موسوڵمان و دینداری..(به‌شی دووه‌م) ...عمر امین علی- ڕانیه
له‌به‌شی یه‌كه‌مدا ئه‌وه‌مان ڕوونكرده‌وه كه له‌سوڕه‌تی یوسف و براكانیدا چه‌ندین به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی بنبڕ هه‌ن بۆ وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وكه‌سانه‌ی كه ده‌رباره‌ی مه‌به‌ستێك پرسیار ده‌كه‌ن، له‌م به‌شه‌شدا هه‌ر له سوڕه‌تی یوسف به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ڕوونكردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ری ده‌ردێك كه مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و كورد به‌تایبه‌تی پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت، ئه‌ویش باسی ئافره‌ت و كاری سێكسییه، ئایا كچێك یان كوڕێك كه بۆیه‌كه‌مجار كاری سێكسی ده‌كه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری ژن و مێردایه‌تی له یاساكانی ئیسلامدا چ سزایه‌كیان به‌سه‌ردا ده‌درێت؟ ئایا پیاوێكی خاوه‌ن ژن، یان ژنێكی خاوه‌ن مێرد، ئه‌گه‌ر كارێكی جووتبوونیان ئه‌نجامدا له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری ژن و مێردایه‌تی، حوكمی سزادانه‌كان چۆن ده‌بێت؟ ئایا ده‌كوژرێن؟ ئه‌گه‌ر بڕیاری كوشتیان بۆ درا، چۆن ده‌كوژرێن، به‌كڵاشینكۆف یان به‌ئاگر یان به‌خنكاندن یان به به‌ردباران؟ ئه‌و به‌ڵگه یاساییانه چین كه حوكمی كوشتنه‌كه ده‌ده‌ن؟ ئه‌گه‌ر نه‌كوژران، ئه‌و به‌ڵگه یاساییانه چین كه ڕێگری له كوشتنه‌كه ده‌كه‌ن؟
با له‌ناو سووڕه‌ته‌كه‌دا سه‌رنجێك بده‌ینه ڕووداوه‌كه‌ی نێوان یوسف و زولێخا، خوا ده‌فه‌رمووێت:
وَرَاوَدَتْهُ الَّتِی هُوَ فِی بَیْتِهَا عَنْ نَفْسِهِ وَغَلَّقَتِ الڕَبْوَابَ وَقَاڵتْ هَیْتَ ڵكَ قَاڵ مَعَاژَ اللَّهِ إِنَّهُ رَبِّی ڕَحْسَنَ مَپْوَاێ إِنَّهُ لا یُفْلِحُ الڤالِمُونَ (23)
[ئه‌و ئافره‌ته‌ش كه‌یوسف له‌ماڵه‌كه‌یدابوو، داوای (له‌یوسف) كرد بۆكارێكی خراپ، ده‌رگاكانیشی داخستن و ، گوتی: زووكه‌ده‌ی وه‌ره بۆ ئه‌وشته‌ی كه بۆتۆ ئاماده‌یه، (یوسف) گوتی: په‌نابه‌خوا، ئه‌و (عه‌زیز) گه‌وره‌ی منه باشترین شوێنی مانه‌وه‌ی داوه به‌من، به‌دڵنیاییه‌وه سته‌مكاره‌كان ئازاد‌و سه‌رفرازنابن].
وَڵقَدْ هَمَّتْ بِهِ وَهَمَّ بِهَا ڵوْلا ڕَنْ رَڕَی بُرْهَانَ رَبِّهِ كَژَلِكَ لِنَێڕفَ عَنْهُ السُّو و وَالْفَحْشَا و إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُخْڵێینَ (24)
[به‌دڵنیاییشه‌وه شه‌یدای یوسف بوو، یوسفیش شه‌یدای ئه‌و ببوو، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌و پێسه‌لماندنه‌كه‌ی خوای نه‌دیبایه، ئه‌وه‌ش بۆئه‌وه‌ی خراپه‌و كرده‌وه‌ی ناشیرینی لێ دوورخه‌ینه‌وه، به‌ڕاستی یوسف له‌به‌نده دڵسۆزه‌كانمانه].
