وه‌سیه‌ت نامه‌ی باوكێك بۆ كوڕه‌كانی ...عمر امین علی- ڕانیه
به‌ناوی خواوه‌ندی میری مه‌زن
ڕۆڵه‌كانم، من له‌ژیانمدا به‌چه‌ند سه‌رده‌مێكی زۆر جیاوازدا تێپه‌ڕیم، تاڵی و شیرینی زۆرم بینی، دوا ئه‌نجام گه‌یشتمه ئه‌وباوه‌ڕه‌ی كه ئێمه بی به‌رنامه نه‌هاتوینه ناو ئه‌م ژیانه‌وه، ئه‌رك و مافه‌كان به‌یه‌كه‌و تای ته‌رازووه‌كه هاوسه‌نگ ده‌كه‌ن.من ناتوانم باسی هه‌موو ڕووداوه‌كانتان بۆ بگێڕمه‌وه، به‌ڵام گوێم لێ‌بگرن، بۆئه‌وه‌ی مافه‌كانتان نه‌بنه قوربانی هه‌ڵه‌یه‌ك كه باوانه‌كانتان كردویانن، یان تێی كه‌وتوون و بوون به داب و نه‌ریت له‌ناوتاندا.
ئه‌وه‌ی له‌هه‌مووشتێك گرنگتره ئه‌وه‌یه كه په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی خۆتان بپه‌رستن و خۆتان له‌په‌نای ئه‌ودا بگرن، مه‌به‌ستم له‌وه‌نیه ڕیشتان درێژ بكه‌ن و هاتووچۆی مزگه‌وت بكه‌ن و ، سه‌رنجی خه‌ڵكی ڕاكێشن، خواپه‌رستی له‌ناو دڵدا ده‌كرێت، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواپه‌رستیه‌كه‌ش ده‌بێت له‌كرداره‌كانتاندا ده‌ركه‌وێت، ده‌نا وه‌كو هیچتان نه‌كردبێت وایه، نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌كه‌تان خۆش بووێت و له‌حیزبایه‌تیش دووركه‌ونه‌وه، چونكه ده‌بێت یه‌كێك پێ له‌سه‌رپشتی ئێوه داگرێت بۆئه‌وه‌ی خۆی پله‌یه‌ك سه‌ركه‌وێته سه‌ره‌وه یان به‌پێچه‌وانه‌وه، خوا ئه‌گه‌ر غه‌زه‌ب له‌نه‌ته‌وه‌یه‌ك بگرێت حیزبایه‌تی ده‌خاته ناویانه‌وه، شێخ و ئاغا‌و به‌گ و كوێخاو حیزبایه‌تی، هه‌موویان مه‌به‌ستێكن بۆگه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات، ده‌سه‌ڵاتیش كورسیه‌كی سوڕاوه‌یه قیبله‌كه‌ی نادیاره، هه‌رڕۆژه‌ی ڕووی له‌شوێنێكه، هه‌رگیز دۆستی چه‌ك و فیشه‌كیش مه‌بن، ته‌نانه‌ت ڕێبازی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تیش په‌شیمانی له‌دوایه، له‌ڕاپه‌ڕینه‌كانیشدا له‌ڕیزی پێشه‌وه مه‌بن، چونكه به‌ڕاستی خه‌ڵكێك ده‌یكات و خه‌ڵكانێكیش دێن به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌خۆن، دۆستایه‌تی قه‌ڵه‌م و كتێب بكه‌ن، هه‌وڵده‌ن بخوێنن و پله زانستیه‌كان ببڕن، ئه‌وسا خزمه‌تكردنی نه‌ته‌وه‌كه‌تان زۆر گه‌وره‌و پیرۆزتر ده‌بێت له‌وه‌ی فیشه‌كێكی بۆ بته‌قێنی و یه‌كێكی تر نانی پێوه‌بخوات، له‌ته‌مه‌نتاندا درۆ مه‌كه‌ن، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش دزی مه‌كه‌ن، نانی وشك بخۆن به‌ڵام ده‌ست بۆسامانی گشتی و ماڵی خه‌ڵك مه‌به‌ن، خۆتان له‌خه‌ڵكی به‌گه‌وره‌تر مه‌زانن و سره‌بڕی مه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌سره‌ی