مرۆڤ له سسته‌می دروستكردنه‌كه‌یدا، ورده‌كاریه‌كی زۆری تێدا به‌كارهێنراوه، هه‌ندێك له‌و ورده‌كاریانه گونجاوه گۆڕانكاریان به‌سه‌ردابێت، له‌ژێر كاریگه‌ری تایبه‌تمه‌ندی سه‌رده‌مه‌كان و جوگرافیا‌و جۆری به‌ڕێوه‌بردن و پێشكه‌وتنه زانستیه‌كاندا، بۆنمونه: ئاده‌م له گڵ دروستكراوه، به‌یه‌كه‌م كرداری له‌به‌رگرتنه‌وه‌ش (الاستنساخ) حه‌وا هاتۆته ژیانه‌وه، واته نێره‌و مێیه‌كه هه‌ردووكیان له سه‌رچاوه‌یه‌ك دروستكراون كه گڵه، جا له‌و نێره‌و مێیه‌وه له‌ژێر كاریگه‌ری جوگرافیادا، خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، پێست زه‌ردو چاو بچوكن، خه‌ڵكی ئه‌فه‌ریقیا باڵابه‌رزو ڕه‌ش پێستن، خه‌ڵكی ئه‌وروپا پرچ زه‌ردو پێست سپی و چاوشینن، به‌ڵام ئه‌م كاریگه‌ری جوگرافیایه نه‌یتوانیوه كارێك بكات نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤه‌كه بگۆڕێ، قۆچ یان كلكی بۆ دروست بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاریگه‌ریه بۆماوه‌ییه‌كه (وراپی) یه‌كه ئه‌وه‌نده تۆكمه‌یه زاڵه به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ی كه كارده‌كه‌ن سه‌ر نه‌خشه بنه‌ڕه‌تیه‌كه، ئه‌وه‌تا ژماره‌ی كرۆمۆسۆمه‌كان له‌هه‌ر خانه‌یه‌كی له‌شی مرۆڤدا (46) دانه‌یه‌و، له‌مه‌یموندا (48) و له‌پشیله (38) دانه‌یه، له‌سه‌ر هه‌ر كرۆمۆسۆمێك به‌هه‌زاران بۆهێڵ (جین) هه‌ن كه ڕه‌وشته بۆماوه‌یه‌كان ده‌گوازنه‌وه، به‌هۆی ناوكه ترشی (DNA) یه‌وه دروستده‌بن كه له‌ڕووی زانسته‌وه به (كتێبی ژیان) ناسراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌و ناوكه‌ترشه‌دا هه‌موو وردودرشتێك له‌باره‌ی ئه‌وكه‌سه‌وه تۆماركراوه‌و تۆمارده‌كرێت ئه‌وه‌نده‌ی كه له‌ژیاندایه، كه‌واته دڵنیاده‌بینه‌وه كه هیچ گۆڕانكاریه‌كیبنه‌ڕه‌تی ڕوونادات له‌شێوه‌ی مرۆڤه‌كاندا مه‌گه‌ر به‌ویستی دروستكه‌ره‌كه‌ی، جا یه‌كێك له‌و شتانه‌ش كه له‌ناوكه ترشه‌كه‌دا دانراوه، مه‌به‌ستێكه كه‌خوا په‌نجه‌ی بۆ درێژكردووه كه ده‌فه‌رمووێت:
وَمَا خَڵقْتُ الْجِنَّ وَاڵانْسَ إِلا لِێعْبُدُونِ (٥٦) الژاریات
[جندوكه‌و ئاده‌میزادیشم دروست نه‌كردووه، مه‌گه‌ر ته‌نها بۆئه‌وه‌نه‌بێت كه بمپه‌رستن].
