به‌شداری نه‌كردنی 27% میلله‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا زه‌نگێكی خه‌ته‌رناكه له‌سه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌كان و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی هه‌رێم، ڤایرۆسێكی كوشنده‌یه بۆ ئاینده‌ی كورد، له‌ڕاستیدا ئێمه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا دۆڕاوین، ته‌نها به هاتووهه‌رای ڕاگه‌یاندن سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ستهێناوه، ئایا زیادبوونی ڕێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم نه‌ده‌بوو كاربكاته سه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و له سه‌دو یازده ئه‌ندامه‌وه بیكردبایه به سه‌دوبیست و یه‌ك ئه‌ندام؟ ئایا له‌بانگێشه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا لایه‌نه‌كان حه‌یاو ناموسی یه‌كتریان نه‌برد؟ ئایا نیشاندانی گرته ڤیدیۆییه‌كان به‌دواداچونیان بۆده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی بسه‌لمێنرێت كه كورد شه‌ره‌فی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه؟ ئایا له‌بانگێشه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كوژراو‌و برینداری لێنه‌كه‌وته‌وه؟ ئایا ئه‌م كوژراووبریندارانه جیاوازن له‌گه‌ڵ كوژراو‌و برینداره‌كانی حه‌ڤده‌ی شوبات؟ ئه‌دی بۆ كه‌سێك شین و بابه‌ڕۆی بۆنه‌كردن؟ ئایا شتێكی نوی ڕووده‌دات كه میلله‌ت تێیدا سودمه‌ندبێت؟ یان هه‌مان مه‌كینه كۆنه‌كه‌ی جارانه‌و بۆیاغ ده‌كرێته‌وه؟ ئایا هاتنی ئایه‌توڵڵا ڕوحانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامی، كاری نه‌كردۆته سه‌ر ماتبوونی جموجۆڵی هه‌ندێك لایه‌نه كوردیه‌كان كه ناچاربكرێن بێنه سه‌ر خه‌ته‌كه‌و تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزای محه‌مه‌د مورسی نه‌بن؟ ئایا ڕووداوه‌كانی میسر‌و سوریا نه‌بوونه مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئۆپۆزسیۆن چاوێك به‌حاڵی خۆیدا بخشێنێته‌وه‌و له‌پێناوی پاروه نانێكی چه‌وردا نه‌رمتر ڕه‌فتار بكات، نه‌وه‌ك تووشی پایزی كوردی ببن؟ ئایا به‌شداریكردنی لیژنه‌یه‌كی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌ب له هه‌ڵبژارده‌نه‌كانی هه‌رێمدا ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئێمه هه‌نگاوێك به‌ره‌و دواوه گه‌ڕاوینه‌وه؟
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكی لیستی ناوی كاندیده‌كانی پارتی و یه‌كیه‌تی بده‌ین، ده‌بینین كه له‌كاندیده‌كانی پارتیدا كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ها كاریگه‌ر نا‌بینیت بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، كه‌واته پارتی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ناگرێته ده‌ست، له‌به‌رانبه‌ردا به‌به‌رده‌وامی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ده‌گرێته ده‌ست، واته وه‌كو ڕابردوو كابینه‌كه به‌شناكرێت نیوه‌ی ماوه‌كه‌ی بۆ پارتی و نیوه‌كه‌ی تریشی بۆ یه‌كیه‌تی، له‌به‌رانبه‌ریشدا بوونی كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌كو به‌ڕێز ئه‌رسه‌لان بایز له‌سه‌روی لیستی یه‌كیه‌تیه‌وه، ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێت كه له‌قۆناغی كابینه‌ی هه‌شته‌مدا به‌به‌رده‌وامی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌ده‌ست یه‌كیه‌تیدا ده‌بێت، په‌رله‌مانیش له‌م قۆناغه‌دا وه‌كو كه‌ره‌سه‌یه‌كی ناوئاخن وایه، چونكه هیچ شتێكی گرنگ نه‌ماوه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، ته‌نانه‌ت خه‌ته‌نه‌ی ئافره‌تان و جگه‌ره‌كێشانیش بڕیاری له‌سه‌ردراوه، ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیارێكیش بدرێت، ئه‌وا پارتی و یه‌كیه‌تی زۆرینه‌ن و هه‌روه‌كو جاران ده‌بێت بڕیاره‌كان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاره‌زووه‌كانی ئه‌وان بێت، درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش بۆ دووساڵی داهاتوو، په‌رده له‌سه‌ر زۆر پێشهات لاده‌ده‌ن و ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه له‌ماوه‌ی ئه‌م دووساڵه‌دا ده‌سكه‌وتێكی مه‌زن به‌ڕێوه‌یه كه ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌ستی بارزانی وه‌كو سه‌رۆك و پارتیش وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌م ئه‌وده‌سكه‌وته بێته ده‌ست، بۆئه‌وه‌ی مانه‌وه‌یان مسۆگه‌ر بكه‌ن، له‌م نێوانه‌شدا یه‌كیه‌تی زه‌ره‌رمه‌ند نابێت، چونكه له‌بری مانه‌وه‌ی بارزانی