به‌نزینحانه‌و فڕنی كولێره‌و سه‌مونیش بێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانتان په‌نا بۆبه‌ر به‌رتیل مه‌به‌ن، له‌مامه‌ڵه دراویه‌كانیشدا په‌یڕه‌وی قازانجی پاره‌ی به‌قه‌رزدراو (سوود) مه‌كه‌ن، چونكه به‌دڵنیاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی (سوود) ڕیسوابوونی پێوه‌یه، زۆریش رێزی خۆتان بگرن، ڕێز بۆ مرۆڤ وه‌كو كارتێكی براوه وایه، له‌هه‌موو كات و سه‌رده‌مێكدا كار ئاسانی پێوه‌یه، ڕێزیش له‌هه‌موو مرۆڤێك بگرن، به‌تایبه‌تی له‌جوله‌كه‌و مه‌سیحی و په‌یڕه‌وانی ئاینه ئاسمانیه‌كان، بۆتان هه‌یه له‌خواردنه پاكه‌كانیان بخۆن و ئه‌وانیش له خواردنه پاكه‌كانی ئێوه بخۆن، ده‌توانن هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچانی جوله‌كه‌و مه‌سیحی ببه‌ستن، بۆ مه‌به‌ستی پێكهێنانی خێزان، نه‌ك بۆمه‌به‌ستی ئاره‌زووبازی، به‌به‌رده‌وامیش گیانی لێبورده‌یتان زاڵ‌بێت به‌سه‌ر گیانی ڕق و تۆڵه‌دا، له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی گورگه‌كانیشدا گورگانه هه‌ڵوێست وه‌رگرن، ئه‌گه‌ر وه‌هاش ڕێككه‌وت به‌رپرسیه‌كتان كه‌وته ئه‌ستۆ، ئه‌وا كارێكی وابكه‌ن میلله‌ت پاسه‌وانیتان بكات، چونكه ئه‌گه‌ر میلله‌ت لێتان ڕازی نه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێت پاسه‌وانتان هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی له‌ده‌ست ویسته‌كانی میلله‌ت بتانپارێزێت، جا ئه‌وكاته به‌ناچاری ده‌بێت پاسه‌وانه‌كه‌ت له‌به‌رده‌رگای ئاوده‌ستخانه‌شدا چاوه‌ڕێبێت تاكو دێیته‌ده‌ره‌وه، ئازاری باڵنده‌و گیانه‌وه‌ره‌كانیش مه‌ده‌ن، له‌خواردنه‌كانیشدا گۆشتخۆر مه‌بن، گۆشت خواردن مرۆڤه‌كان دڕ ده‌كات و ده‌یخاته ڕیزی دڕنده‌كانه‌وه، په‌یڕه‌وی به‌رنامه‌ی خۆراكی ڕووه‌كی بكه‌ن، به‌وپه‌ڕی ته‌ندروستیه‌وه كه‌سی هێمن و له‌سه‌رخۆ ده‌بن، شانازیش به‌خۆتانه‌وه بكه‌ن كه‌خوا ئێوه‌ی به‌كورد دروستكردووه، یارمه‌تی هه‌تیوو هه‌ژارو لێقه‌وماوه‌كانیش بده‌ن، له‌ژیاندا به‌به‌رده‌وامی كه‌سی مام ناوه‌ندبن له‌ڕه‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وتتاندا، نوێژه كانیشتان به‌ڕێكوپێكی ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی به‌ته‌واوی له‌مه‌به‌ستی نوێژ تێگه‌یشتبان، ئه‌وا زۆرینه‌ی كاته‌كانیان خه‌ریكی نوێژكردن ده‌بوون، ساڵانه‌ش زه‌كاتی دیاریكراو له‌سامان و سه‌روه‌ته‌كانتان ده‌ركه‌ن، چونكه زه‌كات ماڵ و سامان پاكده‌كاته‌وه‌و زیادی ده‌كات، له‌مانگی ڕه‌مه‌زانیشدا به‌ڕۆژووبن، ئه‌گه‌ر بۆشتان كرا سه‌ردانی ماڵی خوا بكه‌ن.