واته: هه‌موو مرۆڤ و جندوكه‌كان له پێكهاته‌ی ناوكه ترشه‌كه‌یاندا ئه‌و زانیاریه‌یان دراوه‌تی كه په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان بپه‌رستن، بۆیه هه‌موو كه‌سێك له‌تۆوو هێلكه‌كه‌یه‌وه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی خوا دروستده‌بێت، ئینجا له‌یه‌كێك له‌قۆناغه‌كانی ناومنداڵدانیدا، دوای چوارمانگ و ده‌ڕۆژ به‌هۆی هاتنی فه‌رمانبه‌رێكی هێزی ڕوحه‌وه، جه‌سته‌كه‌ی ده‌كه‌وێته جووڵه، له‌وكاته‌دا چه‌ند بڕگه‌یه‌كی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری ناكرێن، وه‌كو كاروپیشه‌و ته‌مه‌ن و بژێوی و خۆشی و ناخۆشی ژیان. . . هه‌روه‌ها چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی له فریشته‌و جندوكه به‌سه‌ره‌وه داده‌نرێن بۆ پاراستن و چاودێری كردن و نووسینی كرده‌وه‌كانی هه‌روه‌ك خوا ده‌فه‌رمووێت:
وَإِنَّ عَڵیْكُمْ ڵحَافِڤینَ (١٠) كِرَامًا كَاتِبِینَ (١١) ێعْڵمُونَ مَا تَفْعَلُونَ (١٢) التكویر
[به‌ڕاستی (به‌سه‌ر ئێوه‌شه‌وه) كارمه‌ندی پارێزگه‌ر هه‌ن، به‌ڕێزن و كرده‌وه‌كانتان ده‌نووسن، ده‌شزانن ئێوه چی ده‌كه‌ن].
ئه‌م پارێزگاریكه‌رانه‌ی خوا، ئه‌وكارمه‌ندانه‌ن پارێزگاریكه‌رن، واته: پارێزگاری ئاده‌میزاد ده‌كه‌ن له‌هه‌موو نه‌خۆشی و كاره‌سات و نه‌هامه‌تیه‌ك كه‌له‌چاره‌نووسی ئه‌م مرۆڤه نه‌نووسرابێت.
نموونه‌ی یه‌كجار زۆری ڕوون وئاشكرا هه‌ن، كه‌مرۆڤی ژیر‌و وریا دركیان پێده‌كات. زۆرجار له‌ده‌زگایه‌كی میریدا ده‌ته‌وێت كارێكی خۆت ئه‌نجام بده‌یت و، كاره‌كه‌شت ده‌كه‌وێته لای كه‌سێك كه نه‌دیوته‌و نه‌ده‌تناسی، به‌ڵام ویستی په‌روه‌ردگار وایه كاره‌كه‌ت بۆ ئه‌نجام بدرێت، بۆیه له‌پێشه‌وه ئه‌وكارمه‌ندانه‌ی كه‌به‌سه‌ر تۆوه دانراون خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ئه‌وكارمه‌ندانه‌ی كه‌به‌سه‌ر كاربه‌ده‌سته‌كه‌ی میریه‌وه دانراون وپێیان ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌ویستی په‌روه‌ردگاروایه كاری ئه‌م مرۆڤه جێبه‌جێبكرێت، سه‌یرده‌كه‌یت ئه‌وكه‌سه به‌رپرسه به‌ڕێزه‌وه پێشوازیت لێده‌كات و كاره‌كه‌ت بۆئه‌نجام ده‌دات و به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێتده‌كات، خۆت به‌لاته‌وه سه‌یره ئه‌م پیاوه چۆن و بۆچی وه‌ها ڕێزی گرتی؟ ئه‌وه له‌چاكه‌و توانای خۆته‌وه نیه، ئه‌وه ویستی په‌روه‌ردگاره له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌وه جێبه‌جێی ده‌كات. خۆ ئه‌گه‌ر ویستی په‌روه‌ردگاریش وه‌هابوو كه‌كاره‌كه‌ت بۆجێبه‌جێنه‌كرێت، دیسان به‌لاته‌وه سه‌یره شته‌كانت هه‌موو ته‌واون هیچ كه‌موكوڕیه‌كیان تێدانیه، ئه‌دی بۆچی ئه‌م لێپرسراوه وه‌ها دڵڕه‌ق بوو به‌رانبه‌رت؟ ده‌سته‌یه‌كی تر له‌وكارمه‌ندانه (كراما كاتبین) زۆربه‌ڕێزن و نووسه‌رن، هه‌موو چاكه‌و خه‌راپه‌و بیركردنه‌وه‌و به‌خه‌یاڵ داهاتن و بڕیار‌و جێبه‌جێكردن و هه‌موو گه‌وره‌و بچوكێك له‌هه‌ڵس و كه‌وتی ئه‌م مرۆڤه ده‌نووسن) .
