ماوه‌یه‌كه ورته‌ورتێك ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم گێژاوێكی له‌ناو په‌رله‌مان و شه‌قامی كوردستاندا دروست كردووه، جا ئێمه‌ی كورد چی باشه بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی ئه‌م گێژاوه نه‌بێته تۆفان و كوردوكوردستان له‌خۆیدا نقوم نه‌كات.چونكه له‌ڕاستیدا ته‌شه‌نه‌كردنی كێشه‌یه‌كی له‌م بابه‌ته، زۆر له‌كێشه‌ی ئێستای مالیكی مه‌ترسیدارتر ده‌بێت له‌سه‌ر كورد.
له‌یاسای دارستاندا له‌ژێركاریگه‌ری زۆر هۆكاردا، سروشت سه‌پاندویه‌تی كه (شێر) پاشای دارستان بێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه یاساكانی ناو دارستان ئازادی و سه‌ربه‌ستیه‌كی ته‌واویان به‌تاكه‌كان داوه، نه‌خاوه‌نی په‌ساپۆرت و نه‌پێویستیشیان به‌فیزه هه‌یه، به‌ئاره‌زووی خۆیان به‌بی بوونی خاڵی پشكنین له‌شوێنێكه‌وه بۆشوێنكی تر گه‌شت ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ناویاندا داوێن پیسی قه‌ده‌غه‌یه، كێشه‌ی بودجه‌و ده‌مه‌قاڵه‌ی په‌رله‌مانیشیان نیه، دزی كردن ڕه‌وایه، وه‌كو لای خۆشمان به‌هێزه‌كان بی هێزه‌كانیان تێك ده‌شكێنن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، هه‌موو تێكڕا پابه‌ندن به‌پاشایه‌تی شێره‌وه!!
ئایا هه‌رێم دارستان بێت، یان شارستانی؟ كورد ئه‌گه‌ر ژیانی شارستانی ده‌وێت، چۆن خۆی بۆ ئاماده‌ده‌كات؟ ئایا كورد قبوڵی ئه‌وه ده‌كات شێرێك پاشای هه‌رێم بێت؟ ئایا میلله‌ت دوور له‌بیروبۆچوونی حیزبه‌كانه‌وه گه‌یشتۆته ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی سه‌رۆكێكی نه‌ته‌وه‌یی بۆخۆی هه‌ڵبژێرێت؟ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان نوێنه‌ری ئه‌حزاب بێت، ڕه‌وایه یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی ده‌ستنیشان بكات بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم؟ ئایا ئه‌وه‌ی ئێستا سیاسه‌ت به (بنه‌ماڵه) ناوی ده‌بات، كاریگه‌رییه‌كی بنبڕی هه‌یه له‌سه‌ر دیاریكردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان؟ ئایا سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێم تاچه‌ند سه‌ركه‌وتوو بووه له ئه‌نجامدانی كاره‌كانیدا؟ ئایا داواكه‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌رباره‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه یان بادانه‌وه‌یه‌كی سیاسییه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وتێكی حیزبی؟ ئه‌مه‌و ده‌یان پرسیاری تر پێویسته میلله‌ته‌كه به‌دوای وه‌ڵامه‌كه‌یاندا بگه‌ڕێت بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و ده‌وڵه‌تی داهاتووی كوردستان.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوودا 70% ی ده‌نگی نه‌ته‌وه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا، له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شیدا هه‌مان ڕه‌نگدانه‌وه ده‌بینی، 70% سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه له كاره‌كانیدا، رێژه‌یه‌ك پشتیوانی لێده‌كات، ڕێژه‌یه‌كیش ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.به‌ڵام له تێڕوانینێكی كوردانه‌ی بی لایه‌ندا مرۆڤ هه‌ست به‌وه‌ده‌كات كه له‌ماوه‌ی ئه‌م سه‌رۆكایه‌تیه‌دا هه‌رێم بازێكی به‌رزی هاویشتووه له‌هه‌موو باره‌كاندا، ئه‌مه ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌بوو كه‌هه‌ڵبژاردنێكی میللی و تێكه‌ڵه‌یه‌كی حیزبی به‌ده‌ستی هێنا.
