
شه‌ریف قه‌یران: به‌نیازم ئه‌مساڵ ژن بێنم ...چاوپێكه‌وتن: زانا دڵشاد دزه‌یی
هونه‌رمه‌ندی باكوری كوردستان شه‌ریف قه‌یران، كه به‌نیازه كاره هونه‌رییه‌كانی خۆی بێنێته هه‌ولێر سه‌رقاڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌لبوومه نوێكه‌یه‌تی، له‌م سه‌ردانی ئه‌مجاره‌شی (سڤیل) له‌نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكی ئاراسته‌ر كرد.
سڤیل: به‌چ مه‌به‌ستێك ئێستا له‌كوردستانی؟
شه‌ریف قه‌یران: من بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌كه‌م هاتووم، به‌ناوی "ئه‌ز و تو".كه 18 تراك پێكهاتووه، گۆرانییه‌كانی ئه‌م ئه‌لبوومه‌م ئه‌ڤینی و نیشتیمانییه.هۆتێل چوارچرا هاوكارییم كردووم، كاك خه‌سرۆم ئێستا گوتی ئێره ماڵی هونه‌رمه‌ندانه، خۆشحاڵم كه ئێستا له كوردستانی ئازادم و خۆم زۆر به سه‌ربه‌رز ده‌زانم، له‌زووه‌وه حه‌زم ده‌كرد گۆرانییه‌ك له‌سه‌ر هه‌ولێر بكه‌م، ئێستا كردم، شیعره‌كه‌ش هی خۆمه، بۆ ئه‌م گۆرانییه كۆمپانیای ئازاد میرۆ هاوكاری كردم، چونكه هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌موو كوردانه، هه‌ولێر دایكی كوردانه، پایته‌ختی سۆرانی و كرمانجییه.
سڤیل: زۆر له‌هه‌ولێر ده‌تبینم، له هه‌ولێر ده‌ژی؟
شه‌ریف قه‌یران: نا.له ئه‌سته‌مبۆڵ ده‌ژیم، خۆم خه‌ڵكی دیار به‌كرم، پێنج، شه‌ش ساڵه له‌كوردستانی ئازاد كاری هونه‌ری ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ش سێیه‌م ئه‌لبوومه كه من به‌كوردی ده‌یكه‌م، هه‌روه‌ها له‌ناو ئه‌م سێدیه‌م گۆرانییه‌كی هه‌ورامیمم گوتووه.هه‌روه‌ها له‌ناو ئه‌و ئه‌لبوومم چوار گۆرانی دوێتی تێدایه، به هه‌ردوو زمانی توركی و كوردی.هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كاوه كاوانی دوێتم كردووه.
سڤیل: هیچ كه‌س و لایه‌نێك هه‌یه هاوكاری كار هونه‌رییه‌كانت بكات؟
شه‌ریف قه‌یران: ئێستا هاوكارییه‌ك هه‌یه له‌نێوان ئێمه و ڤین پرۆدێكشن، ئه‌وانیش بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، سوپاسیان ده‌كه‌م، به‌ڵام لێره كۆمپانیاكان به‌گشتی كه‌م هاوكاری هونه‌رمه‌ندان ده‌كه‌ن، هه‌موو هونه‌رمه‌ندێكی كورد له‌سه‌ر پاره‌ی خۆیان گۆرانی و كلیپ ده‌كه‌ن، هونه‌رمه‌ندانی كورد ئه‌ركێكی زۆر قورسیان له‌سه‌ر كه‌وتووه.
سڤیل: نه‌ترسای كاتێك گۆرانییه سۆرانییه‌كه‌ت تۆماكرد، چونكه تۆ سۆرانی نازانی قسه بكه‌ی؟
شه‌ریف قه‌یران: نه‌خێر نه‌ترسام، له‌به‌رئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه لێره ده‌ژیم و براده‌ری سۆرانیم هه‌یه، به‌چوار ساڵ خۆم فێری سۆرانی كرد، پێویسته هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك گۆرانی كرمانجی و سۆرانی هه‌بێت، ئه‌وه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی زمانی كوردییه.
سڤیل: تۆ له‌كلیپه‌كانت زۆر به ئه‌ڤینداری ده‌رده‌كه‌ویت، ئایا ئێستا تۆ ئه‌ڤینداری؟
شه‌ریف قه‌یران: به‌ڵی راسته‌قینه‌یه من ئه‌ڤیندارم.كاتی خۆی عاشق بووم، به‌ڵام ژیانی ئێمه‌ی كورد له باكورد نه‌بوونی و ناخۆشی و ده‌رده‌سه‌ری زۆرمان بینیووه، ئه‌و شتانه تائێستاش له‌ناو هزر و فكری ئێمه مایه‌وه‌ته‌وه و بووه‌ته ئه‌زموونێك بۆ ئێمه، وه‌ك بریندارێكمان لی هاتووه.به‌ڵام ئه‌و كچه‌ی كه خۆشم ده‌ویست له مه‌كته‌ب ده‌یخویند و میش كاری هونه‌ریم ده‌كرد نه‌مانتوانی له‌گه‌ڵ یه‌كتر بگونجێن، بۆ یه‌ك نه‌بووین.
سڤیل: هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ژیانی هاوسه‌ریت پێك نه‌هێناوه؟
شه‌ریف قه‌یران: نا قسمه‌ت نه‌بووه، به‌نیازم ئه‌مساڵ ژیانی هاوسه‌ری كچێك دروست بكه‌م و بیرم لی كردۆته‌وه بۆ ئه‌مساڵ.حه‌زیش ده‌كه‌م كچه‌كه هه‌ولێری بێت و ببم به زاوای هه‌ولێریان، چونكه خه‌ڵكی هه‌ولێرم زۆر خۆشده‌وێت و ئه‌وانیش منیان خۆشده‌وێت، كچیان زۆر جوانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش قسمه‌ت و نسیبه.