كه‌واته مرۆڤ له‌ماوه‌ی ژیانیدا چاودێری كردنێكی وردی به‌سه‌ره‌وه‌یه له‌لایه‌ن دروستكه‌ره‌كه‌یه‌وه.
ئینجا كه‌گه‌یشته ته‌مه‌نی خۆناسین، ئه‌وا سه‌ربه‌ستی ده‌داتی كه خواكه‌ی بپه‌رستێت یان نا، بۆیه ده‌فه‌رمووێت:
إِنَّا هَدَیْنَاهُ السَّبِیڵ إِمَّا شَاكِرًا وَإِمَّا كَفُورًا (٣)
[ئێمه ڕێگای ڕاستمان نیشانداوه، جا یان سوپاسكه‌ر ده‌بێت، یان بێباوه‌ڕ ده‌بێت].
جا ئه‌گه‌ر سوپاسكه‌ربێت به‌وه‌ی كه‌خوا هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م پێبه‌خشینه‌ی پێداوه، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌وكه‌سه پابه‌ندبوونی خۆی ده‌ربڕێت به‌یاساكانی ئیسلامه‌وه، یاساكانی ئیسلامیش له‌ئایه‌ته‌كانی قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌وه وه‌رگیراون، كه فه‌رمووده‌كان وه‌كو پشتیوانی و ڕوونكردنه‌وه‌ی یاسا بنه‌ڕه‌تیه‌كانن، پابه‌ندی ئایینش ئه‌رك و مافه له‌ئه‌ستۆی تاكه‌كاندا، ئه‌ركه‌كان جێبه‌جێكه‌و مافه‌كانت مسۆگه‌ر بكه، مرۆڤی موسوڵمان پێویسته پابه‌ندبێت به‌هه‌موو یاسا‌و ڕێساكانی ئیسلامه‌وه، هه‌ر له‌خوا په‌رستیه‌كانه‌وه تا جێبه‌جێكردنی بڕگه یاساییه‌كان، له‌خواپه‌رستیه‌كاندا سه‌ربه‌ستیه‌ك هه‌یه بۆ تاكه‌كان، بۆنمونه: ئه‌وه‌ی خوا پیویستی كردووه پێنج نوێژه، ئه‌گه‌ر كه‌سی موسوڵمان ئه‌و پێنج نوێژه جێببه‌جی بكات، ئه‌وا ئه‌ركه‌كه‌ی له‌سه‌ر لاده‌چێت و مافه‌كه‌شی بۆ دابین ده‌كرێت، به‌ڵام كه‌سێك كه گوی بگرێت له وته‌كانی پێغه‌مبه‌ر (سڵاوی خوای لێبێت) و نوێژه‌كانی تریش جێبه‌جی بكات ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه پاداشتی زیاتری ده‌ستده‌كه‌وێت، خوا دایناوه نوێژه‌كان ئه‌نجام بدرێن، به‌ڵام به‌پێی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ر نوێژه‌كه له‌مزگه‌وته‌كاندابێت، (27) پله خێری زیاتره، مرۆڤ به‌پێی سروشتی كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی خۆی سه‌ربه‌سته نوێژه‌كه‌ی له‌سنووری یاساكانی نوێژدا ئه‌نجام بدات، ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته نوێژكردنه‌كه له كاری خراپ و ناشیرین دووری بخاته‌وه، خواپه‌رستیه‌كانی تریش به‌هه‌مان شێوه، بۆئه‌وه‌ی ویستی په‌روه‌ردگاره‌كه‌ت وه‌ها په‌روه‌رده‌ت بكات مرۆڤێكی كامڵبیت و، به‌رده‌وامبیت له پته‌وكردنی باوه‌ڕه‌كه‌ت به‌په‌روه‌ردگارت، به‌ڵام له‌یاسا بنه‌ڕه‌تیه‌كانی تری ژیاندا هیچ پێچ و په‌نایه‌ك نیه، ده‌بێت وه‌كو خۆیان جێبه‌جی بكرێن، ئینجا جێبه‌جێكردنه‌كه به‌سه‌ر كه‌سێكی خاوه‌ن پله‌و پایه‌و ده‌سه‌ڵاتدا بێت، یان به‌سه‌ر هه‌ژارو گه‌دایه‌كدابێت، نێربێت یان می،
هُوَالَّژِێ ڕَنزَڵ عَڵیْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ إێاتٌ مُّحْكَمَاتٌ هُنَّ ڕُمُّالْكِتَابِوَڕُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ. . . 7 العمران
[ئه‌وخوایه‌یه كه‌كتێبه‌كه‌ی بۆتۆ ناردۆته‌خواره‌وه، له‌وكتێبه‌دا چه‌ندین به‌ڵگه‌ونیشانه‌و یاسای پته‌وو بنه‌ڕه‌تی هه‌ن كه‌ئه‌وانه سه‌رچاوه‌ی كتێبه‌كه‌ن و، هه‌ندێك به‌ڵگه‌ونیشانه‌ی تریش به‌به‌ڵگه‌ونیشانه‌كانی كتێبه‌كانی پێش خۆی ده‌چن. . . ].