ئه‌وه‌ی كه‌ئیمڕۆ سیاسه‌ت به (بنه‌ماڵه) ناوی ده‌بات، مه‌به‌ست له (بنه‌ماڵه‌ی بارزانه) ، جا ئه‌وانه كه‌له‌ڕابردوودا وه‌كو ته‌كیه‌و دیوه‌خان خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێك بووبن، ئه‌وا ئێستا وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی به‌هێزی سیاسی و ئابووری و عه‌سكه‌ری ده‌رده‌كه‌ون، نه‌ك هه‌ر له كوردستاندا به‌ڵكو له‌هه‌موو ناوچه‌كه‌و له جیهانیشدا، بۆیه كارێكی ژیرانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نیه له‌م كات و ساته‌دا ئه‌م كێشانه بورژێنرێن، لێره‌دا من پرسیارێك ده‌كه‌م: (بۆچی هه‌موو سۆرانیه‌كانیش له‌ناوخۆیاندا یه‌كتری ناگرن و بنه‌ماڵه‌كه‌ی شێخی نه‌مر ئاوه‌دان ناكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببن به‌خاوه‌نی بڕیاری سیاسی؟) به‌ڵام هه‌ركیز ئه‌م هه‌ڵوێسته له‌شان و باڵی سیاسه‌تمه‌دارانی سۆرانی ناوه‌شێته‌وه، ته‌كیه‌ی بارزانیش به وردوو درشته‌وه پابه‌ندن به فه‌رمانی سه‌رۆكه‌كه‌یانه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه خه‌ڵكانێكی په‌یڕه‌وی ته‌كیه‌ی قادریش په‌یڕه‌وی ته‌كیه نه‌قشبه‌ندییه‌كه‌ی بارزان بكه‌ن، ئۆپۆزسیۆنیش له‌ورژاندنی ئه‌م بابه‌ته‌دا زیاتر به‌دوای پارویه‌كی چه‌وردا ده‌گه‌ڕێت، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی، بۆیه من وه‌كو كوردێكی نیشتیمان په‌روه‌ر، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌م دان به‌و ڕاستیه‌دا ده‌نێم كه دوورخستنه‌وه‌ی ته‌كیه‌ی بارزان له هاوكێشه نیشتیمانیه‌كه، كورد ده‌باته‌وه بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابردوو.
ئه‌گه‌ر له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا، ئه‌حزاب ده‌ستیان وه‌رنه‌ده‌نه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌و ڕێگه‌كر نه‌بن له كاندیدكردنی كه‌سانی شایسته‌و خه‌محۆری میلله‌ت، ئه‌وا هیوایه‌ك په‌یدا ده‌بێت كه په‌رله‌مانه‌كه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌كه بێت، ئه‌وسا ده‌كرێت له‌ناو ماڵی په‌رله‌ماندا براگه‌وره‌یه‌ك دیاری بكرێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌وه‌ش له عه‌قڵیه‌تی سیاسه‌تمه‌دارانی كورددا شتێكی مه‌حاڵه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له سایتوبلازمی كه‌سایه‌تی كورددا جێگیر كراوه كه یه‌كتری قبوڵ نه‌كه‌ن، ئه‌و نیمچه قبوڵكردنه‌ی كه ئێستاش دركی پێده‌كرێت فرتوفێڵه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی باخه‌ڵه.
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌و حاڵه‌ی ڕابردوویان سه‌لماندیان كه (رفاق الاحزابن) ناتوانن هه‌موو ویسته‌كانی نه‌ته‌وه بهێننه‌دی، واته په‌رله‌مان به‌كه‌ڵكی ئه‌وه نایه‌ت سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌كه‌ی تێدا دیاری بكرێت، جا ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ شێوازه كلاسیكیه‌كه‌و كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بێنیین بۆسه‌ر گردی (بازنووسێن) له‌ده‌شتی بیتوێن و بازێك هه‌ڵده‌ین، له‌سه‌ر كی نیشته‌وه ئه‌و كه‌سه بكرێت به‌سه‌رۆكی هه‌رێم، یان ده‌بێت حیزبه‌كان به‌گیانێكی لێبوورده‌ییه‌وه ڕێگر نه‌بن له‌به‌رده‌م تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌كه‌یان.له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌شدا، ده‌بێت حسابێكی وردیش بۆ ئه‌وه بكرێت هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له شوێنێكی وه‌كو هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا له‌ده‌ست خانمه ڕه‌شه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دایه.
15/1/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
