێكه‌وه له پێناو بنیادنانی نه‌وه‌یه‌كی رۆشنبیر ...سوهه‌یل تاهیر عه‌بدولڵا
ئه‌مڕۆ ئه‌م دروشمه یه‌كێكه له پێداویستییه هه‌ره گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه، چونكه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كرێت درزێك كه‌وتۆته نێوان خێزان و قوتابخانه كه ئه‌مه‌ش زه‌نگێكی مه‌ترسیداره، یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له بواری په‌روه‌رده‌و فێركردندا، به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه به خێزانه‌وه، چونكه قوتابخانه‌و خێزان دوو بنه‌مای سه‌ره‌كین له دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا و یه‌ك یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن و یه‌ك ئامانجی هاوبه‌شیان هه‌یه ئه‌ویش په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌سه‌ندنی مرۆییه له كۆمه‌ڵگه‌دا.په‌روه‌رده كردنی منداڵ خێزانه‌وه ده‌ستپێده‌كات، واتا سه‌ره‌تاكانی په‌روه‌رده له‌ناو خێزانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات، به‌رده‌وامی په‌روه‌رده‌كردنیش ته‌واو نابێت به‌بێ بوونی قوتابخانه وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی و به‌پێی سیسته‌مێكی دیاریكراو، واتا قوتابخانه رووه‌كی دیكه‌ی گه‌وره‌ی دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه له پێگه‌یاندنی نه‌وه دوای نه‌وه، قوتابخانه كه‌سایه‌تی ئه‌و قوتابییه له رووی ئاستی بیر‌و هۆش و رۆشنبیری و داب و نه‌ریت و شارستانیه‌تی مێژوویی و فه‌لسه‌فه‌ی فێركردن و بنه‌ماكانی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و ستراتیژیه‌تی كۆمه‌ڵگه له دڵ و بیروهۆشی جێگیر ده‌كات.كه‌واته قوتابخانه ته‌واو كه‌ری خێزانه له پێشكه‌شكردنی خزمه‌ته په‌روه‌رده‌ییه‌كان دوای تێركردنی پێداویستییه سه‌ره‌كیه‌كانی قۆناغه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی جه‌سته‌یی و عه‌قلی و كۆمه‌ڵایه‌تی تا ده‌گاته پاراستنی ناسنامه‌ی نیشتیمانی.بوونی ستراتیژیه‌تێكی هاوبه‌ش و ته‌واو كه‌ری یه‌كتر له نێوان خێزان و قوتابخانه‌دا هۆكارێكه بۆ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌و خودی تاكه‌كانی نێو ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ش.ژیانی نێو قوتابخانه‌ش هه‌ر چه‌ند فراوانتره به‌ڵام وه‌ك خێزان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بچووكه، له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێك و یاسادا رێكخراوه.
قوتابخانه‌و خێزان دوو پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تین پابه‌ندن به‌وه‌ی گرێبه‌ست له گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ن و پردێك له نێوان یه‌كتردا دروست بكه‌ن كه به‌رهه‌م و ده‌ره‌نجامی بۆ هه‌ر دوو لا هه‌بێت.با دروشمی ((خێزان و قوتابخانه پێكه‌وه
له پێناو بنیادنانی نه‌وه‌یه‌كی رۆشنبیر)) به‌رز بكه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه هه‌ر چه‌ند به چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی دیكه تێكه‌ڵ ده‌بن وه‌ك ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و چه‌ندین كه‌ناڵی جیاجیا، به‌ڵام قوتابخانه‌و خێزان، له پێشه‌نگی هه‌موو ئه‌م دامه‌زراوانه‌ن و رۆڵیان زیاتره.
28 -2-2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
