
په‌رواز حوسێن تاكه به‌شداربووی كورد له‌پرۆگرامی (عه‌ره‌ب ئایدل) له‌نوێترین چاوپێكه‌وتنی خۆیدا كه (سڤیل) له‌گه‌ڵی ئه‌نجامداوه، ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه دیاری له‌سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان وه‌رگرتبی، هه‌روه‌ها چه‌ندین بابه‌تی تر باس ده‌كات كه پێشتر باسی نه‌كردووه.
سڤیل: له‌دوای ته‌واوبوونی پرۆگرامی (عه‌ره‌ب ئایدل) و گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ كوردستان، ئێستا هه‌واداره‌كانت ده‌پرسن له‌م ماوه‌یه‌دا په‌رواز حوسێن چی ئاماده كردووه پێشكه‌شمان بكات؟
په‌رواز حوسێن: من له‌دوای ته‌واوبوونی به‌رنامه‌كه چه‌ند ئاهه‌نگێكم ئه‌نجامدا. هه‌روه‌ها له‌داهاتووشدا خۆم ئاماده ده‌كه‌م بۆئه‌وه‌ی بتوانم به‌رهه‌می تازه پێشكه‌ش بكه‌م.
سڤیل: گۆرانییه دوێته‌كه‌ی تۆ و گۆران ساڵحی هاوسه‌رت زۆرترین بینه‌ری هه‌بووه له‌ماڵپه‌ری یوتوب، ئایا پرۆژه‌ی واتان هه‌یه گۆرانییه‌كی دوێت بكه‌نه‌وه؟
په‌رواز حوسێن: ئه‌م گۆرانییه لای عه‌ره‌به‌كان جێگای خۆشی بوو كه چه‌ندین گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ر له‌رێگه‌ی یوتوب و په‌یجه‌كانیانه‌وه ده‌ستخۆشیان لێكردین، بۆیه من و گۆران بڕیارمانداوه له‌ئاینده‌دا كارێكی نوی له‌مجۆره ئه‌نجام بده‌ینه‌وه.
سڤیل: گرنكترین ئامۆژگاری گۆران ساڵح بۆ تۆ چییه وه‌كو هاوسه‌ر؟
په‌رواز حوسێن: ئامۆگاری گۆران بۆ من ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵی: گرنكترین شت بۆمانه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند له‌دڵی جه‌ماوه‌ر ساده‌ییه، بۆیه ئه‌و هه‌میشه پێم ده‌ڵی ساده‌به.
سڤیل: له‌ناو وڵاته عه‌ره‌به‌كان كه‌م كه‌س هونه‌ری كوردی ده‌ناسێت، به‌ڵام تۆ له‌ناو وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان جه‌ماوه‌رێكی زۆرت هه‌یه، حه‌زده‌كه‌ی ببیته پردێكی نێوان كوردستان و وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان به‌رێگه‌ی هونه‌ر و گۆرانی؟
په‌رواز حوسێن: بێگومان ده‌مه‌وی ببمه پردی په‌یوه‌ندی نێوان هونه‌ری كوردی و عه‌ره‌بی، وابزانم تاڕاده‌یه‌ك ئه‌وه‌م كردووه.
سڤیل: دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌ی خۆت له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پێشكه‌شكاری پرۆگرامی "عه‌ره‌ب گوت تالێنت" له فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه به‌شداری له‌پرۆگرامی (عه‌ره‌ب گوت تالێنت) بكه‌ی، ئه‌وه تاچه‌ند راسته؟
په‌رواز حوسێن: قسه‌ی ئه‌وه هه‌یه كه بانگهێشتی یه‌كێك له به‌رنامه‌كان بكرێم، هه‌رچه‌ند ئه‌م وێنه‌یه‌م له‌كاتی سه‌ردانێكی تایبه‌ت بوو بۆلایان.
