په‌روه‌رده‌و دیموكراتیه‌ت ...سوهه‌یل تاهیر عه‌بدولڵا
مێژووی م
رۆڤایهتی سه‌لماندوویه‌تی كه دیموكراتیه‌ت و ناوه‌رۆكی ئه‌م چه‌مكه به‌هه‌موو لایه‌نه مرۆییه‌كانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له هه‌ست و تێگه‌یشتنی مرۆڤ جیانابێته‌وه، ئه‌م تێگه‌یشتن و هه‌سته‌ش له رێگه‌ی په‌روه‌رده‌وه دێته‌ئاراوه، پێناسه‌ی جیاجیای دیموكراتیه‌ت هه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ی من هه‌ستی پێوه ده‌كه‌م كه له‌گه‌ڵ هه‌موو پێناسه‌كانی دیكه دیموكراستیه‌ت جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆی نیه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه من له رووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه سه‌یری ده‌كه‌م و وای ده‌بینم كه دیموكراتیه‌ت هه‌ڵس و كه‌وت و شێوازی هه‌ڵبژاردنی ژیانه كه خۆی له‌ژماره‌یه‌ك بنه‌ما ده‌بینێته‌وه وه‌ك یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری هاوكاری و ویژدان و خۆدوورخستنه‌وه له توند و تیژی و ئازادی بیر‌ورا و رێزگرتنی رای به‌رامبه‌ر و چه‌ندین بنه‌مای دیكه.دیموكراسیه‌ت ته‌نها دروشم نییه به‌ڵكو هه‌ڵسوكه‌وت و به‌كارهێنانی كرده‌وه‌ی راست و دروسته كه ئه‌مانه هه‌مووی له رێگه‌ی فێربوون و په‌روه‌رده‌وه دروست ده‌بێت، بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ش پێویسته هه‌وڵی به‌رده‌وام و كاتێكی زۆر هه‌یه، گه‌یشتن به‌م ئامانجه ته‌نها به بڕیار‌و نووسینی له به‌ڵگه‌نامه‌كان نایه‌تی دی، به‌ڵكو پێویستی به هه‌نگاوی كرده‌یی هه‌یه له رێگه‌ی به‌رنامه‌و كتێبه‌كانی قوتابخانه و ئاماده‌كردنی مامۆستا.بۆیه هه‌موو ئه‌م گۆرانكارییانه‌ی كه به‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن دێت پێویسته كاریگه‌ری له سه‌ر بنیادنانی دیموكراتیه‌ت هه‌بێت و چه‌مكی دیموكراتیه‌ت گرنگیه‌كی زیاتری پێبدرێت و بنه‌ماكانی له‌سه‌ر تاكه كه‌س ره‌نگ بداته‌وه وه‌ك بنه‌ماكانی ئازادی و به‌رپرسیاریه‌تی و چه‌مكی هاوولاتیبوون و به‌شداری سیاسی، چه‌مكی ماف و ئه‌ركه‌كان و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری و ره‌خنه‌ی بنیادنه‌ر و هتد......پێویسته ئه‌م چه‌مكانه و ئه‌م رۆشنبیرییه له قۆناغی بنه‌ره‌تی فێره منداڵان بكرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه گونجاو بێت له گه‌ڵ تواناكانی و دواتر له قۆناغه‌كانی تر ئه‌م چه‌مكانه زیاتر گرنگی پێبدرێت و درێژه‌ی هه‌بێت.پێویسته بنه‌ماو چه‌مكه‌كانی دیموكراتی له‌ژیان و چالاكیه‌كانی قوتابخانه به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی بوونی هه‌بێت و كاری پێبكرێت به‌تایبه‌تی له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان قوتابیان و مامۆستایان.پێویسته قوتابیان فێربكرێن كه چۆن رووبه‌رووی كێشه‌كانیان ده‌بنه‌وه له قوتابخانه‌و له ژیانی رۆژانه‌یان به‌شێوازێك كه ئازایه‌تی پێوه دیار بێت و پشت به تواناكانی خۆیان ببه‌ستن.هه‌ره‌ها پێویسته قوتابیان هان بدرێن كه به‌شداری گفتوگۆكانی ناو پۆل بكه‌ن و هه‌روه‌ها فێر بكرێن كه رای جیاواز له هاورێكانیان قبول بكه‌ن.ئایا ته‌نها قوتابخانه چه‌مكی دیموكراتی بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌گوازێته‌وه؟؟ نه‌خێر دامه‌زراوه‌ی دیكه هه‌یه كه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و دیموكراتیه‌ت ده‌بات له‌وانه دامه‌زراوه‌ی خێزان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و پارت و دامه‌زراوه‌ی دیكه‌ی رۆشنبیری و وه‌رزشی و هتد....
22-2-2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