بۆنمونه: له‌یاسای كێش و پێوانه‌دا ده‌فه‌رمووێت:
وَیْلٌ لِلْمُگَفِّفِینَ (١) الَّژِینَ إِژَا اكْتَالُوا عَڵی النَّاسِ ێسْتَوْفُونَ (٢) وَإِژَا كَالُوهُمْ ڕَوْ وَزَنُوهُمْ یُخْسِرُونَ (٣) المگففین
[سزا‌و ئازاری دۆڵی وه‌یلله جه‌هه‌نده‌مدابۆته‌رازووبازه‌كان، ئه‌و ته‌رازووبازانه‌ی كه‌پێوانه كردنه‌كه‌یان له‌سه‌ر ماڵی خه‌ڵكی به‌قازانجی خۆیان ته‌واوده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بۆخه‌ڵكیشیان پێوا، یان كێشا، زه‌ره‌رمه‌ندیان ده‌كه‌ن].
جالێره‌دا یاسایه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك وردده‌بنه‌وه كه ڕێگه‌ت پێناده‌ن، به‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی كه‌سێكی تره‌وه هه‌ستیت، یان ببی به‌هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی نێوان دووكه‌س كه خۆیان به مامه‌ڵه‌كه ڕازین، یان بۆ فرۆشتنی ماڵێك سوێندێكی به‌درۆ بخوات بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندی كڕیاره‌كه، ئه‌م ورده‌كاریانه هه‌موویان به ڕیزبه‌ندی له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا خراونه‌ته ڕوو.
یان له یاسای وه‌رگرتنی (سوود) قازانجی پاره‌ی به‌قه‌رزدراودا له‌سووڕه‌تی (البقره) دا ده‌فه‌رمووێت:
وَڕَحَلَّاللّهُ الْبَیْعَ وَحَرَّمَ الرِّبَا. . . (275)
[خوا (قازانجی شت) فرۆشتنی ڕه‌واكردووه‌و سوودی پاره‌ی به‌قه‌رزدراوی قه‌ده‌غه‌كردووه]،
ێمْحَقُاللّهُ الْرِّبَا. . . (276) :
[خوا ئه‌وماڵه ته‌فروتونا ده‌كات كه له‌به‌ده‌ستهێنانی قازانجی قه‌رزدا به‌كاردێت]،
چونكه ئه‌م قازانجه به‌رژه‌وه‌ندییه بۆ تاكه‌كه‌سێك كه‌خوا ئه‌م ماڵ و سامانه‌ی داوه‌تی له‌سه‌رحسابی خه‌ڵكێكی زۆری نه‌دار كه‌پێویستیان به‌وماڵ وسامانه هه‌یه.
یان له یاسای دزیدا ده‌فه‌رموویت:
وَالسَّاڕقُوَالسَّاڕقَه‌ُ فَاقْگَعُواْ ڕَیْدِێهُمَا جَزَا و بِمَا كَسَبَانَكَالاًمِّنَ اللّهِ وَاللّهُ عَزِیزٌ حَكِیمٌ (38) المائده
[پیاوی دزو ژنی دزیش ده‌ستیان ببڕن، وه‌كو په‌ندێك له‌لایه‌ن خواوه، سزای ئه‌وه‌ی كه‌به‌ده‌ستیان هێناوه، خواش ئه‌و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌یه كه‌كه‌س ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا ناشكێت و كاردروسته].
ده‌ستبڕینه‌كه‌ش به‌پێی یاسایه‌كی ورده‌كار له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا جێگیركراوه، كه‌باری ژیانی دزه‌كه‌و مه‌به‌ستی دزیه‌كه‌و، بڕه‌كه‌ی و، په‌شیمانی دزه‌كه له كرده‌وه‌كه‌ی پێش ئاشكرابوون، كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاساكه.
