ئه‌مڕۆ داهێنانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان هه‌موو بواره‌كانی گرتۆته‌وه، كه‌س نییه له‌و هه‌رێمه داهێنه‌ر نه‌بێت، به‌ڵام هه‌ر یه‌كه‌و به‌شێوازێكی خۆی، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش بێبه‌ش نه‌بووه له‌م داهێنانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه، نموونه‌ش له سه‌ر داهێنانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، كه له رێگه‌ی په‌روه‌رده‌كانه‌وه قوتابخانه‌كان ناچار كران به‌وه‌ی هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك پێویسته ئیمیلێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م رێگه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌روه‌رده‌و قوتابخانه‌كان رایی بكرێن، ئه‌مه‌ش وایكرد هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك هێلێكی رێبه‌ر بكرێت و به‌دوای كه‌سێكیش بگه‌رێت كه ئینته‌رنێت بزانێت بۆ ئه‌وه‌ی ئیمێلێك دروست بكات، هه‌ر له‌و كاته‌وه كه ماوه‌ی زیاتر له 6 مانگ ده‌بێت ئه‌م ئیمێلانه دروست كراون و كه به‌شێكی زۆری قوتابخانه‌كان ناتوانن به‌كاری بهێنن ئیمێله‌كانیشیان له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه دروستكراوه كه مامۆستا‌و كارمه‌ندی قوتابخانه نییه و هه‌ندێ قوتابخانه له‌وانه‌یه هه‌ر كۆمپیوته‌ری نه‌بێت.له هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌یه كه تا ئێستا ته‌نها یه‌ك نوسراویش له په‌روه‌رده‌كانه‌وه ئاراسته‌ی قوتابخانه‌كان نه‌كراوه، ته‌نها ئه‌م ئیمێڵ و ئه‌م به‌زم و ره‌زمه بۆ جوانی بوو و داهێنانێك بوو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.كه من له‌و باوه‌ره‌م هه‌ندێ له به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌روه‌رده‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی په‌روه‌رده‌ش تا ئێستا ناتوانن ئینته‌رنێت به‌كار بهێنن و هه‌ر یه‌كه‌و فه‌رمانبه‌رێكی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لای خۆی داناوه.ئه‌ی ئه‌وه داهێنان نییه؟؟؟
22/1/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
