
كاردینای سپی: من یه‌كه‌م كچم ماچم هێناوه‌ته ناو درامای كوردی ...چاوپێكه‌وتن: زانا دڵشاد دزه‌یی
كچه شاعیر و ئه‌كته‌ر كاردینای سپی، دوایین كاری به‌شداریكردنی بوو له‌درامای "رۆژژمێری شارێك" كه رۆڵی (سه‌لما) ـی تێدا بینی، ئه‌وه‌ش ده‌بێته سێیه‌مین كاری درامای ئه‌و، دوای ته‌واوبوونی په‌خشی دراماكه (سڤیل) ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدا به‌ڵام ئه‌و رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه رۆڵی تێدا بینیووه دووربووینه له‌ژیانی راسته‌قنه‌ی خۆی.
سڤیل: سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشی كاره نوێیه‌كه‌ت لێده‌كه‌ن، كه به‌شداریكردنت بوو له‌درامای "رۆژمێری شارێك".كاره‌كه بۆ تۆ ئه‌زموونێكی چۆن بوو؟
كاردینای سپی: بێگومان ئه‌زموونێكی باش و شایسته بوو، به‌خته‌وه‌رم كه بۆ سێیه‌مینجار كارێكی هونه‌ری له‌گه‌ڵ مامۆستا ئه‌رسه‌لان ده‌رویش كۆی كردمه‌وه و زۆر به‌خته‌وه‌رم كه كه‌سانێكی زۆر رۆڵه‌كه‌میان به‌دڵه و به‌رده‌وام ده‌ستخۆشییه‌كی زۆرم لێده‌كه‌ن، به‌خته‌وه‌رم، كه توانیوومه رۆڵی سه‌لما بگه‌یه‌نمه دڵی بینه‌ران.
سڤیل: تائێستا له‌سی درامادا له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر ئه‌رسه‌لان ده‌روێش كارت كردووه، بۆچی كاره دراماییه‌كانت هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه؟
كاردینای سپی: من هه‌ر كارێكی هونه‌ری كه به‌دڵم بێت و له‌ئاست توانا و ویستی مندا بێت به‌خۆشحاڵیه‌وه به‌شداری ده‌كه‌م.سه‌باره‌ت به‌كاركردن له‌گه‌ڵ مامۆستا ئه‌رسه‌لاندا هه‌میشه به‌به‌شداربوونم له‌كاره‌كانیدا به‌ره‌وپێشه‌وه‌ی بردووم و ئاسوده‌بووم به‌كاركردن له‌گه‌ڵیدا رێز و خۆشه‌ویسیم هه‌یه بۆ مامۆستا ئه‌رسه‌لان، كه هه‌میشه هاوكاری كردووم كه جواترین نواندن پیشكه‌ش بكه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ چه‌ندین كاری درامی دیكه پێم گوتراوه، به‌ڵام واڕێكه‌وتووه.
سڤیل: چۆن رازی بوویت كه له‌دراماكه‌دا ماچت كرد، مه‌به‌ستت له‌وه ماچه چی بوو، ده‌كری بڵێین تۆ یه‌كه‌م كچی ماچت هێناوه‌ته ناو درامای كوردی؟
كاردینای سپی: سه‌باره‌ت به‌ڕازیبوونم بۆ ئه‌و دیمه‌نه ئه‌وه ده‌توانم بڵێم كه من هه‌میشه له‌كاره‌كانمدا هه‌نگاوێكم ناوه و توانیوومه ڕێچكه‌شكێن بم، هه‌روه‌ها نواندن پشاندانه‌وه‌ی ژیانی راستی خه‌ڵكه، ئه‌و دیمه‌نه‌ش به‌شێكه له‌و راستییه و پێشكه‌شكردنی ئه‌و دیمه‌نه شتێكی سروشتییه و پشاندانی خۆشه‌ویستی دوو مرۆڤه، بێگومان ده‌كری بڵێم كه من یه‌كه‌م كچم كه ئه‌و دیمه‌نه‌م هێناوه‌ته ناو درامای كوردی.
سڤیل: تۆ له‌هه‌موو كاره‌كانت رۆڵی ئه‌ڤیندارێك و كه‌سێكی رۆمانسی ده‌بینی، خۆت تاچه‌ند كه‌سێكی رۆمانسی له‌ژیانی راسته‌قینه‌ی خۆتدا؟
كاردینای سپی: هه‌موو ئه‌و رۆڵانه‌ی بینیووه كه له‌درامای خه‌ره‌ند به‌رۆڵی "شه‌یدا" و له‌درامای ئاره‌زوو به‌رۆڵی "نازدار".هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تی "سه‌لما" له‌درامای رۆژژمێری شارێك هه‌موویان دوور بووینه له‌كه‌سایه‌تی راسته‌قینه‌ی خۆم.
سڤیل: تۆ وێڕای كاری نواندن شیعریش ده‌نووسیت و كاری بێژه‌ریشت كردووه، پێت وایه له كامه بوار زیاتر سه‌ركه‌وتوو بوویت؟
كاردینای سپی: كاركردن له‌بواری نواندندا خه‌ونی منه و به‌شێكه له‌ژیانم و هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بم، شیعرنووسین جیاوازه له‌كاری نواندن، شیعر ئاوێته‌ی ناخم بووه و ره‌نگدانه‌وه‌ی ناخی خۆمه و هه‌رگیز بی شعر ناتوانم بژیم، سه‌باره‌ت به‌كاری پێشكه‌شكاری شتێكی سروشتییه و له‌هه‌موو جیهاندا هونه‌رمه‌ندان كاری پێشكه‌شكاری ده‌كه‌ن و منیش ئه‌و توانایه‌م هه‌بووه و ئه‌زموونێكی گونجاو بوو.