(له‌ژووره‌كه‌دا په‌یكه‌رێك هه‌بوو زولێخا هه‌ستا به‌پۆشاكێك په‌یكه‌ره‌كه‌ی داپۆشی، یوسف گوتی: ئه‌وه چی ده‌كه‌یت؟ ئه‌ویش گوتی: پێم شه‌رمه له‌به‌رچاوی خوایه‌كه‌مدا ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌م، ئینجا یوسف گوتی: تۆ شه‌رم له‌بتێك ده‌كه‌یت كه نه بیروهۆشی هه‌یه‌و نه ده‌بیستێت، ئه‌دی من چۆن شه‌رم له‌و خوایه نه‌كه‌م كه به‌سه‌ر كاروكرده‌وه‌ی هه‌موو خاوه‌ن ده‌روونێك ئاماده‌و ئاگاداره؟ ئه‌مه ئه‌و به‌ڵگه‌و پێ سه‌لماندنه‌بوو كه خوا نیشانی یوسفیدا) .جا یوسف هه‌ڵات له‌به‌رده‌ستی....
وَاسْتَبَقَا الْبَابَ وَقَدَّتْ قَمِیێهُ مِنْ دُبُرٍ وَڕَلْفَێا سَیِّدَهَا ڵدَی الْبَابِ
[به‌ره‌و ده‌رگاكه‌ش ڕایان‌كرد (یوسف به‌ره‌و ده‌رگاكه هه‌ڵده‌هات و ئه‌ویش به‌دوایه‌وه‌بوو) ، له‌دواوه‌ڕا كراسه‌كه‌ی (یوسفی) گرت و دڕاندی، هه‌ردووكیشیان له‌به‌رده‌رگاكه تووشی عه‌زیز بوون....].
قَاڵتْ مَا جَزَا و مَنْ ڕَرَادَ بِڕَهْلِكَ سُو و ا إِلاَّ ڕَنْ یُسْجَنَ ڕَوْ عَژَابٌ ڕَلِیمٌ (25)
[....ژنه‌كه‌ی عه‌زیز (ڕوویكرده عه‌زیزو) گوتی: ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ویستویه‌تی خراپه‌یه‌ك به‌كه‌س و كاره‌كه‌ت بكات، ده‌بێت سزاكه‌ی چی بێت؟ مه‌گه‌ر بخرێته زیندانه‌وه یان سزایه‌كی ئازاراوی بدرێت].
قَاڵ هِێ رَاوَدَتْنِی عَنْ نَفْسِی وَشَهِدَ شَاهِدٌ مِنْ ڕَهْلِهَا إِنْ كَانَ قَمِیێهُ قُدَّ مِنْ قُبُلٍ فَێدَقَتْ وَهُوَ مِنَ الْكَاژِبِینَ (26)
[ (یوسف پاكانه‌ی بۆخۆی كرد‌و) گوتی: ئه‌و منی بۆلای خۆی ڕاكێشاوه، (له‌وده‌مه‌دا) یه‌كێك له‌كه‌س و كاری ژنه‌كه كه‌له‌وی بوو، شاهیدیدا به‌وه‌ی ئه‌گه‌رهاتوو كراسه‌كه‌ی یوسف له‌پێشه‌وه دڕابێت، ئه‌وه ژنه‌كه ڕاست ده‌كات و یوسف له‌درۆزنه‌كانه].
وَإِنْ كَانَ قَمِیێهُ قُدَّ مِنْ دُبُرٍ فَكَژَبَتْ وَهُوَ مِنَ الێادِقِینَ (27)
[ئه‌گه‌رهاتوو كراسه‌كه‌ی (یوسفیش) له‌دواوه دڕابوو، ئه‌وه ژنه‌كه درۆده‌كات و یوسف له‌ڕاستگۆكانه].
فَڵمَّا رَڕَی قَمِیێهُ قُدَّ مِنْ دُبُرٍ قَاڵ إِنَّهُ مِنْ كَیْدِكُنَّ إِنَّ كَیْدَكُنَّ عَڤیمٌ (28)
[جا (عه‌زیز) كاتێك كه‌ته‌ماشای كرد كراسه‌كه‌ی یوسف له‌دواوه دڕابوو (ڕووی كرده ژنه‌كه‌ی و ) گوتی: ئه‌مه ئاینوئۆینی ئێوه‌یه، به‌ڕاستی ئاینوئۆینه‌كانی ئێوه گه‌وره‌و به‌هێزن].
