موسوڵمان و دینداری ...عمر امین علی- ڕانیه ..(به‌شی یه‌كه‌م)
ئایا مزگه‌وته‌كه‌ی كه‌عبه سه‌ربانه‌كه‌ی ته‌خته یان گومبه‌زه؟ ئایا ئیبراهیم كه كه‌عبه‌ی دروستكرد مناره‌ی له‌وشێوه منارانه‌ی ئێستا بۆدروستكرد؟ ئایا جوله‌كه‌و مه‌سیحیه‌كان كافرن؟ ئایا ئیسلام ڕێگه‌ده‌دات له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌و مه‌سیحیه‌كان تێكه‌ڵ ببین؟ ئایا قودس داگیركراوه یان به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب به‌سه‌ر موسوڵمانه‌كانیدا سه‌پاندووه كه جوله‌كه به‌داگیركه‌ر بزانن؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه به‌پێی توانا په‌ناده‌به‌ینه به‌ر ئایه‌ته‌كانی قورئان، بۆئه‌وه‌ی هیچ شك و گومانێك نه‌مێنێت له بابه‌ته‌كاندا.
ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنج بده‌ین، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئیسلامه‌وه تیره‌ی ئه‌وس و خه‌زره‌ج وه‌كو دوو تیره‌ی جوله‌كه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر به‌ست و پشتیوانیان لێ‌كرد، دواتر ویستی عه‌ره‌به‌كان زۆر له‌وه زیاتربوو كه پێغه‌مبه‌ر ئه‌و گرنگیه به جوله‌كه‌كان بدات، بۆیه به‌به‌رده‌وامی كێشه له‌نێوان عه‌ره‌ب و جوله‌كه‌كاندا ڕویده‌دا، خواش بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه فه‌رمووی: هو الژی ڕخرج الژین كفروا من ڕهل الكتاب من دیارهم لڕول الحشر (2 الحشر) ،
واته: (ئه‌و خوایه‌یه كه بی نمه‌كه‌كانی ئه‌هلی كتابی له‌شوێنه‌كانی خۆیاندا كرده‌ده‌ری بۆ یه‌كه‌م كۆكردنه‌وه‌یان (له وڵاتی شام) .كه‌واته گواستنه‌وه‌ی جوله‌كه بی نمه‌كه‌كانی ئه‌هلی كتاب به‌فه‌رمانی خوابووه، كه بۆیه‌كه‌مجار له‌مێژوودا له‌وڵاتی شام كۆكراونه‌ته‌وه،
ولولا ڕن كتب الله علیهم الجلا و لعژبهم فی الدنیا ولهم فی اڵاخره عژاب النار.......) ، واته: خوا نه‌یویستووه ئه‌وانه به‌شه‌ڕ له‌ناوبه‌رێت بۆیه له وڵاتی شام كۆیكردونه‌وه، جا چۆن ده‌كرێت نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌داگیركه‌ری شوێنێك دابنرێت كه به‌فه‌رمانی خوا له‌وشوێنه‌دا كۆكرابنه‌وه؟ به‌ڵام عه‌ره‌به‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب جوله‌كه به‌دوژمنی خۆیان ده‌زانن، بۆیه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی تریشیدا ده‌سه‌پێنن كه دوژمنی جوله‌كه بن، ده‌نا ته‌نانه‌ت سه‌ڵاحه‌دینیش كه قودسی ڕزگاركرد له‌ده‌ست خاچپه‌رسته‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافی جوله‌كه‌كان بوو له‌ژێر سایه‌و سێبه‌ری ئاینی ئیسلامدا، خوا له‌ناوبردنی نه‌ویستووه بۆ جوله‌كه‌كان بۆیه فه‌رمووی: الْێوْمَ ڕُحِلَّ ڵكُمُ الگَّیِّبَاتُ وَگَعَامُ الَّژِینَ ڕُوتُوا الْكِتَابَ حِلٌّ لَّكُمْ وَگَعَامُكُمْ حِلٌّ لَّهُمْ وَالْمُحْێنَاتُ مِنَ الْمُۆْمِنَاتِ وَالْمُحْێنَاتُ مِنَ الَّژِینَ ڕُوتُوا الْكِتَابَ مِن قَبْلِكُمْ إِژَا إتَیْتُمُوهُنَّ ڕُجُورَهُنَّ مُحْێنِینَ غَیْرَ مُسَافِحِینَ وَڵا مُتَّخِژِی ڕَخْدَانٍ وَمَن ێكْفُرْ بِالْإِیمَانِ فَقَدْ حَبِگَ عَمَلُهُ وَهُوَ فِی الْإخِرَه‌ِ مِنَ الْخَاسِڕینَ ﴿٥﴾المائده
