
دكتۆر هه‌تا شه‌ش مانگ گۆرانی لێ قه‌ده‌غه كردووم
گه‌یلان تاهیر، تاكه به‌شداربووی عێراق له‌فیستیڤاڵی "ئۆلۆمپیاته‌كانی تورك" له‌وڵاتی توركیا دوای پێشبڕكی له‌گه‌ڵ 140 وڵات له‌گه‌ڵ پێنج كه‌سی دیكه گه‌یشته كۆتایی فیناڵ و پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێنا و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌ولێر (سڤیل) له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدا. كه تێیدا گه‌یلان گله‌یی له‌راگه‌یاندن و هونه‌رمه‌ندان و به‌رپرسان هه‌یه، چونكه ئه‌وان هیچ گرنگیه‌كیان به گه‌یلان نه‌دا كه له‌فیستیڤاڵێكی گه‌وره‌ی جیهانی به‌شداریكرد و كه‌س باسی نه‌كرد و كه‌چی ئه‌و به‌گۆرانییه‌كی ئیبراهیم تاتلیساس سه‌رنجی ئۆردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیای راكێشا كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌فیناڵ ئاماده‌بوون و دووجار له‌به‌ر گه‌یلان هه‌ڵساوه سه‌رپی و چه‌پڵه‌ی بۆ لێدا و دواتر پێی‌گوت "وامزانی ئیبراهیم تاتلیساسه له‌به‌رامبه‌رم دانیشتووه گۆرانی ده‌ڵێت".
گه‌یلان ده‌ڵێت "ئه‌م فیستیڤاڵه ساڵانه له‌لایه‌ن كۆلیژی ئیشق رێكده‌خرێت، كه له 140 وڵات قوتابخانه‌یان هه‌یه، له‌هه‌ر وڵاتێك ئه‌و منداڵه به‌ناوبانگانه‌ی كه گۆرانی ده‌ڵێن كۆیان ده‌كه‌نه‌وه و بۆ ئه‌و به‌رنامه‌یه".
گه‌یلان، ته‌مه‌ن 14 ساڵ، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و له‌كۆلیژی ئیشق فێری هه‌ردوو زمانی توركی و ئینگلیزی بووه، به‌شداریكردن بۆ ئه‌م فیستیڤاڵه دوو مه‌رجی هه‌یه، یه‌كه‌م ده‌بی زمانی توركی بزانی، دووه‌م ته‌مه‌نت له 18 ساڵ كه‌متر بێت. كه هه‌ردوو مه‌رج گه‌یلان ده‌گرێته‌وه بۆیه ئه‌وه به ده‌رفه‌تی ده‌زانی به‌شداری بكات.
وه‌كو گه‌یلان ده‌ڵێت "له‌عێراق 30 كه‌س ئاره‌زووی به‌شداریكردنی هه‌بوو، ته‌نیا 15 هه‌ڵبژێردرا. له‌شاری ئه‌ده‌ن له‌توركیا فیناڵی عێراق كرا و من بووم ده‌رچووم و بووم به‌نوێنه‌ری عێراق له‌فیستیڤاڵه‌كه، چونكه هه‌ر وڵاتێك ده‌بی یه‌ك كه‌س به‌شداری بكات". گه‌یلان پێشئه‌وه‌ی بچێته فیناڵی كۆتایی توانی به‌زمانی دایك مه‌دالیای زێری به‌ده‌ستهێنا "پرۆگرامێك كرا هه‌ر كه‌سێك به‌زمانی دایك گۆرانییه‌ك پێشكه‌ش بكات، من گۆرانیه‌كی كوردیم گوت له‌ناو هه‌ر 140 وڵات پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستهێنا و مه‌دالیای زێریان پێدام".
