مێژوو سه‌لماندی، گه‌لی ئینگلیز، خه‌ڵكه چاكه‌كانیان ڕێوین و خراپه‌كانشیان گوركن.
خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌م باسه ڕووداوێكی ڕاسته‌قینه‌ی مێژووییه، له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی ڕابردوودا له‌كوردستانی عێراق ڕویداوه، خه‌ڵكێكی زۆری ناو ڕووداوه‌كه ئه‌م باسه‌یان بۆ گێڕامه‌وه، منیش به تێڕوانینێكی ڕامیاریانه‌و له چوارچێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیدا به‌ده‌ستێكی پاكه‌وه ده‌یخه‌مه به‌رده‌م به‌ڕێزتان، بۆئه‌وه‌ی كه‌ڵك له هه‌ڵه‌كانی ڕابردومان وه‌ربگرین و هه‌میشه چاوێكی به‌خه‌به‌ربین بۆ داهاتووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی به‌ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ڕۆژئاوای خسته مه‌ترسیه‌وه، به‌ریتانیه‌كان وه‌زاره‌تێكیان دامه‌زراند به‌ناوی وه‌زاره‌تی موسته‌عمه‌رات، بۆمه‌به‌ستی ده‌ست وه‌ردان له‌كاروباری ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه په‌یڕه‌وی ئاینی ئیسلام ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌بوو سه‌ره‌تا كۆمه‌ڵێك جاسوسیان دروستكرد‌و ناردیانن بۆ توركیا‌و عێراق و ئێران و مێر، له‌وانه (هامڤێر) كه‌ناوی (محه‌مه‌دی) لێندرابوو، ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو كه به‌ته‌واوی فێری زمانی عه‌ره‌بی و توركی ببێت و شاره‌زاییه‌كی ته‌واو په‌یدابكات له یاساكانی ئیسلامدا، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت گرفتێك له‌نێوان مه‌زهه‌به‌كاندا دروستبكات و كۆمه‌ڵگای ئیسلامی له‌ت و په‌ت بكات، سه‌رئه‌نجام (هامڤێر) توانی مه‌زهه‌بی وه‌هابی پێكبهێنێت به‌ڕابه‌رایه‌تی (محمد عبدالوهاب)، (هامڤێر) له بیره‌وه‌ریه‌كانی خۆیدا دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه ئه‌و كه‌سێكی په‌یڕه‌وی ئاینی عیسابووه، ئه‌وه‌نده به‌قوڵی چۆته ناو یاساكانی ئیسلامه‌وه، ئه‌و مامۆستایه‌ی كه ده‌رسی پێگوتووه گومانی ئه‌وه‌ی نه‌بووه كه (هامڤێر) كه‌سێكی جاسوس بووبێت، بۆیه به (هامڤێر) ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر نیازی ژن هێنانت هه‌یه ئاماده‌م كچه‌كه‌ی خۆمت بده‌می، به‌ڵام (هامڤێر) ڕازی نابێت، بۆیه له بیره‌وه‌ریه‌كانیدا ده‌ڵێت: ویژدانم ڕێگه‌ی پێنه‌دام منی جاسوس له‌وه‌زیاتر ئه‌م پیاوه پاكه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنم و كچه‌كه‌شی به‌خۆمه‌وه گرفتار بكه‌م، وه‌زاره‌تی موسته‌عمه‌رات له‌پێناوی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌دا هه‌موو ڕێچكه‌یه‌كی گرتۆته‌به‌ر، ته‌نانه‌ت (هامڤێر) له‌نامه‌یه‌كیدا بۆ وه‌زاره‌تی موسته‌عمه‌رات نووسیویه‌تی: ئه‌و وه‌ستا خالیده‌ی كه من كاری دارتاشی له‌لا ده‌كه‌م كه‌سایه‌تیه‌كی توركه داوام لێده‌كات كه له‌ژێرزه‌مینه‌كه‌دا كارێكی به‌د ڕه‌وشتی له‌گه‌ڵدا بكه‌م، ئایا ئێوه فه‌رمانتان چیه؟ وه‌زاره‌تی موسته‌عمه‌راتیش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره به‌د ڕه‌وشتیه خزمه‌ت به به‌رنامه‌كه‌ت ده‌كات ده‌توانیت له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامی بده‌یت، به‌م پێیه هه‌نگاو هه‌نگاو وه‌زاره‌تی موسته‌عمه‌رات كه‌وته دامه‌زراندنی ڕژێمی كوێخایه‌تی و به‌گایه‌تی و ئاغایه‌تی و شێخایه‌تی كه تائێستاش شوێنه‌واره‌كانیان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگاكاندا به‌دی ده‌كرێت، به‌م پێیه كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كان زیاتر له‌یه‌ك هه‌ڵوه‌شان و له‌یه‌كتری جیابوونه‌وه، به‌تایبه‌تی دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ڕوسه‌كان كه به‌مه‌یان زانی ئه‌وانیش كه‌وتنه خۆیان و به‌نهێنی به ناوچه‌كه‌دا بڵاوبوونه‌وه، پشتیوانیه‌كی ته‌واویان له‌هه‌موو خاوه‌ن دیوه‌خان و كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كان ده‌كردو ده‌یانكردن به‌دۆستی خۆیان، بۆنمونه بارزان و ئاكری وته‌وێڵه‌و بیاره‌و وه‌رتی و شه‌ده‌ڵه‌و سه‌رگه‌ڵو شوێنی دیار‌و كاریگه‌ربوون له‌ناو كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا، به‌ریتانیه‌كان ترسێكی زۆریان لێ‌نیشت له‌وه‌ی نه‌وه‌كو ناوچه‌كه به‌ته‌واوه‌تی بكه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاَتی ڕوسیاوه، بۆیه كه‌وتنه بڵاوكردنه‌وه‌ی جاسوسه‌كانیان له‌شوێنه گرنگه‌كانی كوردستان، هه‌موو شێوازێكیان گرته‌به‌ر، ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێك شوێندا كه‌سێكیان وه‌كو پێغه‌مبه‌ر بۆخه‌ڵكی ده‌ستنیشان ده‌كردو لایتێكی دوو پیلیان ده‌دایه بۆئه‌وه‌ی له‌مزگه‌وته تاریكه‌كاندا له‌كاتی زكر كردن و حاڵ گرتن به‌دزیه‌وه لایته‌كه داگیرسێنێت و وا له‌خه‌ڵكی بگه‌یه‌نێت كه ئه‌م ڕووناكیه نوری خوایه بۆ سه‌ر ئه‌وان هاتۆته‌خواره‌وه، به‌م پێیه وه‌زاره‌تی موسته‌عمه‌رات جاسوسێكی به‌ناوی محه‌مه‌د نارد بۆ ناوچه‌ی سه‌رگه‌ڵو بۆئه‌وه‌ی ژیرانه به‌رنامه‌كانی ڕوسیا هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و ناوچه‌كه بگێڕێته‌وه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیا، ئه‌و كه‌سایه‌تیه كه‌ناوی محه‌مه‌دی لێندرابوو كه‌سێكی سوره‌ی چاوشینی پرچ زه‌رد بووه، بۆیه كورده‌كانی ناوچه‌كه خۆش ئاسایی ناویان لێناوه حه‌مه‌سور، سه‌رگه‌ڵو پێش دروستكردنی سلێمانی له‌لایه‌ن شێخ ئه‌حمه‌دی سه‌رداره‌وه ئاوه‌دان كراوه‌ته‌وه كه له‌به‌رزنجه‌وه هاتووه‌و له شێخه‌كانی په‌یڕه‌وی ڕێبازی نه‌قشبه‌ندیه، شێخایه‌تی سه‌رگه‌ڵو ته‌ریقه‌تیان داوه به شێخه‌كانی شه‌ده‌ڵه‌و عه‌سكه‌ر، حه‌مه‌سور سه‌ره‌تا زۆر ژیرانه ویستی به‌رنامه‌كانی له سه‌رگه‌ڵوه‌وه ده‌ست پێبكات، به‌ڵام بی ئه‌نجام بووه، بۆیه به‌ناچاری ڕووی كردۆته شه‌ده‌ڵه‌و بووه به گۆلكه‌وانی ماڵی شێخه‌كانی شه‌ده‌ڵه، به‌ڵام له‌وێش سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنی و شێخ یوسف و شێخ سه‌لمانی شه‌ده‌ڵه چه‌ند جارێك حه‌مه‌سور داركاری ده‌كه‌ن و دوا ئه‌نجام له شه‌ده‌ڵه ده‌ری ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌ره‌و ناوچه‌ی كڵاوقوته ده‌ڕوات و له‌وی جێكیر ده‌بێت و ته‌كیه‌یه‌ك و به‌هه‌شتێك داده‌مه‌زرێنێت، حه‌مه‌سور ده‌كه‌وێته به‌ربه‌ره‌كانی شێخه‌كانی شه‌ده‌ڵه‌و دوا ئه‌نجام ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانی له‌عێراق مامه‌ڕه‌زای شێخی شه‌ده‌ڵه ده‌گرن، به‌ڵام په‌یڕه‌وانی مامه‌ڕه‌زا له‌هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستانه‌وه گونیه ده‌كه‌نه