
رۆژمێری شارێك به‌ر له ته‌واوبوونی ره‌خنه‌باران كرا ...راپۆرتی: زانا دڵشاد دزه‌یی
- نووسه‌ری دراماكه: ئه‌وه‌ی من نووسیمه ئه‌وه نییه كه ده‌یبینم
- رۆژنامه‌نووسێك: دراماكه كاریسه‌یه
- هونه‌رمه‌ندێك: شیاوی ئه‌وه نه‌بوو له كه‌ناڵێكی وه‌كو كوردسات په‌خش بكری
- ئه‌حمه‌د سالار: حه‌ق وابوو چاوه‌ڕی بكه‌ن كاره‌كه ته‌واو بێت، ئه‌گه‌ریش ده‌توانن له‌وه باشتر بكه‌ن بیكه‌ن
- ده‌رهێنه‌ری دراماكه: دواتر وه‌ڵامی ره‌خنه‌كان ده‌ده‌ینه‌وه
درامای "رۆژمێری شارێك" به‌ر له‌ته‌واوبوونی هونه‌رمه‌ندان ره‌خنه‌بارانیان كرد، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی سیناریستی دراماكه ده‌ڵێت "نووسینه‌كه‌ی خۆم ناناسمه‌وه"، به‌ڵام تائێستا ده‌رهێنه‌ر وه‌ڵامی هیچ له‌م ره‌خنانه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.
رۆژمێری شارێك، كه هه‌موو رۆژانێك له‌سه‌عات 9ـی شه‌و له‌كه‌ناڵی كوردسات پێشكه‌ش ده‌كری، له‌سینایۆی دڵشاد مسته‌فا و ده‌رهێنانی ئه‌رسه‌ڵان ده‌روێشه، كه له 31 ئه‌ڵقه پێكهاتووه و باس له‌ساڵانی حه‌فتاكانی شاری سلێمانی ده‌كات و چه‌ندین ئه‌كته‌ری به‌ئه‌زموون به‌شداریان تێدا كردووه، به‌ڵام له‌م درامایه‌دا ئه‌كته‌رانیش رووبه‌رووی ره‌خنه بوونه‌ته‌وه.
هونه‌رمه‌ند قاسم نوری ده‌ڵێت "درامای رۆژمێری شارێك نه‌یتوانیووه سه‌رنج رابكێشی، هه‌ڵه‌ی زۆری تێدایه، یه‌ك له‌هه‌ڵه گه‌وره‌كان ئه‌وه‌یه كه له‌هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌ك نزیكه‌ی 10 جه‌مبی وێنه‌ی تێدایه، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات بینه‌ر تاقه‌تی نه‌مێنی له‌سه‌یریكردنی".قاسم نوری ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات دراماكه چه‌ندین ئه‌كته‌ری به‌توانای كۆكردۆته‌وه "به‌ڵام له‌م درامایه‌دا به‌لاوازی ده‌یانبینم".هه‌روه‌ها گوتیشی "دراماكه زیاتر له‌شانۆ ده‌چێت، جگه له‌وه‌ش رووداوی زۆركه‌م تێدایه".
