
هونه‌رمه‌ندی گه‌وره مه‌زهه‌ری خاڵقی بڕیاریداوه له‌ساڵی نوێی 2013 چه‌ند گۆرانییه‌كی نوی تۆمار و بڵاوبكاته‌وه.
هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ری خاڵقی به (سڤیل) ـی راگه‌یاند "به‌جدی بیرم له‌وه كردۆته‌وه و ئاماده‌كاریشم بۆ كردووه له‌ساڵی نوێ‌دا چه‌ند گۆرانییه‌كی نوی تۆمار بكه‌م، وه‌ك تاقیكردنه‌وه نییه، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت ئه‌مساڵ ساڵی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی من بێت، له‌وانه‌یه ئه‌مساڵ ئه‌ركه‌كه‌م سووكتر بێت بۆئه‌وه‌ی بتوانم چه‌ند گۆرانییه‌كی نوی تۆمار بكه‌م، به‌ڵام نازانم كه‌ی بڵاو ده‌بێته‌وه".
ناوبراو له‌ساڵی پاردا له‌چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ گۆڤار سڤیل راگه‌یاند "ده‌مه‌وێت ده‌ست به‌گۆرانیگوتن بكه‌مه‌وه، به‌ڵام نازانم كه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م بۆ دێته پێش و ئه‌ركی رۆژانه‌م رێگه‌م بدات".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.

زۆیا مانگرتنه‌كه‌ی شكاند ...