زۆر له‌خه‌ڵكی وایده‌بینن دوای ململانێیه‌كی زۆری ده‌سه‌ڵات له‌نێوان ناوه‌ندو هه‌رێمدا، نێچیربارزانی گۆچانه‌كه‌ی مووسا پێغه‌مبه‌ری به‌كارهێناو مالیكیش ژیرانه ملی ڕێگه‌ی گرته‌به‌رو به‌ره‌و مه‌رقه‌دی سوڵتان موزه‌فه‌ر ته‌شریفی هێنا، سه‌ردانه‌كه ئه‌وه‌نده به‌شه‌وق و كاریگه‌ربوو، بۆیه مالیكی بڕیاریدا له‌جاری داهاتوویدا سه‌ردانی گۆڕی نه‌مرانیش بكات له‌بارزان، ئه‌مه دیوی ده‌ره‌وه‌ی ڕووداوه‌كانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ردانێكی دیووی ناوه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان بكه‌ین، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ی كه بینیومانه ته‌نها زڕه‌خه‌ونێكی ناخۆشبووه، هۆكاری یه‌كجار زۆرهه‌ن كه‌وایانكردووه ئێمه ڕاستیه‌كان وه‌كو زڕه‌خه‌ون ببینین، له‌پێش هه‌موویانه‌وه ئێمه خۆمان گێلكردووه له‌وه‌ی كه وڵاتێكی داگیركراوین و ملكه‌چین بۆبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ڕۆژئاوا، خانمه ڕه‌شه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكاو مه‌لیكه‌ی به‌ریتانیا به‌رنامه‌كانمان بۆداده‌نێن، پشتیوانیكردنی كچه هونه‌رمه‌ند (په‌رواز حسێن) خۆنیشاندانێكی حكومه‌تی هه‌رێمه به‌ڕووی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا، مه‌به‌ست خزمه‌تكردنی هونه‌ر نیه، ئه‌گه‌ر ڕاستده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت خزمه‌ت به‌هونه‌ر بكه‌ن، ئه‌وا نه‌ته‌وه‌كه‌مان خاوه‌نی سه‌دانی وه‌كو (په‌روازخانه)، به‌ده‌یان هونه‌رمه‌ندو میوزیكژه‌ن و شێوه‌كاری به‌توانامان خه‌ریكی كرێكاری و ئیشی ناوبازاڕن، با ئاوڕێك له‌وان بدرێته‌وه، بۆیه زۆر له‌هه‌ڵوێسته‌كان له‌كاتی خۆیاندا به‌گه‌شی ده‌رناكه‌ون، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری كه‌شیعه مه‌زهه‌به‌و سه‌ر به‌حیزبی ده‌عوه‌یه، له‌كۆنگره‌ی پارتیدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه پارتی دیموكراتی كوردستان به دۆست و شه‌ریك و برابه‌شی خۆیانده‌زانن له‌ڕابردووش و له‌داهاتووشدا، تێڕوانینه‌كانی عه‌قڵیش ئه‌وه‌ده‌خه‌نه‌ڕوو كه‌عه‌ره‌بی شیعه‌و سوننه دانویان به‌یه‌كه‌وه ناكوڵێت، كه‌واته شیعه ناچاره دوژمنایه‌تی كورد نه‌كات، بۆیه پێویسته په‌یوه‌ندی كورد‌و شیعه به‌رده‌وام له‌گه‌شه‌كردندابێت، هاتنی مالیكیش بۆهه‌ولێر، واتایه‌كی فراوان ده‌به‌خشێت و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردی، پارتی دیموكراتی كوردستانیش كه‌ئیمڕۆ له‌لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتدایه، له‌باره ئاساییه‌كاندا پارتێكی نه‌رم و پشوودرێژه، به‌ڵام كه‌برینداربوو، ده‌سته‌وستان دانانیشێت و هێرشده‌كات، ڕووداوه‌كانی (31) ی ئابیش ئه‌م ڕاستیه ده‌سه‌لمێنن، تێڕوانینی عه‌قڵ و ویژدان وایده‌بینێت پارتی له‌سه‌ر كێشه‌ی ده‌ستوورو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم برینداركراوه، مافی خۆشیه‌تی هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكات به‌پێی یاسا‌و ده‌ستوور گورزێك له‌نه‌یاره‌كانی بوه‌شێنێت، هه‌رنه‌بێت بۆماوه‌یه‌ك نه‌یاره‌كانی بێده‌نگ بكات تا برینه‌كانی ساڕێژده‌بنه‌وه، ئه‌مه سیاسه‌ته عه‌یبه‌ی تێدا نیه، بۆبه‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه نه‌ده‌بوو كاره‌كان گه‌یبانه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه، بۆیه من وای ده‌بینم له‌هاتنه‌كه‌ی مالیكی‌دا بۆهه‌ولێر، بارزانی زۆرژیرانه به‌ده‌ستی ڕاستی مالیكی ته‌وقاتێكی توندی له‌نه‌یاره‌كانی خۆیدا، به‌شێوه‌یه‌ك تاكوئێستاش وڕو ماتن، ته‌نانه‌ت كه‌ناڵی (KNN) یش له‌كۆنگره ڕۆژنامه‌نووسیه‌كه‌دا ڕێگه‌ی پێنه‌درا پرسیارێك ئاراسته‌بكات، له‌هه‌مانكاتدا مالیكی خۆی وه‌رچه‌رخانده‌وه‌و مسته‌گۆڵه‌یه‌كیشی گه‌یانده عه‌ره‌بی سوننه‌و، پێیڕاگه‌یاندن گوی له‌داواكاری خۆپیشانده‌ران ناگرێت، بۆیه وای ده‌بینم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوور ناگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان، بارزانیش به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی میلله‌ت هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و، ڕێككه‌وتنی ستراتیجیش دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌چێته قۆناغێكی تۆكمه‌تره‌وه، من وه‌كو كوردێكی بێلایه‌ن ئومێده‌وارم نه‌یارانی پارتی و بارزانی ژیرانه‌و ورده‌كار مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی مالكی لێكده‌نه‌و ببێته خاڵێك بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لێك كه یه‌كڕیزی ناوماڵی كوردی تێدا بێته‌ئاراوه‌و تۆزێك میلله‌ته‌كه به‌ره‌و ئاسووده‌یی به‌رێت.
10/6/2013
OMER_RANIYA@YAHOO. COM
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
