زۆر جار مامۆستا كاریگه‌ری زیاتری له سه‌ر منداڵان هه‌یه به به‌راورد له گه‌ڵ دایك و باوكانی قوتابی.به‌ڵام ئایا هه‌موو مامۆستایان هه‌ست به‌و سه‌نگه‌و به‌م به‌رپرسیاریه‌تییه ده‌كه‌ن؟ مامۆستا چی بكات بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی سه‌ركردایه‌تی ببینێت؟ دایك و باوكان چی بكه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌وه بكه‌ن مامۆستا رۆڵی سلبی ده‌بینێت به‌سه‌ر منداڵه‌كانیان؟
پێویسته مامۆستایان له قوتابخانه‌كانیان و له گه‌ڵ منداڵان و قوتابیاندا رۆڵی سه‌ركردایه‌تی ببینین چونكه ئه‌مه یه‌كێكه له ئه‌ركه‌كانی و مامۆستا خاوه‌ن په‌یامێكه و پیرۆزی خۆی هه‌یه وه‌ك پیرۆزیه‌كانی نێردراوه‌كان و پێغه‌مبه‌ران.مامۆستا پێویسته زۆر ئاگاداری هه‌ڵسوكه‌وتی بێت له به‌رده‌م قوتابیه‌كانی و گرنگی به روخساری ده‌ره‌وه‌و جل و به‌رگی بدات و كه شیاو و گونجاو بێت له گه‌ڵ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن.
هه‌روه‌ها زۆر گرنگه كه مامۆستا به شێوازێكی شیاو گفتوگۆ له گه‌ڵ قوتابیان و مندالان بكات و ووشه‌ی جوان و رێك و پێك به‌كار بهێنێت.هه‌روه‌ها پێویسته په‌یوه‌ندی نێوان مامۆستا له گه‌ڵ قوتابی، باوكایه‌تی پێوه دیار بێت و سۆزی تیا بێت سوودی هه‌بێت.هه‌روه‌ها پێویسته له سه‌ر مامۆستایان به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ قوتابیان ئاراسته بكه‌ن و نموونه‌یان له سه‌ر هه‌ندێ به‌های گرنگ بۆ بهێننه‌وه.ئامانجه ویژدانیه‌كان و چاندنی ئه‌و به‌ها گرنگه كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتیمانیانه له قوتابخانه‌كانی ئێمه وه‌كو پێویست له دڵ و ده‌روون و هزر و بیری قوتابیان جێگیر ناكرێت، كه ئه‌مه زۆر گرنگه مامۆستایان هه‌وڵی بۆ بده‌ن چونكه زۆر له پرۆگرامه‌كانی خوێندن ئه‌و به‌ها ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتیمانیانه‌ی تێدایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته گه‌یاندن و چه‌سپاندنی ئه‌م به‌ها پیرۆزانه‌یه له نێو بیر‌و هزر و دڵ و ده‌روونی قوتابی.
14-1-2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
