ده‌ڵێن به‌هاران خوێنی ئاده‌میزاد له‌ژێر كاریگه‌ری خاك و ئاووهه‌وادا ده‌جوڵێت و ڕه‌فتاره شاراوه‌كانی ئه‌وكه‌سه به‌ده‌رده‌خات، ئه‌وه‌ی پله‌یه‌كی شێتایه‌تی و ده‌رمارگیری تێدایه، له ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا نیه، هه‌رده‌بێت خۆی بنوێنی، به‌ڵام له‌ناو میلله‌تی كوردا ئه‌م جوڵانی خوێنه ته‌نها له‌به‌هاراندا نیه، به‌ڵكو له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌ژێر كاریگه‌ری بریقوباقی ڕه‌نگه‌كاندا پله مرۆییه‌كانی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه خاڵه‌كانی سه‌ره‌تا، ئه‌وه‌شیان ناكامڵی تاكه‌كان و بێبه‌رنامه‌یی لایه‌نه‌كان ده‌سه‌لمێنێت، له‌م نێوانه‌شدا ڕۆشنبیری له‌گۆڕده‌ندرێت و، یاساكانی دارستان زیندووده‌كرێنه‌وه.
ده‌ڵێن پیره‌ژنێك مانگایه‌كی ده‌بێت زۆری خۆشده‌وێت و زۆریش خزمه‌تی ده‌كات، به‌یانیان ده‌یبات بۆ مه‌یدانی گاڕان و ئێوارانیش به پیلیه‌وه ده‌چێت و ده‌یباته‌وه، ڕۆژێك مانگاكه به قاچی شكاوه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌ویش ده‌چێته لای گاوانه‌كه‌و پێیده‌ڵێت: تۆ قاچی مانگاكه‌مت شكاندووه، من حه‌قی خۆم له‌تۆ ده‌وێت، گاوانه‌كه‌ش ده‌ڵێت: به ئه‌وه‌نده سوێندو به‌ئه‌وه‌نده قورئانه، من قاچی مانگاكه‌تم نه‌شكاندووه، بۆخۆی وایكرد قاچی بشكێت، پیره‌ژنیش ده‌ڵێت: چۆن مانگا قاچی خۆی ده‌شكێنێت؟ له‌قتوی چ عه‌تارێكدا شتی وه‌ها ڕوویداوه؟ گاوانه‌كه‌ش ده‌ڵێت: له‌و ده‌شت و ده‌ره خه‌ریكی له‌وه‌ڕاندی ماڵاته‌كان بووم، قۆچی ئاژه‌ڵێكی مردوم دیته‌وه هه‌ڵمگرته‌وه‌و فوم پێداكرد، ئاوازێكی سه‌یرو سه‌مه‌ری لێوه ده‌رده‌هات، هه‌موو مانگاكانیش كه گوێیان له‌و ئاوازه‌بوو جوڵان و كه‌وتنه سه‌ماو ڕه‌شبه‌ڵه‌كی، مانگاكه‌ی تۆش ئه‌وه‌نده هه‌ڵپه‌ڕی هه‌تا قاچێكی شكا، پیره‌ژنیش ده‌ڵێت: چۆن شتی واده‌بێت، من به‌وقسانه ڕازی نیم و ده‌چم له‌لای قازی شكاتت لێده‌كه‌م، پیره‌ژن ده‌چێته لای قازی و داوایه‌ك له‌سه‌ر گاوانه‌كه تۆمارده‌كات، قازیش به‌دوای گاوانه‌كه‌دا ده‌نێرێت و لێیده‌پرسێت: ئه‌و مانگایه چۆن قاچی شكا؟ ئه‌ویش ڕووداوه‌كه‌ی بۆ ده‌گێڕێته‌وه، قازیش ده‌ڵێت: بۆ سه‌لماندنی بێتاوانیت پێویسته شاخی ئاژه‌ڵه‌كه بێنیت و به‌به‌رچاوی منه‌وه فووی پێدابكه‌یت، گاوانیش ده‌ست به توره‌كه‌كه‌یدا ده‌كات و شاخه‌كه دێنێته ده‌ره‌وه‌و فووی پێداده‌كا، ئاوازێكی سه‌یروسه‌مه‌ره هۆڵی دادگا پڕده‌كا، ده‌بێت به‌سه‌ما، هه‌رچی له‌وێیه ده‌ست به هه‌ڵپه‌ڕین ده‌كا، پیره‌ژن و قازی و گاوان و شاهیدوو عه‌یان، ده‌كه‌ونه به‌زم و سه‌فای خۆیان، یاسا به‌لاده‌نری، پیره‌ژن هاوارده‌كات و ده‌ڵی: بشمكه‌وێ هه‌ر نامه‌وی، به‌و مانایانه‌ی ئاواز‌و هه‌ڵپه‌ڕینه‌كه ئه‌وه‌نده‌خۆشه چاوی مانگا ده‌رێت، من ئه‌گه‌ر ئه‌و حه‌قه‌شم بكه‌وێت، له‌به‌رخاتری ئه‌م خۆشی و هه‌ڵپه‌ڕینه ئه‌و حه‌قه‌شم ناوێت.
به‌داخه‌وه ده‌هۆڵ و زوڕنا و هه‌ڵپه‌ڕین و خۆشیه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ئه‌م میلله‌ته‌یان سه‌رخۆش كردووه، هه‌موو تێكڕا هه‌ڵده‌په‌ڕێت، سیاسه‌ت بۆته ئاواز، درۆ بۆته شیعار، جاروبار شه‌ڕه‌قۆچیشی تێدا ده‌كری و له‌یه‌كتریش هه‌ڵده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، خاوه‌ن مافه‌كان بێده‌نگن، ده‌ڵاڵیش بووته ده‌مڕاستیان، به هه‌لهه‌له‌و به‌خشیش لێدان هاوارده‌كا: نه‌شمكه‌وی..هه‌رده‌مه‌وی، نه‌شمكه‌وی...هه‌رده‌مه‌وی.
5/9/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