سڤیل: ده‌گوتری سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان زه‌وی و ئۆتۆمبێلێكی وه‌كو دیاری پێشكه‌ش كردویت له‌پای به‌شداریكردنت له‌پرۆگرامی (عه‌ره‌ب ئایدل) ؟
په‌رواز حوسێن: بێگومان سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره به‌ڕێزه‌كه‌ی و زۆربه‌ی به‌رپرسه باڵاكان و بازرگان و خه‌ڵكی كوردستان به‌رده‌وام هاوكارم بوون به‌هه‌موو جۆرێك، به‌ڵام ئه‌م ده‌نگۆیه راست نییه، چونكه ئه‌گه‌ر راست بوایه به شانازییه‌وه باسم ده‌كرد.
سڤیل: ئه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ وه‌كو دانیشتن یاخود په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان تۆ و سه‌رۆكی هه‌رێم یاخود سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌بووه وه‌كو پیرۆزبایكردن لێت؟
په‌رواز حوسێن: په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆم نه‌بووه، به‌ڵام له‌نزیكه‌وه ئه‌وان به‌رده‌وام پرسیاری ماڵی ئێمه‌یان كردووه، هه‌روه‌ها دوای گه‌ڕانه‌وه‌م له‌یه‌كێك له‌ئاهه‌نگه‌كان له‌نزیكه‌وه هه‌ریه‌ك له‌جه‌نابی سه‌رۆك و سه‌رۆكی حكومه‌تم بینی و قسه‌مان كرد و پیرۆزباییان لێكردم. به‌ڵام نابی ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌م كه ئه‌وان به‌ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌ی منیان كردووه.
سڤیل: راغب عه‌لامه وه‌كو سه‌رۆكی لیژنه‌ی دادوه‌ری پرۆگرامی (عه‌ره‌ب ئایدل) یه‌كه‌م كه‌س بوو پشتگیری لێكردی كه به‌كوردی گۆرانی بڵێی، به‌ڵام كاتێك ئه‌و سه‌ردانی هه‌ولێری كرد له‌پێشوازیكردنی ئاماده نه‌بووی بۆچی؟
په‌رواز حوسێن: راسته راغب عه‌لامه ئه‌و ده‌رگایه‌ی بۆمن خۆشكرد، به‌ڵام زۆر باش ده‌یزانی كه به خه‌سار ناچی! ئه‌و كه هات بۆ كوردستان من بۆیه نه‌چووم، چونكه من هونه‌رمه‌ندم ده‌بی وه‌كو هونه‌رمه‌ند به‌شداری ئه‌م بۆنانه بكه‌م، نه‌ك ته‌نیا دانیشم و به‌س.
سڤیل: له‌لایه‌ن هه‌وادارێكته‌وه (تی شێرت) ێك دروستكرا كه ناو و وێنه‌ی تۆی له‌سه‌ر دیزاین كردووه، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م (تی شێرت) ـه هه‌رای نایه‌وه، پێیان وابوو په‌رواز شیاوی زۆر له‌وه زیاتره، تۆ رات چییه؟ قبوڵ ده‌كه‌ی ئه‌م (تی شێرته) بكه‌وێته بازاڕه‌وه بۆ فرۆشتن؟
په‌رواز حوسێن: له‌هه‌موو دنیا شتی له‌م جۆره هه‌یه، من پێم ناخۆش نییه، به‌ڵام ده‌بی ئه‌و ره‌چاوی لایه‌نی هونه‌ری من بكات. نه‌ك ته‌نیا بۆ بازرگانی كردن بێت.
سڤیل: تۆ له‌ناكاو ناوبانگێكی زۆرت بۆ دروستبوو، ئایا موعاناتی ناوبانگ چییه؟ ده‌توانی به نموونه بۆمان باس بكه‌ی؟
په‌رواز حوسێن: موعاناتی ناوبانگ زۆره. ژیانی تایبه‌تی قفل ده‌بی، ناتوانی وه‌كو جاران بی. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ست به‌ناخۆشی ناكه‌م.