رۆژنامه‌نووسی بواری هونه‌ری حه‌مه‌سوار عه‌زیز، ده‌ڵی نامه‌وێت ماندووبوونی دووسه‌د كه‌س له‌م درامایه بسڕمه‌وه، سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌م "له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری زۆر باش له‌م درامایه به‌شداریان كردووه و وه‌ك نواندن هه‌وڵی زۆر باشیان داوه، كاره‌كه‌ش ماندووبوونی پێوه دیاره، به‌ڵام له‌وێنه‌یه‌كی كۆتایدا ناشرین ده‌بینرێت".حه‌مه‌سوار عه‌زیز دراماكه به "كاریسه" ناوده‌بات و ده‌ڵێت "گه‌وره‌ترین كاریسه له‌م درامایه لۆكه‌یشنه، كه هیچ قه‌ناعه‌تێكی تێدا نییه، كه‌سێك ناتوانی بڕوا بكات ئه‌وه كۆڵانێكی ساڵی حه‌فتاكانی سلێمانییه، هه‌ستده‌كه‌م ده‌رهێنه‌ر له‌جیاتی 40 ساڵ بگه‌ڕێته‌وه 100 ساڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه".ئه‌و رۆژنامه‌نووسه پێی وایه ئێستا كاتی دروستكردنی درامای مێژووی نییه، پێویسته دراماكانمان باسی ئێستا بكات، له‌سه‌ر كێشه‌ی ژن و گه‌نج و بێكاری "حوسێن میسری كۆمه‌ڵێك درامای كرد نه‌گه‌ڕاوه بۆ مێژوو، چونكه پیاوێكی زۆر زیره‌ك بوو، ده‌یزانی ئه‌و ئیمكانیه‌ته‌ی له‌به‌رده‌ستی دایه هی ئه‌وه نییه درامایه‌ك له‌سه‌ر مێژووی سلێمانی بكات، پێم وایه 10 ساڵی دیكه كاتی ئه‌و درامایه نه‌بوو كه ئه‌رسه‌لان ده‌روێش كردی".
دڵشاد مسته‌فا، كه ئێستا له‌به‌ریتانیا نیشته‌جێیه، ره‌خنه‌گرتنی ئه‌و له‌دراماكه‌دا كه‌م نه‌بوو، چونكه ئه‌و نووسه‌ری دراماكه‌یه، ئه‌و زوو له‌لاپه‌ری تایبه‌تی خۆی له‌فه‌یسبووك نووسی "پراوپرم له‌رق".دڵشاد مسته‌فا ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی پێشان ده‌درێت جیاوازی زۆره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من نوسیوومه، له‌دارشتنی دیمه‌ن، كاراكته‌ر، ئه‌تمۆسفیر، رووداو، زمان".نوسه‌ری دراماكه گوتیشی "هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشتر نووسینی منیان دیوه ده‌زانن كاری من له‌نێوجۆرێكی تردایه له‌ئه‌ده‌ب كه نزیكتره له‌ئه‌فسون نه‌ك هێنده نزیك بێت له‌ناچرالیزم.بۆیه برای ده‌رهێنه‌ر هه‌ندێك كاراكته‌ره‌كانی گۆڕیوه و به‌ناو و باكگراوند و ره‌هه‌نده‌كانیانه‌وه (ته‌نانه‌ت ته‌مه‌ن و په‌یوه‌ندی و سروشتی ژیان) .پاش و پێشی زۆری له‌رووداو دیمه‌نه‌كاندا كردووه.له‌هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌كدا 10 دیمه‌ن زیاتری لاداوه، ژماره‌یه‌كی زۆر كاراكته‌ر و رووداو لابراوه دیالۆگی زۆر لابراوه به‌شێوه‌یه‌كه هه‌ندێكجار خۆم كاره‌كه ناناسمه‌وه".
دڵشاد مسته‌فا هۆكاری دروستبوونی ئه‌م كه‌موكوڕیانه بۆ ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه، كه ده‌رهێنه‌ر خۆی بۆچوون و روئیای جیاوازتری خۆی له‌كاره‌كه‌دا جێ كردۆته‌وه و كاراكته‌ره‌كانی به‌و شێوه‌یه پیشانداوه، كه خۆی ده‌یه‌وێت نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی من نوسیومه، "ره‌نگه ئه‌وه له‌شانۆدا تاراده‌یه‌ك كارێكی رێپێدراو بێت، چونكه شانۆ تاراده‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌ستبژێر (نخبه) ده‌كات، به‌ڵام درامای ته‌له‌فزیۆن كارێكی گشتییه و له‌فه‌زای گشتیدا كار ده‌كات، بۆیه ده‌بێ وریاتر مامه‌ڵه‌ی ده‌ق بكه‌ین".له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نووسه‌ره‌كه به‌شێكی ئه‌م نارازیبوونه‌ی خه‌ڵك ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی و ده‌ڵێت "ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌ێنێت كه ئه‌وه‌ی من نوسیوومه پڕ نییه له‌هه‌ڵه و كه‌م و كورتی، نابه‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه ئه‌زموونه و ئێمه‌ش له‌قۆناغی فێربوونداین و به‌شێكی ئه‌و نارازیبوونه‌ی خه‌ڵك و نێوه‌ندی هونه‌ریش من لێی به‌رپرسیارم".