سڤیل: له‌م زنجیره‌یه‌دا هه‌ڵبژارده‌یه‌كی دیار له‌هونه‌رمه‌نده به‌ئه‌زموون و به‌تواناكانی كورد به‌شدارییان كردووه، چی به‌و بینه‌رانه ده‌ڵێی كه موعجه‌بی كاره‌كته‌ره‌كه‌ی تۆ بوون؟
كاردینای سپی: بێگومان زۆر به‌خته‌وه‌رم، كه ژماره‌یه‌كی زۆری هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی كورد له‌زنجیره درامای (رۆژژمێری شارێك) به‌شداریان كردووه و پێكه‌وه توانیوومانه كارێكی هونه‌ری شیاو دروست بكه‌ین و ده‌خوازم كاره‌كه‌مان به‌دڵی بینه‌رانی به‌ڕێز بێت.رێز‌و خۆشه‌ویستیم هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و بینه‌ره به‌ڕێزانه‌ی كه سه‌رسامی رۆڵه‌كه‌ی منن و ده‌ستخۆشیم لێده‌كه‌ن و پشتگیریم ده‌كه‌ن، به‌ڵێنیان پێده‌ده‌م كه به‌رده‌وام ده‌بم له كاری هونه‌ری و هه‌میشه به‌رهه‌می شایسته‌یان پێشكه‌ش ده‌كه‌م.
سڤیل: ئه‌گه‌ر له‌دراماكه دووركه‌وینه‌وه، ماوه‌یه‌كه هه‌واڵی هاككردنی په‌یجی به‌ڕێزتان له‌تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوبۆته‌وه، كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار نییه په‌یجی ئێوه هاك ده‌كری، به‌بڕوای تۆ هۆكاری ئه‌و هاككردنه چییه؟
كاردینای سپی: به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ سووده گه‌وره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیادا زیانیشی هه‌یه، وه‌ك به‌كارهێنانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كه له‌پاڵ سووده گه‌وره‌كه‌یدا هه‌ندێك زیانیشی هه‌یه، وه‌ك دیارده‌ی هاككردن و دروستكردنی ئه‌كاونت و په‌یج به‌ناوی كه‌سانی دیكه‌وه، دیاره دیارده‌ی هاك شتێكی باوه له‌جیهاندا، بێگومان زیاتر كه‌سه دیار و به‌رچاوه‌كان هاك ده‌كرێن، به‌تایبه‌تی كه‌سانی هونه‌رمه‌ند و ئه‌دیب، به‌داخه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و كاره نه‌شیاوانه ده‌كه‌ن ده‌بێت خۆیان بگه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی كه چاره‌سه‌ری ده‌روونی وه‌ربگرن.
بۆیه هه‌موو هه‌وادارانی كاره‌كانم ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه، كه هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له‌په‌یجی (kardinai spi yak ) ـه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه دووره له‌ڕاستیه‌وه و من لێی به‌رپرس نیم، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێز زه‌كه‌ریا به‌ته‌مای كاركردن نیم و هیچ هاوكارییه‌كم له‌رێزدار (نێچیرڤان به‌رزانی) ـیه‌وه وه‌رنه‌گرتووه، هه‌روه‌ها به‌شداری پێشبڕكێی شاجوانی ناكه‌م، هیچ كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیش ناناسم، ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له‌ڕاستیه‌وه.
سڤیل: له‌وباره‌یه‌وه زیاتر گومان له كی ده‌كه‌ی؟
كاردینای سپی: من هه‌میشه خه‌ڵكان ئامێزی دڵسۆزی و خۆشه‌ویستی بۆ كاره‌كانم ده‌كه‌نه‌وه و به‌رده‌وام ده‌ستخۆشیم لێده‌كه‌ن و سه‌دان كه‌س به‌رده‌وام په‌یامی خۆشه‌ویستیم بۆ ده‌نێرن له‌ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه، كه پشتگیریم ده‌كه‌ن، من گومانم له‌كه‌س نییه، چونكه من یه‌كه‌م كه‌س نیم كه هاك كرا بم.له‌ئیستادا په‌یجی نوێم دروست كردووه و له‌گه‌ڵ هاوڕێیان و دڵسۆزانی كاره‌كانم به‌رده‌وام ده‌بم و سوپاسی پشتگیرییه‌كانی ئێوه‌ی به‌رێز ده‌كه‌م.
سڤیل: وا ده‌گوتری كه كریستاڵی خوشكت وازی له‌گۆرانیگوتن هێناوه، ئه‌وه تاچه‌ند راسته؟
كاردینای سپی: كریستاڵی خوشكم وازی له‌گۆرانیگوتن نه‌هێناوه و به‌شێواز و ستایلێكی نوی به‌رهه‌می نوێی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌كاركردن له‌بواری نواندندا و له‌ئاینده‌دا كاری نوێی ده‌بینن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.