یُوسُفُ ڕَعْڕچْ عَنْ هَژَا وَاسْتَغْفِڕی لِژَنْبِكِ إِنَّكِ كُنْتِ مِنَ الْخَاگِئِینَ (29)
[ (عه‌زیز) گوتی: یوسف تۆ له‌وشته دووركه‌وه‌وه و وازی لێ بێنه‌و (لای كه‌س باسی مه‌كه) ، ئه‌ی ئافره‌ت، تۆش داوای لێبوردن بكه له‌و تاوانه‌ی كه‌كردت، به‌ڕاستی تۆ..به‌كردنی ئه‌م كاره‌ت له‌هه‌ڵه‌كه‌ره‌كان بووی].
واته عه‌زیز دڵنیابوو له‌وه‌ی كه‌ژنه‌كه‌ی ویستویه‌تی كارێكی داوێپیسی له‌گه‌ڵ خزمه‌تكاره‌كه‌یدا بكات، باسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی وه‌ها بڵاوبۆوه كه:
وَقَاڵ نِسْوَه‌ٌ فِی الْمَدِینَه‌ِ امْرَڕَه‌ُ الْعَزِیزِ تُرَاوِدُ فَتَاهَا عَنْ نَفْسِهِ قَدْ شَغَفَهَا حُبًّا إِنَّا ڵنَرَاهَا فِی چَلالٍ مُبِینٍ (30)
[ژنانیش له‌شاردا گوتیان: ئافره‌ته‌كه‌ی عه‌زیز ده‌وره‌ی خزمه‌تكاره‌كه‌ی خۆی ده‌دات و بۆخۆی ده‌وێت، به‌دڵنیاییه‌وه خۆشه‌ویستی یوسف ئاگری له‌په‌رده‌ی دڵی به‌رداوه، ئێمه ئه‌وژنه ده‌بینین له سه‌رلێشێواویه‌كی ئاشكرادایه].
فَڵمَّا سَمِعَتْ بِمَكْڕهِنَّ ڕَرْسَڵتْ إِڵیْهِنَّ وَڕَعْتَدَتْ ڵهُنَّ مُتَّكَڕً وَإَتَتْ كُلَّ وَاحِدَه‌ٍ مِنْهُنَّ سِكِّینًا وَقَاڵتِ اخْرُجْ عَڵیْهِنَّ فَڵمَّا رَڕَیْنَهُ ڕَكْبَرْنَهُ وَقَگَّعْنَ ڕَیْدِێهُنَّ وَقُلْنَ حَاشَ لِلَّهِ مَا هَژَا بَشَرًا إِنْ هَژَا إِلاَّ مَڵكٌ كَڕیمٌ (31)
[كاتێك كه‌ژنه‌كه (زولێخا) گوێبیستی ئاینوئۆینی ژنه‌كانی شاربوو، به‌دوایداناردن و ، نانخوانێكی بۆئاماده‌كردن و به‌هه‌ریه‌كێك له‌ئافره‌ته‌كان چه‌قۆیه‌كی دانی و ، گوتی: (یوسف) ده‌ركه‌وه ناویان (خۆتیان بۆ ده‌رخه) ، كاتی كه‌یوسفیان بینی له‌به‌رچاویان گه‌وره و پایه‌داربوو، ده‌سته‌كانی خۆشیان بڕین و ، گوتیان: بێخه‌وشی بۆخوا، ئه‌وه ئاده‌میزاد نیه، به‌ڕاستی مه‌گه‌ر ئه‌وه فریشته‌یه‌كی به‌ڕێزه].