به‌ریان و به قوڵه دارێكه‌وه ده‌چن بۆ كه‌ركوك بۆ ئازادكردنی مامه‌ڕه‌زا، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانی كه ئه‌م هه‌موو حه‌شاماته ده‌بینن له‌جیاتی جل و به‌رگ، گونیه‌یان له‌به‌ركردووه‌و قوڵه‌دارێكیان به‌ده‌سته‌وه‌یه به‌ناچاری مامه‌ڕه‌زا ئازاد ده‌كه‌ن، حه‌مه سوریش به‌رده‌وام ده‌بێت له ژه‌هراوی كردنی بیری خه‌ڵكی، به‌هه‌شته‌كه‌ی چه‌ندین ئافره‌تی جوانی تێدابوون به‌ناوی حۆریه‌كانی به‌هه‌شت، هه‌ركه‌سێك په‌یڕه‌وی حه‌مه‌سوری كردبایه، ده‌یبرده به‌هه‌شته‌كه‌وه‌و حۆریه‌كی ده‌دایه، یه‌كێك له‌وكه‌سانه‌ی كه‌چۆته ئه‌و به‌هه‌شته‌شه‌وه‌و حۆریه‌كی جوانی دراوه‌تی، خوالێخۆشبوو مامۆستا سه‌لامی بێتواته‌بووه، كه بۆ یه‌كه‌مجار وه‌كو مامۆستا له‌وگونده دامه‌زراوه، به‌ڵام مامۆستا سه‌لام به‌م كاره ڕازی نه‌بووه‌و داوای له حه‌مه‌سور كردووه كه ئه‌و حۆریه‌ی بداتی و بیبات له‌ده‌ره‌وه وه‌كو هاوسه‌ر بۆخۆی ماره‌ی بكات، به‌ڵام حه‌مه‌سور ڕازی نه‌بووه، مه‌به‌ستی چوونه‌كه‌ی مامۆستا سه‌لام ته‌نها بۆ ئه‌وه‌بوو زیاتر ڕاستیه‌كان تێبگات و چاكتر جاسوسیه‌تی حه‌مه‌سوری بۆ ده‌ركه‌وێت، به‌م پێیه حه‌مه‌سور توانی كه‌ڵك له ساده‌یی خه‌ڵكی ناوچه‌كه وه‌ربگرێت و به‌ئاره‌زووی خۆی هه‌ڵیان سوڕێنێت، به‌شێوه‌یه‌ك له زۆر ناوچه‌كانی كوردستانه‌وه خه‌ڵكی ئه‌وه‌ی ساڵانه په‌یدایان ده‌كرد ده‌بوو بیبه‌ن بۆ ته‌كیه‌كه‌ی حه‌مه‌سور، به‌سته‌زمانی و نه‌زانی خه‌ڵكه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك بوو خزمه‌تێكی زۆری ڕه‌زه‌مێوه‌كان و باخچه‌كانی خۆیان ده‌كردو نه‌شیان ده‌هێشت ماڵ ومنداڵ و كه‌س و كاره‌كانیان تێر به‌سكی خۆیان لێی بخۆن، له‌به‌رئه‌وه‌ی وا تێگه‌یه‌ندرابوون كه ئه‌وه ماڵی ته‌كیه‌یه‌و بۆئه‌وان حه‌رامه لێی بخۆن، ساڵانه مێوژو گوێزو مازو بنێشت و باسوق و هه‌موو به‌روبوومه‌كانی تریان كۆده‌كرده‌وه‌و ده‌یانبرد له‌بازاڕه‌كانی كه‌ركوكدا ده‌یانفرۆشت، پاره‌كه‌شیان بۆ ته‌كیه‌ی شێخ حه‌مه‌سور ده‌برد، ئافره‌ته كورده‌كان خوری و مووه‌كانیان پاكده‌كرده‌وه‌و ده‌یانڕستن و ده‌یانچنین و ده‌یانكردن به به‌رماڵ و جاجم و بۆ ته‌كیه‌ی شێخه‌كانیان ده‌ناردن، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه شێخ حه‌مه‌سوری جاسوس ژیرانه به‌رنامه‌ی بۆ داده‌نان بۆئه‌وه‌ی داهاتی زیاتر بێنن بۆ ته‌كیه‌كه‌ی، بۆئه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانی ته‌كیه‌كه‌ی و به‌هه‌شته‌كه‌ی پی هه‌ڵسوڕێنێت، بۆیه بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی كوردا كه‌ڵك له به‌ری داری قه‌زوان وه‌رگیرا بۆئه‌وه‌ی بكرێت به ته‌سبێح، قه‌زوان شوێنی به‌رده مۆره‌ی شیعه‌كانی گرته‌وه، خه‌ڵكی هه‌ژارو داماوی كوردستان كه خواردنه‌كه‌یان ته‌نها جۆو هه‌رزن بوو به‌درێژایی ساڵ خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌و كونكردن و هۆنینه‌وه‌ی قه‌زوان بوون و ده‌یانكردن به‌ته‌سبێح و له بازاڕه‌كانی كه‌ركوكدا ده‌یانفرۆشتن و داهاته‌كه‌شیان ده‌خرایه خه‌زێنه‌كه‌ی ته‌كیه‌ی شێح حه‌مه‌سوره‌وه، له‌و ڕۆژه‌وه ته‌سبێحی قه‌زوان بۆته نیشانه‌ی خه‌بات و تێكۆشان بۆخزمه‌ت كردن به‌بێگانه!.
omer_raniya@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
