گۆرانكاری سیسته‌می په‌روه‌رده و ئاسته‌نگه‌كان ... سوهه‌یل تاهیر عه‌بدولڵا
وه‌ك ئاشكرایه پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژیاكان و چالاكیه‌كانی دیكه‌ی مرۆڤایه‌تی له زۆربه‌ی زۆری زانسته‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی ناوه، بۆیه زۆر ئاساییه به‌ڵكو پێویسته ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی دوا نه‌كه‌وین له ئه‌زموونی وڵاتانی پێشكه‌وتوو هه‌نگاو بنێین.ئامانجیش له گۆرانكاری نوێبوونه‌وه‌و چاكسازییه.به‌ڵام پێویسته ئه‌م رێوشوێنه‌ی كه وه‌رده‌گیرێت بۆ گۆرانكاری باشترین رێگا بێت و كه‌مترین تێچوونی تێبچێت.ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه لێهاتوویی و زیره‌كی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌دیار بكه‌وێت، نه‌ك ته‌نها بڕیاربدرێت كه به‌ڵێ گۆرانكاری ئه‌نجام ده‌ده‌ین و ته‌واو.
كارگێڕی هونه‌ری داهێنان و وه‌رگرتنی بڕیاره‌كانه كه ئامانجی به‌كارخستنی هه‌موو تواناكانه و چالاكییه‌كانه له ئاسته جیاجیاكان بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا بتوانرێت گۆرانكاری ئه‌نجام بدات كه پشت به پلانێكی تۆكمه ببه‌ستێت.گۆرانكاری واتا سیسته‌مێكی نوێ شوێنی سیسته‌مێكی كۆن بگرێته‌وه به‌مه‌به‌ستی چاكسازی.به‌ر له هه‌موو شتێك گۆرانكاری پێویستی به توانا و بوونی ستراتیژیه‌تێك هه‌یه كه به لێهاتوویی ئه‌نجامه‌كانی بپێكێت.به‌ڵام ئه‌وه‌ی له گۆرانكاری سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا ده‌بینرێت دووره له هه‌موو ئه‌م بنه‌مایانه‌ی كه تیشكم خسته سه‌ر، باشترین رێگا نه‌بووه بۆ گۆرانكاری و تێچوونێكی زۆری تێچووه و ئامانجه‌كانی نه‌پێكاوه و سیسته‌می نوێ تا ئێستاش جێگیر نییه و ساڵانه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری قوتابیان تاقیده‌كرێته‌وه و حاله‌تێكی ده‌روونی خراپی له‌لای قوتابیان و مامۆستایان و هه‌تا كارگێری قوتابخانه‌كان دروست كردووه.به‌ر له هه‌موو شتێك پێویسته سیسته‌می نوێی په‌روه‌رده له‌لایه‌ن قوتابیان و ده‌سته‌ی مامۆستایان و كارگێری قوتابخانه‌كان سیته‌مێك بێت كه جێگه‌ی خۆشحالی بێت و قبوڵ بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشكرایه‌و هه‌موومان ده‌یبینین كه نیگه‌رانی و دڵه‌راوكێی لێكه‌وتۆته‌وه، كاتێكیش ناره‌زاییه‌كان ده‌گه‌نه سه‌ر شه‌قام، به‌رپرسانی په‌روه‌رده، ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ كپ كردنه‌وه‌ی ناره‌زاییه‌كان.پێویسته له مه‌سه‌له‌ی گۆرانكاری سیسته‌مدا پشت به‌كه‌سانێك نه‌به‌سترێت كه له‌دوای مێزه‌كان دانیشتوون و هه‌ست به خه‌ڵك ناكه‌ن، به‌ڵكو پێویسته پرس و رای به‌رێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌كان به هه‌ند وه‌ربگیرێت كه ئه‌وان نزیكن له مامۆستا‌و له قوتابیان و له خانه‌واده‌ی قوتابیان، به‌رێوه‌به‌ر زۆر نزیكه له واقیع و له نێو واقیعه‌كه‌دا ده‌ژیت، هه‌روه‌ها پشت به مامۆستایانی شاره‌زا ببه‌سترێت له هه‌ر پرسێكی په‌روه‌رده‌ییدا، نه‌ك ئه‌و شاره‌زایانه‌ی كه ماوه‌ی 20 ساڵه به‌ناو شاره‌زان و به كردار هیچ به‌رهه‌مێكیان نییه.له‌م قۆناغه‌دا پێویسته به‌رپرسانی په‌روه‌رده شان به شانی به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان ده‌ست له سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانی ئه‌م سیسته‌مه دابنێن و به‌زووترین كات هۆكاره‌كانی ئه‌م كێشانه دیراسه‌ت بكه‌ن و چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ دابڕێژن ئه‌ویش له رێگه‌ی دانانی پلانی تایبه‌ت و پلانی گشتی، پلانه تایبه‌ته‌كان گشت بواره‌كانی په‌روه‌رده بگرێته‌وه و پلانه گشتیه‌كانیش پێك بێت له ستراتیژیه‌تی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن.
هه‌ر گۆرانكارییه‌ك له سیسه‌می وڵات و هه‌ر سیسته‌مێك دووچاری ره‌خنه‌و ناره‌زایی بوون ده‌بێته‌وه، به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌وانه‌ی ره‌خنه ده‌گرن و نارازیین هه‌ڵه بن یان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وا سه‌رییان بكات، پێویسته، له هه‌ر گۆرانكارییه‌ك لێژنه‌ی جیا جیا هه‌بێت و به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی هه‌بێت له سه‌ر كه‌م و كورییه‌كان و به‌زووترین كات چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ دابرێژێت، ئومێد ده‌كه‌م و پێشتریش له نووسینه‌كانم ئاماژه‌م پێكردووه كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به بڕگه‌و مادده‌كانی ئه‌زموونه‌كانی ئه‌م سیسته‌مه بچێته‌وه به‌تایبه‌تی له قۆناغی ئاماده‌یی، تا قوتابیان و مامۆستایان و ده‌سته‌ی كارگێری قوتابخانه‌كان له‌م گێژاوه رزگار بكات.
23-2-2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