یان له‌یاسای به‌ندكردنی ماڵ و سامانه‌كان بۆبه‌رژه‌وه‌ندی تاك ده‌فه‌رمووێت:
وَیْلٌ لِكُلِّ هُمَزَه‌ٍ لُمَزَه‌ٍ (١) الَّژِی جَمَعَ مَالا وَعَدَّدَهُ (٢) ێحْسَبُ ڕَنَّ مَاڵهُ ڕَخْڵدَهُ (٣) الهمزه
[سزا‌و ئازاری دۆڵی وه‌یل بۆهه‌موو پلارده‌رێكی عه‌یبگره، ئه‌و پلارده‌ره عه‌یبگره‌ی كه‌ماڵ و سامانی كۆكرده‌وه‌و ژماردی، وایداده‌نێت كه‌ماڵ و سامانه‌كه‌ی به‌نه‌مریی ده‌یهێڵێته‌وه]
واته: پاره‌و ماڵ و سامانه‌كان ده‌بێت به‌به‌رده‌وامی بخرێنه ئیشه‌وه بۆئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كه‌ڵكی لی ببینن.
یان له یاسا سه‌ربازیه‌كاندا ده‌فه‌رمووێت:
ێا ڕَیُّهَا الَّژِینَ إمَنُوا إِژَا ڵقِیتُمْ الَّژِینَ كَفَرُوا زَحْفاً فَلا تُوَلُّوهُمْ الڕَدْبَارَ (15)
[ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌باوه‌ڕتان هێناوه كاتێك كه له‌مه‌یدانی جه‌نگدا تووشی بێباوه‌ڕه‌كان بوون (به‌شێوه‌یه‌ك) كه هه‌ردووك لاتان به‌ره‌ویه‌كتری ده‌خشان، پشتیان تێ مه‌كه‌ن].
یان له یاسای ته‌ڵاقدا ده‌فه‌رمووێت:
الگَّڵاقُمَرَّتَانِفَإِمْسَاكٌ بِمَعْرُوفٍ ڕَوْ تَسْڕیحٌ بِإِحْسَانٍ
[ته‌ڵاق (لێك جیابوونه‌وه‌ی ژن ومێرد) دووجاره، ئینجا یان هێنانه‌وه‌یه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی چاك، یان ئازادكردنیه‌تی به‌ڕێزه‌وه. . . ].
ورده‌كاری ئایه‌ته‌كانی پێش ئه‌م ئایه‌ته حوكمی چۆنیه‌تی ته‌ڵاقدان ده‌ده‌ن كه‌ته‌ڵاق دووجاره، جاری یه‌كه‌م ئه‌وكاته‌یه كه‌ناوی ته‌ڵاقدانه‌كه‌ی به‌ده‌مدا دێت و ئافره‌ته‌كه له‌پیاوه‌كه قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی چوار مانگ و ده ڕۆژ، دوای ئه‌وماوه دیاریكراوه، ئه‌وا یان هێنانه‌وه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك كه‌كه‌رامه‌تی تیایدا بپارێزرێت و چاكه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، یان ته‌ڵاقدانی دووه‌میه‌تی به‌ئازادكردنی ئافره‌ته‌كه‌و به‌ڕێكردنی به‌ڕێزه‌وه، كه‌واته لێره‌دا كرداری ته‌ڵاقدانه‌كه دووجاره وه‌كو خوا باسیكردووه، دووه‌میان ته‌واوكه‌ری یه‌كه‌میانه‌و، ته‌ڵاقی یه‌كه‌میان ناوی چه‌ندجاره‌ی ته‌ڵاقی تێدا بهێنرێت وه‌كوئه‌وه‌ی بگوترێت هه‌رسێ ته‌ڵاقم بكه‌ون یان هه‌موو ته‌ڵاقه‌كانم بكه‌ون هه‌ر یه‌ك مه‌به‌سته، كه‌قۆناغی یه‌كه‌می ته‌ڵاقدانه‌كه‌یه‌و بۆ ته‌واوكردنی ته‌ڵاقدانه‌كه پێویستی به‌قۆناغی دووه‌م هه‌یه كه‌ده‌ستلێك به‌ردانه دوای ئه‌و ماوه دیاریكراوه، وه‌كو له‌سه‌ره‌وه ڕوونمان كرده‌وه.