سڤیل: بۆچی ئه‌وه‌نده حه‌زت له‌هه‌ولێر شتێكی تایبه‌تی هه‌یه؟
شه‌ریف قه‌یران: هه‌ركاتێك دێمه هه‌ولێر واهه‌ستده‌كه‌م له دیاربه‌كرم و له‌ناو وڵاتی خۆم دام، خه‌ڵكێكی باشن و منیان خۆشده‌وێت.هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه ئێستا من بیرم له‌وه كردۆته‌وه له‌هه‌ولێر كۆمپانیاییه‌كی پرۆدێكشن دروست بكه‌م، كاری هونه‌ری بۆ هونه‌رمه‌ندان بكه‌م و گۆرانی و كلیپیان بۆ بكه‌م و ببمه هاوكاریان، من گۆرانیم بۆ زۆر هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی تورك كردووه، حه‌زده‌كه‌م بۆ كوردیش بكه‌م، جگه له‌وه‌ش هونه‌رمه‌ندانی هه‌ولێر كه دێنه ئه‌سته‌مبۆل زۆر خزمه‌تیان ده‌كه‌م، وه‌ك كاروان كامیل و زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا ئه‌وانی تریش زۆر هاوكاریم كردوون منیش كه دێمه كوردستان هاوكارییان ده‌كه‌م.
سڤیل: ئه‌ی ئه‌وه راسته كه ده‌گوترا تۆ داوات له‌هونه‌رمه‌ند نازدار كردووه كه شووت پێ بكات؟
شه‌ریف قه‌یران: ئه‌وه راست نییه، نازدار وه‌ك خوشكی گه‌وره‌ی منه، هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌یه و خزمه‌تی كردووه.جگه له‌وه‌ش من نامه‌وێت هاوسه‌ره‌كه‌م هونه‌رمه‌ند بێت، هه‌میشه گوتوومه له‌ماڵێك یه‌ك هونه‌رمه‌ند هه‌بی به‌سه.
سڤیل: تۆ ساڵی پار به‌نیازبوویت جه‌یلان بێنی بۆ هه‌ولێر كۆنسێرت بكات، بۆچی نه‌كرا؟
شه‌ریف قه‌یران: كێشه‌كه‌مان سۆنسه‌ر بوو، ئه‌گه‌رنا جه‌یلان زۆر حه‌زی ده‌كرد بێته كوردستان، با ئه‌وه‌ش پی بڵێم جه‌یلان كوردی ئه‌لعه‌زیزه.جگه له جه‌یلان زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده توركه‌كانیش ده‌یانه‌وی بێن كوردستان، ئێستا ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی منه‌وه ده‌زانن جه‌ماوه‌ریان له‌هه‌ولێر هه‌یه، زۆر هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ جه‌یلان یاخود ئیبراهیم ئه‌ركان یانیش ئیمرا دێنم بۆ هه‌ولێر.به‌ڵام پێویسته كۆمپانیایه‌ك ببێته سپۆنسه‌ر.ئه‌گه‌ر سپۆنسه‌ر هه‌بی ده‌توانم هه‌موویان بێنم بۆ كوردستان.
سڤیل: ئه‌وه راسته به‌نیازیت ببیته پێشكه‌شكار؟
شه‌ریف قه‌یران: به‌ڵی راسته، له مه‌دیا تیڤی له ئه‌سته‌رمبۆل پێشكه‌شكاری ده‌كه‌م، به‌رنامه‌كه‌ش به‌ناوی "شه‌ریف قه‌یران شۆ"ـیه، به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ری ته‌رفهییه، كه له‌هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك سی هونه‌رمه‌ند میوانداری ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره كاری پێشكه‌شكاری ده‌كه‌م.
سڤیل: ژیانی منداڵیت چۆن بوو له دیاربه‌كر؟
شه‌ریف قه‌یران: ئێمه له گوند هاتبووینه شار، خۆم و هه‌موو برایه‌كانم ئیشمان ده‌كرد، ئاو و دۆمان ده‌فرۆشت، هه‌تا برا گه‌وره‌كه‌م له‌به‌ر نه‌بوونی نه‌چووه مه‌كته‌ب هه‌ر ئیشی ده‌كرد، منداڵی خۆم له‌ناو ئیش به‌سه‌ربرد، كه‌مترین كاتم له‌ناو منداڵ و كۆڵانان بووه، هه‌تا ته‌مه‌نی 14 و 15 ساڵانیش دانێك له قوتابخانه بووم دانه‌كه‌ی تریش له‌ئیش بووم، هه‌تا پۆلی نۆم و ته‌واوكرد، دواتر 3 ساڵ له ئه‌سته‌مبۆل پیانۆم خوێندووه، ئێستاش باوكم 10 ساڵه مردووه و دایكیشم 8 ساڵه مردووه.
سڤیل: ئێمه پرسیارمان نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر تۆ قسه‌یه‌كت ماوه؟
شه‌ریف قه‌یران: سوپاس بۆ ئێوه، به جه‌ماوه‌ری خۆشم ده‌ڵێم له‌م نزیكانه ئه‌لبوومه‌كه‌میان پێشكه‌ش ده‌كه‌م.
سه‌رچاوه: گۆڤاری سڤیل
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.