ساڵانه ئه‌م فیستیڤاڵه له‌وڵاتی توركیا ئه‌نجام ده‌درێت بۆ پێشبڕكێی منداڵه ده‌نگخۆشه‌كان، كه سی مانگ ده‌خایه‌نێت. ساڵی پار گه‌یلان وه‌كو میوان به‌شداری كرد و ئه‌مساڵ بووه یه‌كێك له‌ڕكابه‌ره سه‌خته‌كان و رۆژی 16/2/2013 كۆتایی فیناڵ ئه‌مجامدرا و توانی پله‌ی چواره‌م به‌ده‌ستبێنی. كه پێنج كه‌س چوونه كۆتایی فیناڵ، براوه‌كان به‌مشێوه‌یه بوون (یه‌كه‌م بولگارستان، دووه‌م ئاجه‌رباینجان، سێیه‌م فلیپین، عێراق چواره‌م، كه گه‌یلان بوو) كه تێدا چوار كه‌سمان 90 نمره‌مان به‌ده‌ستهێنا له‌به‌رئه‌وه ناوه‌كانمان چووه تیروپشك، گه‌یلان ده‌ڵێت "من بێ شانسم سێ كه‌س ده‌رچوو، من بوومه چواره‌م".
به‌هۆی بارانبارین گه‌یلان له‌توركیا نه‌خۆشكه‌وت، كاتێك له گه‌یلانمان پرسی ئه‌گه‌ر گه‌یلان نه‌خۆشنه‌كه‌وتوویتایه یه‌كه‌م ده‌بوویت، ئه‌و گوتی "به‌ڵنیایه‌وه، به‌ڵام سی رۆژ پێش فیناڵ نه‌خۆش كه‌وتم و بارانباری سه‌رمامان بوو هه‌موومان نه‌خۆش كه‌وتین، ته‌نیا من چاك نه‌بوومه‌وه، له‌كۆتایدا كه گۆرانییه‌كی ئیبراهیم تاتلیساسم پێشكه‌شكرد نه‌متوانی ته‌واو ئه‌دای بكه‌م، هه‌رچه‌نده لێژنه بۆ ئه‌دای من گریان، به‌ڵام هه‌ر نه‌متوانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبێنم".
یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه فیستیڤاڵه‌كه ده‌نگدانه‌وه‌ی له توركیا دروستكرد مه‌سه‌له‌ی كوردبوونی گه‌یلان بوو، كاتێك ئۆردغان به كوردی عێراق ناوی هێنا، به‌ڵام ئۆپۆسیۆن گه‌یلانیان به‌توركمانی عێراق وه‌سف كرد و ره‌خنه‌ی توندیان له‌ئۆردغان گرت، به‌ڵام تاهیر باوكی گه‌یلان ده‌ڵێت "ئێمه كوردین و خۆشناوین، نه‌ك توركمان".
گه‌یلان وه‌كو خۆی ده‌ڵی ئه‌و ئاگاداری ئه‌وه نه‌بوو رۆژی فیناڵ ئۆردۆغان سه‌رۆكوه‌زیران ئاماده ده‌بێت، ئه‌م رۆژه گه‌یلان گۆرانییه‌كی ئیبراهیم تاتلیساسی پێشكه‌شكرد و ده‌ڵێت "كاتێك گۆرانییه‌كه‌م گوت په‌نجه‌م بۆ ئۆردغان درێژكرد كه ده‌ڵی (مه‌غرور مه‌به پاشا تۆش وه‌كو من له‌یه‌ك خوا دروستكراویت) ئۆردو‌غان هه‌ڵساوه سه‌رپی و چه‌پڵه‌ی بۆ لێدام و به په‌نجه نیشانه‌ی "ok" بۆ كردم و كه گۆرانییه‌كه‌م ته‌واوكرد دووباره هه‌ڵساوه سه‌رپی و چه‌پڵه‌ی بۆ لێدام، وتارێكی دا و گوتی ئه‌و كورده‌ی عێراق كه ئێستا گۆرانی گوت وامزانی ئیبراهیم تاتلیساسه له‌به‌رامبه‌رم دانیشتووه گۆرانی ده‌ڵێت".