سڤیل: كاتێك به‌شداربووه‌كانی عه‌ره‌ب ئایدل له‌ماڵه‌وه داوه‌تی تۆ بوون، بۆچی وێنه‌كه بڵاوكرایه‌وه له‌كاتێك وێنه‌كه زۆر شه‌خسی بوو، ته‌نانه‌ت هه‌مووتان به‌جلوبه‌رگی ناو ماڵه‌وه بوون؟ مه‌به‌ست له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه چی بوو؟
په‌رواز حوسێن: شتێكی ئاساییه، چونكه منیش وه‌كو هه‌ر كه‌سێك له‌ماڵی خۆم ساده‌م و ئاسایم. هه‌ر چۆنێكم بووێت ده‌توانم بیربكه‌مه‌وه.
سڤیل: له‌جۆری ستایلی جل له‌به‌ركردن و قژ، كاریگه‌ری كام هونه‌رمه‌ندت له‌سه‌ره، ئایا وه‌كو خۆت ده‌مێنیته‌وه یاخود كه‌سێك هه‌یه لاسایی بكه‌یته‌وه؟
په‌رواز حوسێن: من كاریگه‌ری كه‌سم له‌سه‌ر نییه، به‌ڵكو خه‌ڵكانێك له‌رێگه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌وه شێوازی منیان لاسایی كردۆته‌وه، وه‌كو شێوه‌ی قژ و جلوبه‌رگ و زێره‌كانم.
سڤیل: نانسی عه‌جره‌م له‌پرۆگرامی (عه‌ره‌ب ئایدل) داوای لێكردی هاوكاری بكه‌ی بۆئه‌وه‌ی گۆرانیه‌ك به‌كوردی تۆمار بكات، دوای ته‌واوبوونی پرۆگرامه‌كه ئه‌و په‌یوه‌ندیه ماوه بۆئه‌وه‌ی هاوكاری بكه‌ی؟
په‌رواز حوسێن: راسته نانسی ئه‌م داوایه‌ی لێكردم، به‌ڵام تائێستا كات نه‌بووه داواكه‌ی نانسی جێبه‌جی بكه‌م، به‌دڵنیایه‌وه ئه‌و رۆژه دێت و هاوكاری ده‌كه‌م.
سڤیل: له‌ناو دادوه‌ره‌كان كی و له‌ناو به‌شداربووه‌كان له‌گه‌ڵ كی په‌یوه‌ندی توندوتۆڵت ماوه؟
په‌رواز حوسێن: له‌ناو دادوه‌ره‌كان هه‌موویان به‌تایبه‌ت ئه‌حلام، له‌ناو به‌شداربووه‌كانیش هه‌موویان به‌تایبه‌ت محه‌مه‌د عه‌ساف و سه‌لما ره‌شید. ئێستاش په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌موویان باشه، هه‌میشه محه‌مه‌د عه‌ساف پێی ده‌گوتم خوشكی گه‌وره‌می و ئێستاش. چونكه ئه‌و به ته‌مه‌ن له‌من بچووكتره.
سڤیل: مه‌رجه‌كانت بۆ ریكلامكردن چییه ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌ك داوات لی بكات ریكلامی بۆ بكه‌ی؟
په‌رواز حوسێن: ده‌بی كۆمپانیاكه شیاوبی و فایلی پاك بێ، هه‌روه‌ها هه‌روه‌ها ریكلامه‌كه‌ش له‌كه‌سایه‌تی من كه‌م نه‌كاته‌وه.
سڤیل: دوای ته‌واوكردنی خوێندن له‌كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كان ده‌بیته مامۆستا؟
په‌رواز حوسێن: ئه‌گه‌ر كرا ده‌بم به مامۆستا، چونكه پیشه‌یه‌كی پیرۆزه، به‌ڵام ده‌مه‌وی حكومه‌ت یارمه‌تیم بدا تاوه‌كو ماسته‌ر بخوێنم.
سه‌رچاوه: گۆڤاری سڤیل
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.




