
میلله‌تی كورد
قورئان خوێن و زوڕنا ژه‌نن
له‌یه‌ك كاتدا
ئه‌هلی ته‌قواو ئه‌هلی شه‌ڕن
بی سه‌ركرده‌ن. . . بی ڕابه‌رن
خزمه‌تكارن، هه‌م نۆكه‌رن
ڕه‌نگ په‌رست و شڕه‌خۆرن
دزو چه‌ته‌و زۆر‌و بۆرن
دۆستی دینار‌و دۆلارن
دژی فه‌قیرو هه‌ژارن
ڕق ئه‌ستورو خه‌فه‌تبارن
دوژمن په‌رست و زۆردارن
له‌ناویه‌كدا دووبه‌ره‌كن
شێت و شه‌یدای ڕه‌شبه‌ڵه‌كن
عمر امین علی/ ڕانیه
13/4/2013
خوێنه‌ری به‌ڕێز، تكایه لۆمه‌م مه‌كه‌ن، به‌وردی سه‌یرێكی وێنه‌كه بكه، ئه‌وسا حوكم بده، سڵاو له‌خه‌ڵكه چاكه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌م، كه نازانن خیانه‌ت و ماستاوكردن چییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