هونه‌رمه‌ند بورهان قه‌ره‌داغی ده‌ڵی ئێمه هه‌موو هه‌وڵێكی باش بۆئه‌وه‌ی درامای كوردی دروست بكه‌ین به‌رز ده‌نرخێنین، له‌و روانگه‌وه ده‌ستخۆشی له‌ستافی درامای رۆژمێری شارێك ده‌كه‌م، چونكه هه‌وڵه، گوتیشی "به‌ڵام دراماكه له‌رووی ره‌نگ و رووناكی و نواندن و مونتاژ و وێنه‌گرتنه‌وه نه‌یتوانیووه وه‌ك ئه‌و دراما توركیانه داهێنان بكات، له‌م درامایه‌دا هه‌مان چایخانه‌كه‌ی خوله‌جه‌خماخه‌مان دێته‌وه به‌رچاو، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی دیكه، دیكۆرێكی خراپی هه‌یه، ته‌نانه‌ت منداڵێك ده‌زانی ئه‌وه نه بازاڕه و نه كۆڵانه، به‌ڵكو دروستكراوه و به‌خراپیش دروستكراوه".له‌باره‌ی درامای رۆژمێری شارێك بورهان قه‌ره‌داغی قسه‌ی تری هه‌بوو گوتی "یه‌كێك له‌هه‌ڵه گه‌وره‌كان ئه‌وه‌یه كه یه‌كێك له‌رۆڵه‌كان رووی كردۆته‌وه روسیا بۆ قانوون، به‌درێژای مێژووی ئێمه كه‌س نه‌چۆته روسیا بۆ قانوون، ئه‌وانه‌ی كه چوون بۆ رووسیا كه‌سانی وه‌ك دكتۆره كوردستان، كه‌مال مه‌زهه‌ر، عزه‌دین مسته‌فا ره‌سول بوون، كه بۆ ئه‌ده‌ب چوون، ئه‌وانه‌ی كه بۆ یاسا رۆشتن چووه‌نه‌ته میسر، جگه له‌وه‌ش ئه‌وه‌ی له‌سلێمانی ژیابێت ده‌زانی ئه‌دای ئه‌م درامایه هه‌ڵه‌یه، ژنان و پیاوانی سلێمانی له‌ساڵی حه‌فتا و هه‌شتاكاندا له‌جیانی بڵێن (ئه‌وه‌نده) ده‌یانگوت (ئه‌وه‌نا) ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دراماكه هیچ رووداوێكی تێدا نییه".
درامای "رۆژمێری شارێك" كه له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سینه‌مای هه‌ولێر به‌رهه‌مهاتووه و به فه‌رمانی وه‌زاری بڕی 231 ملیۆن 690 هه‌زار دیناری بۆ خه‌رجكراوه،
جارێكی دیكه‌ش له‌ناو دیوانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بڕی 50 ملیۆن دیناری دیكه‌ی بۆ خه‌رجكرا، هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كانی (سڤیل) كه‌ناڵی كوردسات به‌بڕی 110 ملیۆن دینار دراماكه‌ی كڕیوه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا دراماكه نه‌یتوانیووه ببێته مایه‌ی سه‌رنجی كۆمپانیاكان و ریكلام رابكێشی، ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌ناو خه‌ڵك بینه‌ر دروست نه‌كردووه.