قَاڵتْ فَژَلِكُنَّ الَّژِی لُمْتُنَّنِی فِیهِ وَڵقَدْ رَاوَدْتُهُ عَنْ نَفْسِهِ فَاسْتَعْێمَ وَڵئِنْ ڵمْ ێفْعَلْ مَا إَمُرُهُ ڵیُسْجَنَنَّ وَڵێكُونَنْ مِنَ الێاغِڕینَ (32)
[ (زولێخا) گوتی: ئه‌وه ئه‌وه‌بوو كه‌ئێوه لۆمه‌ی منتان تێداده‌كرد، به‌دڵنیاییشه‌وه من ده‌وره‌ی ئه‌وم ده‌دا، به‌ڵام ئه‌و له‌به‌رامبه‌رمدا خۆڕاگربوو، ئه‌وه‌ی كه پێشی ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی نه‌كات، ده‌خرێته زیندانه‌وه‌و ده‌چێته ڕیزی بچوككراوه‌كان].
واته دوای ئاشكرابوونه‌كه‌ش ژنه‌كه‌ی عه‌زیز هه‌ر كۆڵی نه‌داو هه‌ره‌شه‌ی له یوسف كرد بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه، به‌ڵام یوسف ڕازی نه‌بوو، بۆیه:
پُمَّ بَدَا ڵهُمْ مِنْ بَعْدِ مَا رَڕَوُا اڵاێاتِ ڵێسْجُنُنَّهُ حَتَّی حِینٍ (35)
[ئینجا له‌دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و نیشانه‌كانیان بینین، وایان پی چاك بوو هه‌تا ماوه‌یه‌ك بیخه‌نه زیندانه‌وه].
عه‌زیز چاك ده‌یزانی كه ژنه‌كه‌ی تاوانباره، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی یاسایی وا به‌ده‌سته‌وه نه‌بوو كه سزای ژنه‌كه‌ی بدات، بۆیه پڕیاریاندا یوسف دووربخه‌نه‌وه‌و بیخه‌نه زیندانه‌وه، بۆئه‌وه‌ی كاره‌كه ڕوونه‌دات.
ئینجا بابزانین مادده یاساییه‌كان چین له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا دژی ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی كاری سێكسی ده‌كه‌ن:
مادده‌ی یه‌كه‌م: یاسای سزادان بۆ نێرینه‌و مێیینه‌یه‌ك كه‌نێرینه‌كه له‌ته‌مه‌نیدا ژنی نه‌هێنابێت و مێیینه‌كه‌ش له‌ته‌مه‌نیدا شوی نه‌كردبێت.
الزَّانِێه‌ُ وَالزَّانِی فَاجْلِدُوا كُلَّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا مِئَه‌َ جَلْدَه‌ٍ
[ئه‌وانه‌ی كاری داوێنپیسی ده‌كه‌ن له‌مێیینه‌كان و له‌نێرینه‌كان، جا هه‌ریه‌كێك له‌وان سه‌د شواڕكیان لێده‌ن].
وَلا تَڕْخُژْكُمْ بِهِمَا رَڕْفَه‌ٌ فِی دِینِ اللَّهِ إِنْ كُنْتُمْ تُۆْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْێوْمِ اڵاخِڕ وَلْێشْهَدْ عَژَابَهُمَا گَائِفَه‌ٌ مِنَ الْمُۆْمِنِینَ (2)
[ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش باوه‌ڕتان هه‌یه به‌خواو ڕۆژی دوایی، ئه‌وا به‌وسزادانه‌یان به‌زه‌ییتان پێدا نه‌یه‌نه‌وه له‌جێبه‌جێكردنی یاساكانی ئایینی خوا، با ده‌سته‌یه‌كیش له خاوه‌نباوه‌ڕه‌كان ئاماده‌ی سزادانه‌كه‌یان ببن....].
واته له‌م باره‌دا سزای ئابرووچوون هه‌یه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سزای كوشتن نیه.