وَڵا ێحِلُّڵكُمْڕَن تَڕْخُژُواْ مِمَّا إتَیْتُمُوهُنَّ شَیْئاً إِلاَّ ڕَن ێخَافَا ڕَلاَّیُقِیمَاحُدُودَ اللّهِ فَإِنْ خِفْتُمْ ڕَلاَّ یُقِیمَا حُدُودَ اللّهِ فَڵاجُنَاحَعَڵیْهِمَا فِیمَا افْتَدَتْ بِهِ
[. . . بۆشتان ڕه‌وا نه‌كراوه شتێك له‌وماره‌یی و ماڵ و سامانه‌ی كه‌پێتانداون لێیان وه‌رگرنه‌وه، مه‌گه‌ر هه‌ردوو لایان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بێت كه له‌نێوانیاندا سنووری یاساكانی خوا دابین نه‌كرێن، جا كه‌ترسان له‌وه‌ی سنووری یاساكانی خوا دابین نه‌كرێن، ئه‌وه تاوان له‌سه‌ر هیچ كامیان نیه ئه‌گه‌ر ژنه‌كه ماره‌یی و ماڵ و سامانه‌كه‌ی بداته‌وه به‌پیاوه‌كه به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ئازادبێت و لێی جیابێته‌وه. . . ].
تِلْكَ حُدُودُ اللّهِ فَڵاتَعْتَدُوهَاوَمَن ێتَعَدَّ حُدُودَ اللّهِ فَڕُوْڵـئِكَ هُمُ الڤالِمُونَ (229)
[. . . ئه‌وه سنووری خوایه، جا ئه‌وسنووره مه‌به‌زێنن، هه‌ركه‌سێكیش سنووری خوا ببه‌زێنێت، ئه‌وانه له سته‌مكاره‌كانن].
فَإِنگَلَّقَهَا فَڵا تَحِلُّ ڵهُ مِن بَعْدُ حَتَّی تَنكِحَ زَوْجاً غَیْرَهُفَإِنگَلَّقَهَا فَڵا جُنَاحَ عَڵیْهِمَا ڕَن ی تراجَعَا إِن ڤنَّا ڕَنیُقِیمَاحُدُودَ اللّهِ وَتِلْكَ حُدُودُ اللّهِ یُبَیِّنُهَا لِقَوْمٍێعْڵمُونَ (230)
[جا ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاقدا، ئه‌وا له‌دوای ته‌ڵاقدانه‌كه‌وه ئه‌وژنه بۆئه‌وپیاوه حه‌ڵاڵ نابێت، تا ژنه ته‌ڵاقدراوه‌كه مێردێكی تر نه‌كات به‌پیاوێكی تر، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وپیاوه‌ی دووه‌م ئه‌وژنه‌ی ته‌ڵاقدا، ئه‌وا تاوان له‌سه‌ر مێرده كۆنه‌كه‌و ژنه‌كه‌ش نیه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای یه‌كتری و (جارێكی تر به‌پێی یاساكانی ئیسڵام ببنه‌وه به‌ژن و مێرد) ئه‌گه‌ر زانیتان كه‌به‌ڕاستی ده‌توانن سنووری یاساكانی خوا دابین ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش سنووری خوایه، خوا ڕوون و ئاشكرای ده‌كات بۆگه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه‌تێده‌گه‌ن].
واته: ئه‌و پیاوو ژنه ته‌ڵاقدراوه، هه‌لێكی كه‌یان له‌به‌ر ده‌ستدایه به‌وه‌ی جارێكی‌تر، ئه‌گه‌ر توانیان سنووری یاساكانی خوا دابین بكه‌ن و، كه‌ڵك له هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو وه‌رگرن، ببنه‌وه به‌ژن و مێرد، به‌مه‌رجێك: ژنه ته‌ڵاقدراوه‌كه به‌یاسای ژن و مێردایه‌تی شوو به‌پیاوێكی تر بكاته‌وه، نه‌ك به‌پێی ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان مێردی یه‌كه‌م و مێردی دووه‌مدا، كه ئافره‌ته‌كه بكات به‌ژنی پیاوی دووه‌م بۆماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك و پاشان بۆپیاوی یه‌كه‌می بگێڕێته‌وه، كه ئه‌م شێوازه‌ش خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌و به‌نه‌زانی هاتۆته كایه‌وه‌و گاڵته‌كردنه به‌به‌ڵگه‌و نیشانه‌كانی خوا، خواش له‌كۆتایی ئایه‌ته‌كه‌دا ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌وده‌فه‌رمووێت: (وَڵا تَتَّخِژُوَاْإێاتِاللّهِ هُزُواً) .