جا كه‌خوا ڕێگه‌ی به موسوڵمانه‌كان دابێت له‌خواردنی ئه‌هلی كتاب بخۆن و ئه‌وانیش له‌خواردنی موسوڵمانه‌كان بخۆن و ، خه‌ڵكی موسوڵمان بۆی هه‌بێت له ئافره‌ته پاكه‌كانی جوله‌كه‌و مه‌سیحی بكه‌ن به‌هاوسه‌ری خۆیان، ئه‌دی ده‌بێت به‌قسه‌ی كی ئه‌وانه به‌دوژمنی خۆمان بزانین؟ جوله‌كه گۆشتی به‌راز ناخۆن، منداڵه‌كانیشیان خه‌ته‌نه‌ده‌كه‌ن، كه‌مینه‌یه‌ك نه‌بێت له مه‌سیحیه‌كان كه گۆشتی به‌راز ده‌خۆن و خۆیان خه‌ته‌نه ناكه‌ن، كه‌واته ده‌كرێت ئێمه خۆمان ئه‌وه‌نده پابه‌ندبكه‌ین به‌یاساكانی ئیسلامه‌وه جوله‌كه‌و مه‌سیحیه‌كان حه‌سودیمان پێبه‌رن و بێنه‌ناو ئاینی ئیسلامه‌وه، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ئه‌و مافه‌ی له موسوڵمانه‌كان زه‌وت كردووه.
له‌سه‌رده‌می عومه‌ری كوڕی خه‌تابدا له‌شه‌ڕی قادسیه‌ی یه‌كه‌مدا ئیمبراتۆریه‌تی فارسی تێكشكێنرا، بۆیه فارسه‌كان كه‌وتنه خۆیان و عومه‌ریان شه‌هیدكرد، دوابه‌دوا عوسمانیشیان شه‌هید كردوو، پاڵیاندایه پاڵ عه‌لی، سه‌رئه‌نجام بوو به ململانێیه‌ك پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له مه‌ككه‌وه گواسته‌وه بۆ كوفه‌و له‌وڕۆژه‌وه فارسه‌كان خاوه‌ن ڕێبازێكی تایبه‌تی خۆیانن له‌ناو ئایینه‌كه‌دا، دوابه‌دواش له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی و عه‌باسیدا، فه‌رهه‌نگی ڕۆشنبیری عه‌ره‌ب خۆی سه‌پاند به‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی تردا، بۆنمونه: وشه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ی كه كورده‌كان بۆ په‌رستگا به‌كاری دێنن، هه‌ر هه‌مانی (مسجد) ی زمانی عه‌ره‌بیه ورده‌ورده بوو به (مسگد...مزگه‌ت..مزگه‌وت) ، تا پێش ئه‌نفاله‌كانیش زۆرینه‌ی مزگه‌وته‌كانی كوردستان وه‌كو خانووی گونده‌كان سه‌ربانه‌كانیان ته‌خت بوون، به‌ڵام سیاسه‌ت و ویستی عه‌ره‌ب وایكرد كه هه‌نده‌سه‌ی مه‌عماری عه‌ره‌بی به‌سه‌ر شێوه‌ی مزگه‌وته‌كاندا بسه‌پێنرێت و گومبه‌زو مناره‌یان بۆ دروست بكرێت، شێوه‌ی مزگه‌وتی هه‌موو دنیایان گۆڕی ته‌نها نه‌یانوێرا ده‌ست له خانوه ڕه‌شه‌كه‌ی خوا بده‌ن، بۆیه تائێستاش به‌هه‌مان شێوه ماوه‌ته‌وه كه یه‌كه‌مجار ئیبراهیم دروستی كرد، كه‌واته هه‌تائێره هه‌مووشتێك له‌خزمه‌تی ئوممه‌ی عه‌ره‌بیدا بووه له‌ژێر سایه‌و سێبه‌ری ئایینه‌كه‌دا، ته‌نانه‌ت شانازیشیان به‌خۆیانه‌وه ده‌كرد كه به‌حوكمی سوڕه‌تی ئه‌نفال ویستیان نه‌ته‌وه‌یه‌كی موسوڵمان ڕیشه‌كێش بكه‌ن.
