باوه‌ڕ ناكه‌م له هیچ كون و كه‌له‌به‌رێكی ئه‌م دونیایه، ره‌وشی په‌روه‌رده وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ی خۆمان خراپ و بێ سه‌روبه‌ر بێت.سه‌ره‌تای ساڵ كاتێك ده‌وامی فه‌رمی له قوتابخانه‌كانی هه‌ر وڵاتێك ده‌كرێته‌وه، كۆمه‌ڵێك ئاماده‌كاری له قوتابخانه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، كه چۆن پێشوازی له ساڵی نوێ بكرێت، بێ ئه‌وه‌ی كه كه‌س هه‌ستی پێ بكات هه‌موو شتێك كۆنترۆڵ ده‌كرێت به‌ر له ده‌ستپێكردنی ده‌وامی فه‌رمی.به‌داخه‌وه لای ئێمه هاتنی ساڵی خوێندن به كۆمه‌ڵێك كێشه‌و گرفته‌وه پێشوازی لێده‌كرێت، چ له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه چ له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌كان و خودی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له كه‌موكوڕییه‌كانی، وه‌ك نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویست بۆ پاككردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان و نه‌بوونی پێداویستی ته‌واو له قوتابخانه‌كان، نه‌بوونی مامۆستا، یه‌كلایی نه‌بوونه‌وه‌ی هه‌ندێ مه‌سه‌له سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی مامۆستایان و گواستنه‌وه‌یان به پێوه‌رێكی پێشكه‌وتووانه.كه ئه‌مانه به‌شێكی كه‌م و كوڕییه‌كانن به‌لام ئه‌مانه ره‌نگ دانه‌وه‌ی نه‌رێنی ئه‌كاته سه‌ر خودی خێزان و كۆمه‌ڵگه، خێزانه‌كان نازانن كه مناڵه‌كانیان بۆ كوێ به‌رن، شوێنێك نه‌ماوه كه وه‌ك پێویست كه‌م و كوڕی تێدا نه‌بێت.هه‌ندێك په‌نا بۆ قوتابخانه‌ی ئه‌هلی ده‌بات، كه‌چی ئه‌وانیش خه‌ریكه ببن به پاشكۆی قوتابخانه حكومییه‌كان له دوا كه‌وتوویی، ته‌نها مه‌به‌ست تیایدا قازانجه نه‌ك گه‌یاندنی په‌یامی خوێندن و فێر بوون.ئه‌مانه هه‌مووی كێشه‌ن و ده‌گوازرێنه‌وه ناو خێزان كه نازانن روو له كوێ بكه‌ن و چۆن مناڵه‌كانیان به‌م هه‌موو كێشه‌و گرفته په‌روه‌رده بكه‌ن، كه خودی دامه‌زراوه‌كانی په‌روه‌رده وه‌ك پێویست نه‌بن، به‌شێكی زۆری مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیاران و خه‌ڵكی شاره‌زای ئه‌م بواره هه‌ست به‌م كه‌موكوڕییانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌مووی بێده‌نگی ده‌نوێنێت و ده‌لێن كه ئه‌وانیش هه‌مان كێشه‌و گرفتیان هه‌یه.كه‌واته خه‌ڵك بێ ئومێد بووه له چاوه‌ڕوانی كردنیش كه ئه‌م بواره چاك ببێته‌وه.
ئه‌م ماوه‌یه سه‌ره‌تای ده‌وامی فه‌رمی قوتابخانه‌كانه كه‌چی، هه‌ڵمه‌تێكی سوبغكردنی قوتابخانه‌كان و چاككردنه‌وه‌ی كاره‌باكانیان به‌رێوه‌یه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه خۆشبه‌ختانه ته‌واو بوو له سه‌ره‌تای ساڵی خوێندن ئه‌نجامدرا و قوتابخانه‌كان بوونه شوێنی ده‌نگدان و وا جه‌ژنی قوربان و دواتریش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگان، ئه‌وانه هه‌مووی كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر پرۆسه‌ی فێركردن به‌تایبه‌تی له وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندن كه هه‌موو ساڵ له‌م وه‌رزه‌دا ئه‌م پشووانه بوونی نه‌بوو، وه‌رزی دووه‌میش هه‌ر لێی گه‌رێ، وه‌رزی دووه‌م واتا وه‌رزی به‌هارو وه‌رزی پشوو، ئه‌مساڵ به‌م شێوه‌یه خوێندن به‌رێوه ده‌چێت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش بڕیاری زیادكردنی 100 كاتژمێری زیاده بۆ خوێندن راده‌گه‌یه‌نێت، كه ته‌نها بڕیاره‌و ناچێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، چونكه ئه‌سته‌مه جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وه به‌شێك له‌و كێشه‌و گرفتانه‌یه كه به زه‌قی ره‌نگ ده‌داته‌وه له سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن، دیاریش نییه ئه‌گه‌ر شتی لا به‌لاش روو نه‌دات.
با هه‌موو لایه‌ك دوعا بكه‌ین بڵێن خودا چاكی بكات چونكه وه‌ك وتم ئومێد لاوازه كه خۆمان بتوانیین ئه‌م ره‌وشه ناله‌باره‌ی په‌روه‌رده چاك بكه‌ین.
28-9-2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