مادده‌ی دووه‌م: یاسای سزادانی نێرینه‌و مێیینه‌یه‌ك كه پێشتر نێرینه‌كه ژنی هێنابێت و مێیینه‌كه‌ش شووی كردبێت، كارێكی سێكسی ئه‌نجام بده‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری گرێبه‌ستی ژن و مێردایه‌تی:
بڕگه‌ی یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر كه‌سێك نێرینه‌و مێیینه‌یه‌كی بینی ژن و مێردنه‌بوون كارێكی سێكسییان ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وا پێویسته ئه‌وكه‌سه چوار شاهید بێنێت ڕووداوه‌كه به‌چاوی خۆیان ببینن، ئه‌گه‌ر چوار شاهیده‌كه‌ی بۆ نه‌هات و هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، ئه‌وا سزایه‌ك به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌سه‌پێندرێت:
وَالَّژِینَ ێرْمُونَ الْمُحْێنَاتِ پُمَّ ڵمْ ێڕْتُوا بِڕَرْبَعَه‌ِ شُهَدَا و فَاجْلِدُوهُمْ پَمَانِینَ جَلْدَه‌ً وَلا تَقْبَلُوا ڵهُمْ شَهَادَه‌ً ڕَبَدًا وَڕُوڵئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ (4)
[ئه‌وكه‌سانه‌ش كه‌ئافره‌ته پاكه‌كان له‌كه‌دارده‌كه‌ن، جا چوار شاهید ناهێنن (بۆڕاستی ڕووداوه‌كه) ، ئه‌وانه داركاری بكه‌ن به‌لێدانی هه‌شتا شواڕك و ، بۆهه‌تاهه‌تایش شاهیدیان لێ قبوڵ مه‌كه‌ن، (له‌ڕاستیشدا) ئه‌وانه لاده‌رن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگار].
إِلاَّ الَّژِینَ تَابُوا مِنْ بَعْدِ ژَلِكَ وَڕَێڵحُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِیمٌ (5)
[مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه‌تۆبه‌یان كردووه‌و په‌شیمانبوونه‌ته‌وه‌و، له‌دوای ئه‌وه خۆیان ڕاست كردۆته‌وه، جا (ده‌رباره‌ی ئه‌وانه) به‌ڕاستی خوا لێبورده‌و خاوه‌ن به‌زه‌ییه].
واته سزاكه به‌بوونی چوارشاهیده‌كه جێگیر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ش ئه‌نجام درابێت و شاهیده‌كان ده‌ست نه‌كه‌وتن، ئه‌وا خوا له‌دواڕۆژدا بۆخۆی سزای ئه‌و نێرینه‌و مێینه‌یه ده‌دات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاره‌كه به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌نجام درابێت كه زۆر به‌ئاسانی چواركه‌س توانای بینینیان هه‌بووبێت، واته به‌ره‌ڵابوونی ئه‌م دووكه‌سه‌یه له‌ناو دابوونه‌ریته دیاریكراوه سنوورداره‌كاندا، بۆیه سزای مردن به‌سه‌ر ئه‌و نێرینه‌و مێیینه‌یه‌دا ده‌درێت، سزادانه‌كش نه‌به فیشه‌كه‌و نه سوتاندن و نه‌خنكاندنه، به‌ڵكو به ڕه‌جم كردنه به‌پێی فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر له‌سه‌ر به‌نه‌مای ئه‌م ئایه‌تانه:
سُنَّه‌َ اللَّهِ فِی الَّژِینَ خَڵوْا مِنْ قَبْلُ وَڵنْ تَجِدَ لِسُنَّه‌ِ اللَّهِ تَبْدِیلاً (62)
[ئه‌مه شێواز‌و (داب و نه‌ریتی) ڕێبازی خوایه له‌ناوئه‌وانه‌ی كه‌له‌پێش ئێوه‌وه تێپه‌ڕین، هیچ كاتێكیش گۆڕانكاریه‌ك نابینی له‌شێواز و (داب و نه‌ریتی خوادا) ].
سزای ڕه‌جم له‌یاسا بنه‌ڕه‌تیه یه‌كه‌مه‌كانی پێش ئیسلامه، نه‌ك هه‌ر ئاده‌میزاد به‌ڵكو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه له گیاندارو باڵنده‌كاندا كه داب و نه‌ریتی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، بۆنمونه: مه‌یمونه‌كان، له‌قله‌قه‌كان ئه‌وانه‌یان ده‌كوژن كه‌كاری داوێنپیسی یان خیانه‌تكاری ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی مه‌یمونه‌كانیش یاسای ڕه‌جمی مرۆڤه‌كان به‌كاردێنن بۆ سزادانی ئه‌وانه‌یان كه‌كاری داوێنپیسی ده‌كه‌ن.