جا دوای ئه‌م شووكردنه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر پیاوی دووه‌م مرد یان ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاقدا، ئه‌وا ئه‌و ژنه بۆی هه‌یه دوای ماوه‌ی دیاریكراوی ته‌ڵاقه‌كه شوو به‌پیاوی یه‌كه‌م بكاته‌وه.
وَإِژَاگَلَّقْتُمُ النَّسَا و فَبَڵغْنَ ڕَجَڵهُنَّ فَڕَمْسِكُوهُنَّبِمَعْرُوفٍڕَوْ سَرِّحُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ وَڵا تُمْسِكُوهُنَّ چِرَاراًلَّتَعْتَدُواْوَمَن ێفْعَلْ ژَلِكَ فَقَدْ ڤڵمَ نَفْسَهُ
[ئه‌گه‌ر ژنه‌كانیشتان ته‌ڵاقدان و گه‌یشتن به‌كاتی دیاریكراوی خۆیان، جا یان بیانهێننه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی چاك، یان به‌شێوه‌یه‌كی چاك ئازادیان بكه‌ن، لای خۆشتان مه‌یانهێڵنه‌وه بۆئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندیان بكه‌ن، هه‌ركه‌سێكیش وابكات، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه سته‌می له‌خۆی كردووه. . . ].
وَڵا تَتَّخِژُوَاْإێاتِاللّهِ هُزُواً وَاژْكُرُواْ نِعْمَتَ اللّهِ عَڵیْكُمْ
[. . به‌ڵگه‌و نیشانه‌كانی خواش به‌گاڵته وه‌رمه‌گرن و یادی ئه‌و نازونیعمه‌تانه‌ش بكه‌نه‌وه كه‌خوا بۆئێوه‌ی هێناوه. . . ].
وَمَا ڕَنزَڵعَڵیْكُمْمِّنَ الْكِتَابِ وَالْحِكْمَه‌ِ ێعِڤكُم بِهِ وَاتَّقُواْ اللّهَوَاعْڵمُواْڕَنَّ اللّهَ بِكُلِّ شَیْ و عَلِیمٌ (231)
[. . . ئه‌وه‌ش كه‌خوا هێناویه‌تیه خواره‌وه بۆسه‌ر ئێوه له‌كتێب و كاردروستی، ئامۆژگاری ئێوه‌ی پێده‌كات، خواش بپه‌رستن و لێی بترسێن و، چاكیش بزانن به‌ڕاستی خوا به‌هه‌موو شتێك زانا‌و ئاگاداره].
وَإِژَاگَلَّقْتُمُ النِّسَا و فَبَڵغْنَ ڕَجَڵهُنَّ فَڵا تَعْچُلُوهُنَّ ڕَنێنكِحْنَڕَزْوَاجَهُنَّ إِژَا تَرَاچَوْاْ بَیْنَهُم بِالْمَعْرُوفِ
[ئه‌گه‌ر ژنه‌كانیشتان ته‌ڵاقدان و ماوه‌ی دیاریكراوی خۆیان ته‌واوكرد، ته‌نگیان پێهه‌ڵمه‌چنن و ڕێگه‌یان لێمه‌گرن كه شووبكه‌نه‌وه به‌وهاوسه‌رانه‌ی (كه‌خۆیان ده‌ستنیشانیان ده‌كه‌ن)، ئه‌گه‌ر له‌نێوان خۆیاندا ڕازیبوون به‌چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ یه‌كتری. . . ].