به‌پێی راپرسیه‌كی گۆڤاری (سڤیل) كه له‌سلێمانی و هه‌ولێر ئه‌نجامیداوه، له سلێمانی له‌هه‌ر 100 كه‌سدا 40 كه‌س سه‌یری درامای رۆژمێری شارێك ده‌كات و له‌هه‌ولێریش له 100 كه‌سدا 13 كه‌س سه‌یری ده‌كات.
له‌باره‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌م درامایه رووبه‌رووی كوردسات بوویه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ پشتراستكردنه‌وه‌ی نرخی كڕینی درماكه، (سڤیل) زۆر هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی كوردسات بكات، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی وه‌ڵام نه‌دایه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه درامای رۆژمێری شارێك باسی سلێمانی ده‌كات و كارێكی سلێمانییه و هونه‌رمه‌ندانی سلێمانی كردوویانه، به‌ڵام له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێر كراوه به‌بڕی 231 ملیۆن دینار.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌دنان عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌مای هه‌ولێر گوتی "ئه‌و پرسیاره زۆرجار رووبه‌رووی منیش بۆته‌وه، پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سینه‌ما هه‌بوو، دراماشی به‌رهه‌مده‌هێنا، به‌ڵام كه به‌ڕٍێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سینه‌ما هه‌ڵوه‌شایه‌وه و تێكه‌ڵ به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێر بوویه‌وه، كاتێك من بوومه به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌مای هه‌ولێر ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و درامایه درابوو و 80%ی پاره‌كه‌ش سه‌رفكرابوو".به‌ڵام به‌پێی قسه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌مای هه‌ولێر ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌ما دراما به‌رهه‌مناهێنی، به‌ڵكو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دراما ئێستا له‌ناو دیوانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (سڤیل؟) له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م شانۆیه له‌لایه‌ن تیپی شانۆی سالار ئاماده‌كراوه، كه زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م تیپه پارتین، بۆیه بودجه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سلێمانی ئه‌وكاته سه‌رف نه‌كرا، له‌به‌ر ئه‌وه به‌پشتگیری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر داوای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بودجه‌كه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێر خه‌رجكرا، له‌به‌رئه‌وه‌شه دراماكه زۆرتر له‌سه‌ر قۆناغی دوای به‌یاننامه‌ی 11ی ئازاری ساڵی 1970یه‌وه، كه په‌یوه‌ندیداره به قۆناغێكی مێژووی پارتی، بۆیه پارتی پشتگیری به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و درامایه‌ی كرد.
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار، كه ئه‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی دراماكه‌یه، له‌باره‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌ی له‌دراماكه‌یان گیراوه ده‌ڵێت "هه‌موو ئیشێك مه‌جالی ئه‌وه‌ی هه‌یه ره‌خنه‌ی لێ بگیری، به‌ڵام حه‌قه ئه‌و خه‌ڵكه بوه‌ستی با كاره‌كه ته‌واوبی، یان ئه‌گه‌ر ده‌توانن كارێك له‌وه باشتر بكه‌ن بیكه‌ن".ئه‌حمه‌د سالار قسه له‌سه‌ر دیكۆری دراماكه ده‌كات و پێی وایه، هونه‌ر ئه‌وه‌نییه كتومت دیمه‌نی ساڵانی حه‌فتاكانت نیشان بدات، هونه‌ر له‌وانه‌یه خانوو و كۆڵان به‌شێوه‌یه‌كی دیكه نیشان بدات و گوتیشی "ئه‌و كه‌سه‌ی بودجه‌ی بۆ دراماكه داناوه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر ئه‌سڵه‌ن له‌هونه‌ر تێنه‌گه‌یشتووه، پاره‌یه‌كی زۆر كه‌م سه‌رفكرا، ئێمه‌ش به‌پێی به‌ڕی خۆمان پێمان راكێشاوه، به ئیماكانیه‌تێكی زۆر كه‌م ئه‌وه‌مان كردووه، هونه‌رمه‌ندی كورد زۆر هه‌ژاره، كوا كه‌ره‌سته‌ی هونه‌ر له‌كوردستان، ئێمه مزگه‌وت و چایخانه و سه‌رتاشخانه و كۆڵانمان له‌یه‌ك شوێن دروست كردووه".