بڕگه‌ی دووه‌م:
وَالَّژِینَ ێرْمُونَ ڕَزْوَاجَهُمْ وَڵمْ ێكُنْ ڵهُمْ شُهَدَا و إِلاَّ ڕَنْفُسُهُمْ فَشَهَادَه‌ُ ڕَحَدِهِمْ ڕَرْبَعُ شَهَادَاتٍ بِاللَّهِ إِنَّهُ ڵمِنَ الێادِقِینَ (6)
[ئه‌وانه‌ش به‌كرداری داوێنپیسی هاوسه‌ره‌كانی خۆیان تاوانبارده‌كه‌ن و له‌خۆیان زیاتر هیچ شاهیدێكی تریان نیه، جا شایه‌دیدانی هه‌ریه‌كێك له‌وان ئه‌وه‌یه چوارجار سوێند بخوات به‌خوا به‌وه‌ی كه‌ئه‌و له‌ڕاستگۆكانه (كه ده‌ڵێت ژنه‌كه‌م داوێنپیسی كردووه‌و به‌چاوی خۆی دیتوویه‌تی) ..].
وَالْخَامِسَه‌ُ ڕَنَّ ڵعْنَه‌َ اللَّهِ عَڵیْهِ إِنْ كَانَ مِنَ الْكَاژِبِینَ (7)
[....سوێندی پێنجه‌میش ئه‌وه‌یه كه‌بڵێت: نه‌فرینی خوام له‌سه‌ربێت ئه‌گه‌ر له درۆزنه‌كانبم]
وَێدْرَڕُ عَنْهَا الْعَژَابَ ڕَنْ تَشْهَدَ ڕَرْبَعَ شَهَادَاتٍ بِاللَّهِ إِنَّهُ ڵمِنَ الْكَاژِبِینَ (8)
[ئافره‌ته‌كه‌ش سزاكه‌ی له‌سه‌ر لاده‌درێت ئه‌گه‌ر چوارجار سوێند بخوات به‌وه‌ی كه (مێرده‌كه‌ی) له‌درۆزنه‌كانه].
وَالْخَامِسَه‌َ ڕَنَّ غَچَبَ اللَّهِ عَڵیْهَا إِنْ كَانَ مِنَ الێادِقِینَ (9)
[.....سوێندی پێنجه‌میش ئه‌وه‌یه كه (ئافره‌ته‌كه) بڵێت: ڕق و قینی خوام له‌سه‌ربی ئه‌گه‌رهاتوو (مێرده‌كه‌م) له ڕاستگۆكان بێت].
لێره‌دا به‌هۆی ئه‌م سوێند خواردنانه‌وه سزادانه‌كان جێبه‌جی ناكرێت و ژن و مێرده‌كه‌ش ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی جیابوونه‌وه‌وه كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
بڕگه‌ی سێیه‌م: سزای ئافره‌ته كۆیله‌كان، نیوه‌ی سزای ئافره‌ته سه‌ربه‌سته‌كانه.
مزگێنیه‌كیش له‌خواوه بۆ خه‌ڵكی داوێنپیس:
الزَّانِی لا ێنكِحُ إلاَّ زَانِێه‌ً ڕَوْ مُشْڕكَه‌ً وَالزَّانِێه‌ُ لا ێنكِحُهَا إِلاَّ زَانٍ ڕَوْ مُشْڕكٌ وَحُرِّمَ ژَلِكَ عَڵی الْمُۆْمِنِینَ (3)
[....پیاوی داوێن پیس ماره‌یی ژنێك نابڕێت بۆخۆی مه‌گه‌ر ئه‌وژنه داوێنپیس بێت، یان بێباوه‌ڕبێت به‌خوا، ئافره‌تی داوێنپیسیش شووناكات به‌پیاوێك، مه‌گه‌ر ئه‌وپیاوه داوێنپیس بێت یان بێباوه‌ڕبێت، ئه‌وكرده‌وه‌یه‌ش له‌سه‌ر خاوه‌نباوه‌ڕه‌كان قه‌ده‌غه‌كراوه].
جا با داب و نه‌ریته چه‌وته‌كانی كۆمه‌ڵگاكان له‌سه‌ر ئایینی ئیسلام حساب نه‌كرێت.
5/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