لێره‌دا بانگه‌وازه‌كه بۆ ئه‌وپیاوانه‌یه كه‌ژنه‌كانیان ته‌ڵاقده‌ده‌ن، كه‌نابێت ڕێگه له‌ژنه ته‌ڵاقدراوه‌كان بگرن، بۆچی؟ بۆئه‌وه‌ی شووبكه‌نه‌وه، به‌كی؟ به‌پیاوانی تر، كه‌واته مه‌به‌ست له (ازواجهن) ئه‌وپیاوانه ناگرێته‌وه كه بانگه‌وازه‌كه‌یان بۆهاتووه‌و ئه‌وپیاوانه ده‌گرێته‌وه كه‌ئافره‌ته‌كان دوای ته‌ڵاقدانیان بۆهاوسه‌ریه‌تی خۆیان ده‌ستنیشانیان ده‌كه‌ن، به‌ڕاستیش باره ده‌روونیه‌كانی ئاده‌میزاد گرژده‌بن له‌م ئاستانه‌دا و له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ی كه‌ژنه‌كه‌ی خۆی ته‌ڵاقداوه، له‌كاتی شوكردنه‌وه‌ی ژنه‌كه‌یدا كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپی هه‌بێت، كه‌ببێته گرفتێكی ناڕه‌وا به‌رانبه‌ر ویسته‌كانی ئه‌وئافره‌ته‌ی كه‌سه‌ربه‌ستكراوه، بۆیه خوا هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كات به‌وه‌ی كه‌ڕێگه‌یان لێمه‌گرن بۆده‌ستنیشانكردنی هاوسه‌ری نوی، ئه‌گه‌ر له‌نێوان خۆیاندا ڕازی بوون به‌ژیان و چاكه‌كردن.
ژَلِكَیُوعَڤبِهِ مَن كَانَ مِنكُمْ یُۆْمِنُ بِاللّهِ وَالْێوْمِ اڵاخِڕ ژَلِكُمْڕَزْكَیڵكُمْ وَڕَگْهَرُ وَاللّهُ ێعْڵمُ وَڕَنتُمْ ڵا تَعْڵمُونَ (232)
[. . . (ئه‌م فه‌رمانه‌ی خوا) ئامۆژگاری ئه‌وكه‌سه‌ی پێده‌كرێت له‌ئێوه كه‌باوه‌ڕدێنی به‌خواو ڕۆژی دوایی، ئه‌وه‌ش باشتر‌و به‌سوودتره بۆئێوه‌و خاوێنتریشه، خواش به‌شته‌كان ده‌زانێت و ئێوه پێیان نازانن].
واته: ئه‌م فه‌رمانه باشتر‌و به‌سوودتره بۆئێوه به‌وه‌ی كه‌ئێوه یه‌كلاده‌بنه‌وه‌و هه‌وڵی هێنانی ژنێكی تر ده‌ده‌ن كه‌بگونجێت له‌گه‌ڵتان، ژنه ته‌ڵاقدراوه‌كانیش ئه‌گه‌ر شوو بكه‌نه‌وه له‌داوێنپیسی دوورده‌كه‌ونه‌وه، كه ئه‌م باره‌شیان پاكترو خاوێنتره بۆئێوه.
وَالَّژِینَیُتَوَفَّوْنَ مِنكُمْ وَێژَرُونَ ڕَزْوَاجاً یتربَّێنَبِڕَنفُسِهِنَّڕَرْبَعَه‌َ ڕَشْهُرٍ وَعَشْراً فَإِژَا بَڵغْنَ ڕَجَڵهُنَّ فَڵاجُنَاحَعَڵیْكُمْ فِیمَا فَعَلْنَ فِی ڕَنفُسِهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ وَاللّهُبِمَاتَعْمَلُونَ خَبِیرٌ (234)
[له‌نێو ئێوه‌شدا ئه‌وپیاوانه‌ی كه‌ده‌مرن و له‌دوای خۆیان هاوسه‌ره‌كانیان به‌جێده‌هێڵن، ئه‌وا ئه‌وبێوه‌ژنانه چوارمانگ و ده ڕۆژان چاوه‌ڕێده‌كه‌ن (له مێردكردنه‌وه‌یان)، جا كاتێك گه‌یشتنه كۆتایی ماوه‌ی دیاری كراویان، ئه‌وا تاوان له‌سه‌ر ئێوه‌نیه به‌وه‌ی كه ئه‌وبێوه‌ژنانه به‌شێوه‌یه‌كی چاك و دروست ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن (له شوكردنه‌وه‌یاندا)، خواش زاناوشاره‌زایه به‌وه‌ی كه‌ئێوه ده‌یكه‌ن].
5/2013
Omer_raniya@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
