ئه‌رك و ماف و دادپه‌روه‌ری ...سوهه‌یل تاهیر عه‌بدولڵا
به‌ده‌ستهێنانی و ره‌وایی هه‌ر مافێك، له‌دوای هه‌ر ئه‌ركێكه، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش، به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر ئه‌ركێك مافێك دیاریكراوه، كه‌واته ئه‌م دووچه‌مكه یه‌ك یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن و تێكهه‌ڵكێشی یه...كن.ئه‌رك و ماف به یاسا رێكده‌خرێت، هه‌ندێ ماف سروشتین كه بۆ هه‌ر تاكێك دابین ده‌كرێت، وه‌كو ئازادی و مافی ژیان و مافی بیركردنه‌وه‌و ئایین....هتد.مافیش هه‌یه كه به‌پێی یاسا بۆ تاكه‌كانی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك دابین ده‌كرێت.
ئه‌رك چییه؟ بنه‌مایه‌كی كرده‌ییه كه به‌پێی ویژدان و ره‌وشت و ئایین یان كۆمه‌ڵ جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.بۆنمونه: راستگۆیی گوتن ئه‌ركه.نوێژ كردن ئه‌ركه، پێویسته رێز له دایك و باوك بگرین به‌وه‌ی ئه‌ركه.كه‌واته ئه‌رك ده‌كرێت به چه‌ند به‌شێك یه‌كه‌میان ئه‌ركی ره‌وشت كه ویژدان بڕیاری له سه‌ر ده‌دات.دووه‌میان ئه‌ركی كۆمه‌ڵایه‌تی كه چه‌ندین بنه‌مایه له كۆمه‌ڵه‌وه بۆ سه‌ر تاكه كه‌س ده‌سه‌پێندرێت.
دادپه‌روه‌ریش بنه‌مای هاوسه‌نگی نێوان ماف و ئه‌ركه له ژیانی رۆژانه‌ماندا.
ئه‌وه‌ی لێره به پێویستی ده‌زانم كه باسێكی بكه‌م، ئه‌رك و مافی تاكه كه‌سه له هه‌رێمی كوردستان.ئێمه وه‌كو هه‌ر تاكێك له‌م هه‌رێمه‌دا كۆمه‌لێك ئه‌ركمان له سه‌ر شانه چ سروشتی چ كۆمه‌ڵایه‌تی چ ئه‌وانه‌ی به‌پێی یاسا دیاریكراون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كرێت كه تاكی كورد ئه‌مڕۆ له كوردستان وه‌كو پێویست ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ ناكات، له هه‌مان كات هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی گه‌وره‌ترین ماف ده‌كات، به‌واتایه‌كی دیكه هه‌وڵ ده‌دات مافه‌كان زیاتر بێت له‌و ئه‌ركانه‌ی كه له سه‌ر شانیه‌تی كه ئه‌مه‌ش ناهاوسه‌نگییه‌ك له‌نێوان ئه‌رك و ماف‌دا دروست ده‌بێت.
لێره‌دا پێویسته بگوترێت كه ئه‌وه‌ی تاكی كورد هه‌وڵی بۆ ده‌دات له وه‌رگرتنی مافه‌كان به‌رامبه‌ر به ئه‌ركێكی كه‌م، گوناحی خودی مرۆڤه‌كه نییه به‌ڵكو لاوازی یاسا و رێساكانه له كوردستاندا وای كردووه كه ناهاوسه‌نگییه‌ك له‌نێوان ئه‌م دوو چه‌مكه‌دا دروست بێت.مه‌به‌ستیش له لاوازی یاسا و رێساكان، نه‌بوونی دادپه‌روه‌رییه له‌نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ ئه‌مه‌ش وای كردووه كه‌س وه‌ك پێویست به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵنه‌ستێت و به‌رده‌وام داوای مافه‌كانی بكات.
بۆ نموونه: تاكه كه‌سێك پله‌یه‌كی به‌رزی خوێندنی به‌ده‌ستهێناوه و به بڕێكی دیاریكراوی مووچه دامه‌زراوه كه به‌م مووچه‌یه ناتوانێت بژێوی رۆژانه‌ی خۆی دابین بكات، كه‌چی كه‌سێكی هاوته‌مه‌نی خۆی كه نه‌خوێنده‌واره یان پله‌یه‌كی له‌و نزمتره، مووچه‌كه‌ی له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م كه‌سه‌یه، ئه‌م نموونه‌یه و سه‌دان نمونه‌ی دیكه هه‌ن كه وای كردووه تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌رك و مافه‌كانی تاكه‌كان ده‌كرێت.ئه‌مه وای كردووه كه هیچ تاكه كه‌سێك به‌و مافانه‌ی كه‌بۆی دابینكراوه رازی نابێت و هیچ كاتێك هه‌ست به هاوولاتیبوون ناكات، چونكه بوونی دادپه‌روه‌ری له ئه‌رك و ماف‌دا متمانه‌ی نێوان تاك و كۆمه‌ڵگه دروست ده‌كات و هه‌ر تاكێك هه‌ست به هاوولاتی بوون ده‌كات، له‌هه‌ر ته‌نگانه‌یه‌كیش بێ بوونی ماف و ئیمتیازات به‌رگری له خاك و وڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌ستی پێده‌كرێت نه‌بوونی ئه‌و ئینتیمایه‌یه له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆری ئه‌م نیشتیمانه، كه جێگه‌ی نیگه‌رانی و جێگه‌ی هه‌ڵوێسته له سه‌ر كردنه.
17-2-2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
