
نازی عه‌زیزی دوای دوو ساڵ شووكردنه‌كه‌ی ئاشكرا كرد ... راپۆرتی: زانا دڵشاد دزه‌یی
خاتوونی هونه‌رمه‌ند نازی عه‌زیزی شووی به كوڕه دكتۆرێكی بارزانی كرد، ئه‌مه‌ش دوای دوو ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یاندا دێت.
دوای دوو ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان، هونه‌رمه‌ند نازی عه‌زیزی بۆ یه‌كه‌مجار له‌ڕێگه‌ی گۆڤاری (سڤیل) ـه‌وه شووكردنه‌كه‌ی خۆی ئاشكرا كرد، كه ماوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كوڕێكی بارزانی هه‌بووه به‌ناوی "مه‌نشود بارزانی" كه دكتۆری پسپۆره له‌نه‌خۆشییه‌كانی ددان. له‌چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا ژیاوه و به‌هۆی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند نازی عه‌زیزی ساڵی 2011 به‌یه‌كجاری گه‌ڕایه‌وه كوردستان و دوور له‌چاوی كامێرای رۆژنامه‌نووسان ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان ئه‌نجامدا.
له‌باره‌ی دره‌نگ راگه‌یاندنی هاوسه‌گیرییه‌كه‌كان له‌راگه‌یاندنه‌كاندا نازی عه‌زیزی گوتی "نه‌من و نه مه‌نشود نه‌مانده‌ویست له‌راگه‌یاندنه‌كان هاوسه‌رگیرییه‌كه‌مان باس بكه‌ین، بۆ هه‌ردووكمان وا باشتر بوو، به‌ڵام هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن له‌نێو خه‌ڵكدا دروست بوو، هه‌ر كه‌سێك كه ئێمه‌ی پێكه‌وه ده‌بینی ده‌یانگوت هاوڕێن هه‌ندێكیشیان ده‌یانگوت خۆشه‌ویستن، به‌ڵام راستیه‌كه‌ی ئێمه هاوسه‌ر بووین، بۆئه‌وه‌ی كه‌س به هه‌ڵه تێ نه‌گات به‌باشمانزانی رایبگه‌یه‌نین ئێمه هاوسه‌ری یه‌كترین". هه‌روه‌ها گوتیشی "ئێمه جگه له‌ژن و مێرد، دوو هاوڕێی خۆشه‌ویستی یه‌كترین و سوپاسی ده‌كه‌م كه له‌كاروباری هونه‌ری مندا هاوكارمه".
نازی عه‌زیزی زیاتر باسی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵی هه‌میشه یارمه‌تی داوه، پێویستی به‌هه‌ر كارێك هه‌بووه به‌بی دوودڵی بۆی جێبه‌جی كردووه، ئێستاش وه‌كو دوو هاوڕی وان. زۆربه‌ی جار پێكه‌وه ده‌بینرێن، "له‌زۆربه‌ی كاره‌كاندا له‌گه‌ڵمدایه و به‌ته‌نیا جێم ناهێڵی".
دڵنیا قه‌ره‌داغی یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ند بوو پیرۆزبایی له‌هاوڕێكه‌ی نازی عه‌زیزی كرد، دواتر ئه‌ژده‌ر وه‌هبی و هه‌ڤاڵ ئیبراهیم له‌و كه‌سانه بوون كه زوو پیرۆزبایی خۆیان له‌نازی كرد، به‌ڵام هه‌ڤاڵ ئیبراهیم له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌هاوڕێیه هه‌ره نزیكه‌كانی نازێیه و له‌زووه‌وه یه‌كتر ده‌ناسن، بۆیه هه‌ڤاڵ داوای له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی نازێ كرد "زۆر ئاگاداری نازی بێت". دڵنیا قه‌ره‌داغیش به‌نازێی گوتووه "هاوسه‌ره‌كه‌ت كوڕێكی زۆر باش و رۆشنبیره، ده‌توانی به‌خته‌وه‌رت بكات".
نازی عه‌زیزی ده‌ڵی "مانگی هه‌نگوینی ئێمه له‌ده‌ڤه‌ری بارزان بوو، به‌ڵام پێكه‌وه سه‌فه‌ری توركیا و ئێران و قه‌ته‌ر و روسیا و ئیتالیا و ئینگلیستان كردووه". نازی و مه‌نشوود زوو زوو سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن و هه‌ردووكیان حه‌ز به سه‌فه‌ر و گه‌ڕان ده‌كه‌ن، به‌ڵام خۆشترین سه‌فه‌ری ئه‌وان وه‌كو خۆیان باسی ده‌كه‌ن سه‌فه‌ره‌كه‌ی وڵاتی روسیا بوو، پاشان ئه‌نتالیا كه به سه‌یاره‌كه‌ی خۆیان سه‌فه‌ره‌كه‌یان بۆ ئه‌نتالیا ئه‌نجامدا.
دوای دوو ساڵ له‌هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یاندا نازی عه‌زیزی رایگه‌یاند، جاری به‌نیازی خستنه‌وه‌ی منداڵ نین، به‌ڵام گوتی "ئه‌گه‌ر خوا منداڵێكی كچی پێبه‌خشیم ناوی ده‌نێم مرواری".
دكتۆر مه‌نشود بارزانی، هاوسه‌ری نازی عه‌زیزی باسی یه‌كه‌م رۆژی یه‌كترناسینی خۆی و نازی ده‌كات و ده‌ڵێت "ساڵی 2011 كاتێك نازی عه‌زیزی سه‌رقاڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌كه‌ی بوو، رۆژێ هات بۆ ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه كاری ریكلامی ئه‌لبوومه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ، منیش له‌وی بووم، چونكه كه‌سانی كۆمپانیاكه هاوڕێم بوون، نازی یه‌كه‌م كه‌س ریكلامه‌كه‌ی به‌من نیشاندا بۆئه‌وه‌ی رای خۆم بده‌م، تاوه‌كو مانگی تر نه‌مبینیه‌وه، جارێكی تر هاته‌وه ئینجا په‌یوه‌ندیمان دروستكرد".
ناوبراو گوتیشی "به‌ڵام پێشئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دروست بكه‌ین، نازێم نه‌ده‌ناسی و گوێم له‌گۆرانییه‌كانی نه‌ببوو، چونكه من له‌ده‌ره‌وه ده‌ژیام، ته‌نیا جارێك له‌رێستورانێكی ده‌ره‌وه‌ی وڵات گوێم له‌ده‌نگی بوو".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.