هه‌روه‌ها گوتیشی "به‌س دراماكه له‌به‌رئه‌وه‌ی كوردییه كاره‌كه واده‌بینن، من بابه‌ته توركییه‌كان به‌یه‌ك فلس ناكڕم، هه‌مووی بێره‌وشتییه، خه‌ڵك ته‌عه‌دا له‌ژنی مامی خۆی و له‌ژنی برای خۆی ده‌كات".
له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك درامای رۆژمێری شارێك زۆری له‌سه‌ر نوسرا و زۆربه‌ی ره‌خنه‌كان تائێستا له‌ئه‌م تۆره بڵاوكراوه‌ته‌وه، هونه‌رمه‌ند فه‌لاح ئه‌حمه‌د ره‌شید، كه له‌وڵاتی سوید نیشته‌جێیه، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك ره‌خنه‌ی له‌دراماكه گرتووه و ده‌ڵێت "هه‌تا ئێستا هیچ سه‌رسام نیم به‌بینینی، زۆر بێتاقه‌ت ده‌بم كاتێك رووداوی تێدا نابینم، له‌خوێنه‌وه‌ی ده‌ق و نووسین هیچتر نییه هه‌مووی گێڕانه‌وه‌یه، هیچ شتێكی تێدا نییه من سه‌رسام بكات، به‌ڵام مۆسیقا هه‌تا بڵێیت كاریگه‌ری زۆر زۆره من زۆر سه‌رسامی مۆسیقا و گۆرانی و كه‌مێكیش شیعره‌كه‌م حه‌ز ده‌كه‌م چاوم دابخه‌م به‌س گوێ له‌و مۆسیقایه بگرم، خۆزگه ئه‌م درامایه له‌رادیۆوه گوێمان لێبووایه نه‌ك له‌شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك كوردسات".هه‌روه‌ها نوسیوویه‌تی "تایتڵی له‌دائیره‌ی نفووس ده‌چێت، ئه‌و هه‌موو ناوه له‌كه‌س و رێكخرا و كۆمیته و ناوچه و خه‌ڵك و خوا هاوكاری ئه‌مانه‌یان كردووه، ئه‌گه‌ر هاوكاری نه‌كرانایه چی ده‌بوو؟ باشترین درامای به‌ریتانی یان كۆری یان فیلمی هیندی ده‌بینیت تایتل له ٢ ده‌قه زیاتر نییه كه‌چی له‌م درامایه‌دا ٧ ده‌قه‌یه پێشه‌كی و ٦ ده‌قه پاشه‌كی هه‌یه، ئه‌مه‌یه سه‌قه‌تی تایتڵی درامای كوردی".
یونس حه‌مه‌كاكه ئه‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی دراماكه‌یه و هاوكات یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ریشه ده‌ڵێت "خۆزگه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ره‌خنه‌یان گرتووه چاوه‌ڕیان بكردایه تاوه‌كو دراماكه ته‌واو ده‌بوو".ئه‌و له‌كاره‌كه‌ی خۆی رازییه و ده‌ڵی "له‌نواندن كۆمه‌ڵێك بنه‌ما هه‌یه، من هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌وانه‌م جێبه‌جی كردووه، له‌خۆم رازیم و لێشی په‌شیمان نیم"
سڤیل په‌یوه‌ندی به‌ده‌رهێنه‌ری دراماكه ئه‌رسه‌ڵان ده‌روێش كرد، به‌ڵام ناوبراو ئاماده‌نه‌بوو هیچ لێدوانێك بدات، چونكه ئه‌و پێی وابوو رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی (سڤیل) ده‌ستی كه‌سانی تری له‌پشته و گوتی "دواتر قسه‌ی خۆمان ده‌بێت".
سه‌رچاوه: گۆڤاری سڤیل
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.