زه‌رده‌شت
بۆ پێمده‌ڵێن ئاگرپه‌رست
خۆ من ته‌نها خواپه‌رستم
سه‌رنجی ئیبراهیممدا
له‌مه‌نجه‌نیقی ئاگردا
سارد‌و فێنك. . . . . .
نه‌ده‌سوتا
مووسام بینی
له‌لای ڕاستی دۆڵێكه‌وه
له دار زه‌یتونێكی پیرۆز
گڕێكی دیت،
كه هاته‌پێش
سه‌دای ده‌نگێك بانگی لێ‌كرد:
من په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی تۆم. . .
گوێم لێبگره.
دێوانه‌ی پیری (چك چك) یش
مه‌یلی دیداری خوا ده‌كا
هه‌رگیز ئاگر ناپه‌رستی
نوری ئاهورامزدایه
له‌ناو بڵێسه‌ی ئاگردا
خۆی ده‌رده‌خا
عمر امین علی/ڕانیه
21/6/2013
6/2013
Omer_raniya@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