كاتی كه من ده‌مرم بۆم مه‌گریه‌ن، به‌ڕێزه‌وه به‌پیاده فه‌قیرانه به‌سه‌رشانی خه‌ڵكه‌وه بۆ گۆڕستانم به‌رن، گۆڕه‌كه‌شم مه‌ڕازێننه‌وه، كێله‌كانیشم با دوو ته‌خته‌به‌ردی شاخه‌كان بێت، ماته‌مینیه‌كه‌شم به‌پێی داب و نه‌ریت له‌سی ڕۆژ تێنه‌په‌ڕێت، ئه‌ویش به‌و مه‌رجه‌ی قورئان خوێندنی به‌پاره‌ی تێدانه‌بێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ده‌یانزانی قورئان خوێندن به‌پاره چه‌نده خوا توڕه‌ده‌كات، هه‌رگیز ئه‌م كاره‌یان نه‌ده‌كرد، چله‌و ساڵانه‌و یادی كۆچكردنی مردووش، وه‌كو ئه‌وه‌وایه به‌دوای كڵاوی بابردوو بكه‌ون.به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌پێناوی مندا سكی برسی هه‌ژارێك تێركه‌ن، ئه‌وه دڵنیابن له‌گۆڕه‌كه‌مدا خێره‌كه‌یم به‌ده‌ست ده‌گات.
زۆر ڕێزی دایك و خوشكه‌كانیشتان بگرن، له‌كاتی دابه‌شكردنی میراته‌كه‌شدا بێبه‌شیان مه‌كه‌ن و مافی ته‌واویان بده‌نی، ڕێز له‌ئافره‌تانیش بگرن و تۆمه‌تیان بۆ هه‌ڵمه‌به‌ستن، ڕێگه‌شیان پێمه‌ده‌ن وه‌كو سه‌رده‌مه‌كانی نه‌زانی خۆیان ڕووت كه‌نه‌وه، چونكه به‌م خۆڕووتكردنه‌وه‌یه ئافره‌ت پیرۆزیه‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات و ده‌كه‌وێته به‌ر سێره‌ی ئاره‌زووی مێبازه‌كان، له‌كاتێكدا بۆئه‌وه هێنراوه‌ته ژیانه‌وه بۆئه‌وه‌ی ببێت به‌مامۆستای یه‌كه‌می قوتابخانه‌ی مرۆڤایه‌تی، نه‌ك ته‌نها بۆله‌زه‌تێكی كاتی كه له‌ناوكۆمه‌ڵگادا ڕسوای ده‌كات، كچه‌كانیشتان به‌ئاره‌زووی خۆیان به‌شوو بده‌ن و ڕێز له هاوسه‌ره‌كانیشتان بگرن، به‌ڕاستی ژن به‌ژنه‌ش كارێكی قێزاوی و ناشیرینه.ئه‌گه‌ر جاروباریش سه‌ردانی گۆڕه‌كه‌م بكه‌ن ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه من گوێبیستی قسه‌كانتان ده‌بم، به‌ڵام ناتوانم وه‌ڵامتان بده‌مه‌وه، (یوسف به‌باوكی گوت: باوكه تۆ پێغه‌مبه‌ری خوابوویت بۆچی ئاوا خۆت به‌هیلاك دا له‌سه‌ر بینینه‌وه‌ی من، ئه‌دی نه‌تده‌زانی دوای زیندووبوونه‌وه یه‌كتری ده‌بینینه‌وه؟ یه‌عقوبیش گوتی: من له‌وه دڵنیابووم، به‌ڵام مه‌ترسی ئه‌وه‌م هه‌بوو نه‌وه‌ك تۆ گومڕابیت و به‌ڕێگه‌یه‌كی تردا بڕۆیت كه‌ببێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كتری نه‌بینینه‌وه) ، ڕۆڵه‌كانم، خوا پشت و په‌ناتان بێت بۆسه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست.
باوكتان/ مردووی باوكی زیندوو
16/3/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