ناوناوه باوكی گه‌یلان قسه‌كانی به‌گه‌یلان ده‌بڕی و گله‌یی ده‌كرد، له‌هونه‌رمه‌ندان، له‌راگه‌یاندنه‌كان، له‌كاربه‌ده‌ستان، ئه‌و زۆر قسه‌ی هه‌بوو بۆ باسكردن و گوتی "له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌كوردستان هیچ گرنگیه‌ك به گه‌یلانی كوڕم نه‌ده‌درا و له‌هه‌موو ئه‌و یاد و فیستیڤاڵانه‌ی كه له‌كوردستان ده‌كری رۆژێك گه‌یلان بانگهێشت نه‌كرا، رۆژێك له‌رۆژان ته‌له‌فزیۆنێك نه‌هات چاوپێكه‌وتنی بكات، گه‌یلان به‌هره‌مه‌ندێكی زۆر گه‌وره‌یه بۆئه‌وه‌ی به‌هره‌كانی نه‌مرێت ئێمه ناچاربووین بینێرین بۆ كۆلێژی ئیشق، كه خۆیان داوای گه‌یلانیان كرد، ئه‌گه‌رنا ئێمه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به توركمان و توركیاوه نییه، به‌ڵام له‌وی زیاتر خزمه‌تی گه‌یلان ده‌كه‌ن".
گه‌یلان له‌رۆژی هاتنه‌وه‌ی بۆ هه‌ولێر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوو له‌فرۆكه‌خانه به‌گه‌رمی پێشوازی لێ ده‌كرێت و هونه‌رمه‌ندان و به‌رپرسان و كه‌ناڵه‌كان دێنه پێشوازی، به‌ڵام ئه‌و له‌م رۆژه‌دا لای مامۆستاكانی شه‌رمه‌زار بوو، گه‌یلان وه‌كو خۆی ده‌یگێڕێته‌وه و ده‌ڵێت "كه له‌توركیا هاتمه‌وه كوردستان مامۆستا توركه‌كانم له‌گه‌ڵدا بوون، كه‌س نه‌هاته پێشوازیمان، له‌فرۆكه‌خانه شه‌رمم له‌خۆم كرده‌وه، زۆركه‌س و لایه‌ن و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی گه‌وره به‌ڵێنیاندا بێنه پێشوازیمان، به‌ڵام كه‌س نه‌هات، چه‌ندجار مامۆستاكانم پێیانگوتووم ئه‌وه بۆچی له‌كوردستان گرنگیت پێناده‌ن؟ هیچ كێشه‌كه‌تان له‌كوردستان هه‌یه؟ ئه‌و پرسیاره هه‌م دڵگرانی كردم هه‌ر بریندار".
به‌ڵام ده‌ڵێت نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له‌دیوانی پارێزگا پێشوازی لێكردین و "به‌ڵێنی داوه پشتگیرم بكات و له‌ئێستاشدا هیچ به‌رنامه‌یه‌كم نییه، چونكه دكتۆر پێی وتم گه‌رووت زۆر ماندووه و پێویستت به‌پشوو هه‌یه و هه‌تا شه‌ش مانگ دیكه نابی گۆرانی بڵێی".
گه‌یلان ئێستا له‌پۆلی هه‌شت ده‌خوێنی و قۆتابی كۆلیژی ئیشقه، له‌ناو قۆتابی و مامۆستاكانی قوتابخانه‌كه‌ی كوڕێكی خۆشه‌ویسته و ده‌ڵێت "مامۆستاكان پێم ده‌ڵێن كوڕی قۆز".
به‌ڵام باوكی گه‌یلان ئاماژه به‌وه ده‌دات، گه‌یلان هه‌رچه‌ند مه‌سروفی گرانه من هه‌ر هاوكاری ده‌كه‌م، له‌كاتێكدا ئیمكانیاتمان زۆر كه‌مه و ده‌ڵێت "من ئیش ده‌كه‌م، چه‌ندم ده‌ستكه‌وی له‌گه‌یلان سه‌رفی ده‌كه‌م، له مه‌سه‌له‌ی جلوبه‌رگ، خوشك و برای گه‌وره‌ی هه‌یه، به‌شی جلوبه‌رگی ئێمه‌ش بۆ گه‌یلانه بۆئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه جوان ده‌ركه‌وێت، پاره‌ی جلوبه‌رگی خۆمان ده‌ده‌ین به‌و، چونكه ئیمكانیه‌تی ئێمه زۆر كه‌مه، ئێستا له‌خانوویه‌كی كرێدا ده‌ژین".
گه‌یلانیش ده‌ڵی به‌ڵی وایه خوشك و براكانم زۆر به‌شی خۆیان ده‌ده‌ن به‌من، جگه له‌جلوبه‌رگی تر 10 جلی كوردیشم هه‌یه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.