له‌پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا، میراتی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌بێته مافی یه‌كیه‌تی نیشتیمانی، به‌دڵنیاییه‌وه حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم له‌شێوه‌ی ده‌ره‌وه‌یدا گۆڕانكاریه‌كی تێده‌كه‌وێت، له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، به‌ڵام له كار‌و كرده‌وه‌كانی و تێڕاوانینی بۆ داهاتوو، هه‌مان حكومه‌ته‌كه‌ی كابینه‌ی حه‌وته‌م ده‌بێت، به‌گڕو تینێكی زیاتره‌وه، به‌ڕێز نێچیر بارزانیش له‌پۆسته‌كه‌ی خۆیدا به‌رده‌وام ده‌بێت و وه‌زیری ناوخۆ‌و وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانیش له‌پۆسته‌كانی خۆیاندا ده‌مێننه‌وه، ڕێككه‌وتنی ستراتیجی نێوان پارتی و یه‌كیه‌تی فاكته‌رێكی ناچارییه بۆ پێكهێنانه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌نێوان ئه‌و دووپارته‌دا، ده‌نگه‌كانیشیان كه له‌هه‌ڵبژاردندا به‌ده‌ستیان هێناون ده‌گاته ئه‌و ڕێژه یاساییه‌ی كه بتوانن حكومه‌ت پێكبهێنن، به‌ڵام هاتنه‌ناوه‌وه‌ی حیزبێكی ئیسلامی ڕه‌فتار نه‌رمی وه‌كو یه‌كگرتوو، حكومه‌ته‌كه به‌هێزتر ده‌كات و لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنیش لاواز ده‌كات، بۆیه ده‌بێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه بخرێته به‌رچاو كه باره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كه بیه‌وێت له‌ناو حیزبه ئیسلامیه‌كاندا ئه‌وه‌یان كه میانڕه‌وه بهێنرێته ناو حكومه‌ته‌كه‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌لێكی هه‌ڵكه‌وتووه بۆ یه‌كگرتوو كه به‌كردار به‌رنامه‌كانی خۆی بخاته به‌رده‌ستی خه‌ڵكی كوردستان، گۆڕانیش كه له‌ماوه‌ی دوو هه‌ڵبژاردندا توانی په‌رله‌مان بنكۆڵ بكات و ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌گه‌رێكی زۆر دووره كه ڕێگه‌ی پێبدرێت حكومه‌ت پێكبهێنێت، یان به‌شداری پێكهاته‌ی حكومه‌ت بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌لایه‌كه‌وه ڕۆژئاوا ده‌ستبه‌رداری پارتی و یه‌كیه‌تی نابن كه‌زیاتر له‌بیست ساڵه له‌ده‌سه‌ڵاتدان و به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژئاواییه‌كان له‌به‌رچاو ده‌گرن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌موو ده‌نگه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ناگه‌نه ڕێژه‌ی یاسایی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌م، كه‌واته لێره‌دا ئۆپۆزسیۆن ناچارده‌بێت هانا بۆبه‌ر یه‌كیه‌تی به‌رێت بۆئه‌وه‌ی به‌شداری بكات له‌گه‌ڵیان له‌پێكهێنانی كابینه‌كه‌دا، به‌ڵام ئه‌و ڕكه‌به‌رایه‌تیه‌ی له‌نێوان یه‌كیه‌تی و گۆڕاندا هه‌یه‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ڕێككه‌وتنی ستراتیجی نێوان پارتی و یه‌كیه‌تی ڕێگه ناده‌ن به‌وه‌ی یه‌كیه‌تی له‌پارتی جیاببێته‌وه‌و بچێته به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه، كه‌واته له‌هه‌موو باره‌كاندا باره‌كه بۆ گۆڕان نه‌ڕه‌خساوه كه بچێته‌ناو كابینه‌ی هه‌شته‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر بیشیه‌وێت به‌شداربێت له‌كابینه‌كه‌دا، ئه‌وا ئه‌وه‌نده‌ی مه‌رج به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت هه‌ناسه‌ی لێده‌بڕن، بۆیه مانه‌وه‌ی گۆڕان له‌باری ئۆپۆزسیۆنیدا هیوایه‌كی ده‌داتی كه له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌توانێت زیاتر په‌رله‌مان بنكۆڵ بكات و ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌رزتر بكاته‌وه، به‌رنامه‌كه‌ی گۆڕان ڕه‌شه‌بایه‌كه هه‌ڵیكردووه‌و به‌رده‌وامه، خوا هه‌ڵناگرێت ده‌سه‌ڵاتی ناچاركردووه چاوێك به‌خۆی و ده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا بخشێنێته‌وه، به‌ڵام ئێستا هێزی ئه‌و ڕه‌شه‌بایه هیچ كاریگه‌رییه‌كی نیه له‌سه‌ر شوره كۆنكرێتیه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆیه تاقه هه‌ڵبژارده له‌به‌رده‌م گۆڕاندا درێژه‌پێدانی كاری ئۆپۆزسیۆنه، ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی وه‌كو گۆڕانیش له‌ئۆپۆزسیۆندا نه‌مێنی، واته ئۆپۆزسیۆن هه‌ر به كۆرپه‌یی زینده‌به‌چاڵ ده‌كری، بۆیه من وانابینم هیچ گۆڕانكاریه‌ك به‌سه‌ر ڕه‌وشی ده‌سه‌ڵاتدا بێت له‌هه‌رێمی كوردستان، ئازوقه‌ی مانگانه‌ی خه‌ڵكه هه‌ژاره‌كه‌ش كه‌پیره دكتاتۆری ڕه‌حمه‌تی بۆی بڕیبووینه‌وه به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕوات، (حسبنا الله ونعم الوكیل) .
23/9
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