ئێمه لێره‌دا ته‌نها هه‌ندێك بابه‌ت له‌سوڕه‌تی یوسف وه‌رده‌گرین، كه موسوڵمانه‌كان ئه‌و سوره‌ته‌یان ته‌نها وه‌كو چیرۆكێك وه‌رگرتووه‌و كه‌ڵكیان له‌ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی نه‌بینیوه، خوا ده‌فه‌رمووێت: لَّقَدْ كَانَ فِی یُوسُفَ وَإِخْوَتِهِ إێاتٌ لِّلسَّائِلِینَ
واته: له‌سوڕه‌تی یوسف و براكانیدا چه‌ندین به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی بنبڕ هه‌ن بۆ وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وكه‌سانه‌ی كه ده‌رباره‌ی مه‌به‌ستێك پرسیار ده‌كه‌ن، بۆنمونه كه‌سێك ده‌پرسێت: دووژنی باشتره یان تاكه‌ژنی؟ خوا وه‌ڵام ده‌داته‌وه: به‌ره‌ی دوو دایك ئاژه‌وه ده‌كه‌وێته ناویانه‌وه وه‌كو یوسف و براكانی.
كه‌سێك ده‌پرسێت كه چۆن دانه‌وێڵه‌یه‌ك عه‌مباربكات و ئه‌سپی و كرم لێینه‌دات؟ خوا وه‌ڵام ده‌داته‌وه: گه‌نمه‌كه له‌ناو گوڵه‌كانیاندا هه‌ڵگرن و مه‌یانوه‌رێنن بۆ حه‌وت ساڵ ده‌مێنێته‌وه.
كه‌سێك له‌باره‌ی لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانه‌وه ده‌پرسێت، خواش ده‌فه‌رمووێت: له خه‌وندا ڕۆژ باوكه‌و مانگ دایكه‌و ئه‌ستێره خوشك و بران و مانگاش ساڵه‌و، مانگای قه‌ڵه‌ویش ساڵێكی به‌هات و به‌ره‌كه‌ته‌و مانگای له‌ڕیش ساڵێكی بی به‌رهه‌مه، گوڵه‌گه‌نمیش نیشانه‌ی به‌روبوومه.
كه‌سێك له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه گیانیه‌كانی نێوان باوك و ڕۆڵه‌كانی ده‌پرسێت، خواش وه‌ڵام ده‌داته‌وه: له‌ده‌ستدانی ڕۆڵه‌یه‌ك بۆی هه‌یه چاوی باوكه‌كه‌ی كوێربكات.كراسی ڕۆڵه‌یه‌كی بی سه‌رو شوێنیش بۆی هه‌یه چاوی كوێربووی باوكه‌كه‌ی چاك بكاته‌وه، له‌م باره‌یه‌شه‌وه له‌ده‌رگای چه‌ندین بابه‌تی زانستی پزیكیش ده‌دات كه دواترینیان به‌هۆی ئاره‌قه‌ی كراسه‌كه‌ی یوسفه‌وه گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه له‌ئارقه‌ی ئاده‌میزاد دڵۆپه‌یه‌ك دروست بكرێت بۆ چاره‌سه‌ری ئاوی سپی چاوه‌كان.
كه‌سێك ده‌پرسێت چۆن شۆڕشێك دژی سته‌م و گه‌نده‌ڵی به‌رپا بكات؟ خوا وه‌ڵام ده‌داته‌وه ده‌فه‌رمووێت: پێویسته بنه‌مایه‌كی ئابووری به‌هێز دابین بكه‌یت و هه‌وڵده‌یت ده‌سه‌ڵاتێكیش پشتیوانیت لێبكات و خه‌ڵكی هه‌ژارو چه‌وساوه به پشت و په‌نای خۆت بگریت و نه‌خشه ڕێگایه‌ك دیاری بكه‌یت بۆ ئه‌نجامدانی كاروباره‌كان.كه‌سێك ده‌پرسێت ده‌رپاره‌ی چۆنیه‌تی جێگیركردنی یاسای سزادان (قانون العقوبات) ، خوا ده‌فه‌رمووێت: ئێمه یوسفمان فێری ئه‌وه‌كرد كه جامه‌كه‌ی مه‌لیك له‌ناو باره‌گه‌نمی براكه‌یدا بشارێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كاتی ئاشكرا ده‌بێت كه له باری براكه‌یدایه، له‌لای خۆی بیهێڵێته‌وه تا ببێت به‌مایه‌ی ئاشكرابوونی ئه‌و پیلانه‌ی كه براكانی گێڕان دژی یوسف، چونكه ئه‌گه‌ر خوا ئه‌وه‌ی فێری یوسف نه‌كردبا، ئه‌وا له ئاینی پاشادا یوسف ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نه‌بوو به‌بی تۆمه‌ت كه‌سێك بگێڕێته‌وه‌و نه‌هێڵێت بگه‌ڕێته‌وه ناو كه‌س و كاره‌كه‌ی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
