دیموكراتیه‌ت بۆیاغه‌و، یاساش هه‌نبانه‌ی فرتوفێڵه ...عمر امین علی - ڕانیه
تێبینی: كاكی خوێنه‌ر توخوا به‌وه تۆمه‌تبارم مه‌كه كه دۆستی پارتی یان بارزانی یان هه‌ر لایه‌نێكی تر بم، خوا ئاگاداره تائێستا كه‌ره‌سه‌ی خاوی كوردایه‌تیم، به‌ڵام توخوا به‌سه ماندووبووین، وا خه‌ریكه ده‌بم به شه‌ست ساڵ تا ئێستا قه‌ره‌داغ و چوارتاو پێنجوێن و مه‌خموریشم نه‌بینیوه، تا ئێستا له‌ژێر سێبه‌ری سیاسه‌تدا حه‌جیشم نه‌كردووه‌و جه‌واز سه‌فه‌ریشم نیه، مانگانه‌ی به‌شه ئه‌رزاقه‌كه‌ی پیره دكتاتۆریشم به‌شێكی زۆری لی ده‌بڕدرێت، به‌ڵام شكور بۆخوا با سه‌ركرده‌كان بیره‌نه‌وته‌كانیش له‌سه‌ر خۆیان و كه‌س و كاریان تاپۆ بكه‌ن به‌ڵام با جارێكی‌تر ئه‌م وڵاته وێران نه‌بێته‌وه.
ڕۆژی 16/1/2013 له‌م منبه‌ره پیرۆزه‌وه وتارێكمان بڵاوكرده‌وه به‌ناوی (هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم) ، تیایدا ئه‌وه‌خرایه‌ڕوو كه‌ماوه‌یه‌كه ورته‌ورتێك ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم گێژاوێكی له‌ناو په‌رله‌مان و شه‌قامی كوردستاندا دروستكردووه، جا ئێمه‌ی كورد چی باشه بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی ئه‌م گێژاوه نه‌بێته تۆفان و كورد‌و كوردستان له‌خۆیدا نقوم نه‌كات، چونكه له‌ڕاستیدا ته‌شه‌نه‌كردنی كێشه‌یه‌كی له‌م بابه‌ته، زۆر له‌كێشه‌ی ئێستای مالیكی مه‌ترسیدارتر ده‌بێت له‌سه‌ر كورد، به‌ڵام به‌داخه‌وه واپێده‌چێت ئه‌م نووسینه‌ش له‌گه‌ڵ ته‌وژمی بادا تێپه‌ڕبووبێت و كه‌س گوێی لی نه‌گرتبێت و كه‌سێكیش وه‌ڵامێكی چاره‌سه‌ركه‌ری نه‌دابێته‌وه، بۆیه دوای پێنج مانگ ده‌رده‌كه ته‌شه‌نه‌ی كردوو خه‌ریكه وه‌كو سه‌ره‌تانێك چاره‌سه‌ری بۆ ده‌ستنه‌كه‌وێت.
كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كه هه‌رگیز خۆئاماده‌كردنی نیه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كان، ته‌وه‌كه‌لت و عه‌لاالله چۆن هاته‌پێش ئاوه‌ها ده‌یداته‌به‌ر، گرنگ نیه به‌لایه‌وه چی ڕووده‌دات.نه سه‌ركرده ئاگاداری نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی نه نه‌ته‌وه‌كه‌ش به‌په‌رۆشه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی، بۆیه من لێره‌وه ئاڕاسته‌ی پێنوسه‌كه‌م ده‌گۆڕم بۆ مه‌یدانێك كه جیلێكی تازه‌ی تێدا په‌روه‌رده بكرێت ڕاست و چه‌پی خۆیان لێك جیابكه‌نه‌وه‌و، زه‌ره‌و قازانجی خۆیان بزانن، به‌ڵام پێش ماڵئاوایی به‌پێویستی ده‌زانم دواقسه‌ی خۆشم بكه‌م، بۆیه تكاتان لێده‌كه‌م گوێم لێ‌بگرن، له هه‌شتاكاندا ده‌مه‌و ئێواره‌یه‌ك دوو سه‌یاره پڕ له‌چه‌كدار هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر ماڵێك و كچێكی گه‌نجیان برد، دواتر ڕوونبۆوه ئه‌وه ژنبه‌ژنه‌بووه‌و گه‌وره به‌گچكه‌یان پێكراوه، ئه‌و كچه كه ئێستا گه‌وره بووه ئاماده نیه شوو به كوڕی ماڵه‌كه بكات، بۆیه ئه‌وانیش به‌زه‌بری چه‌ك هاتن بردیان، دوای چه‌ندڕۆژێك كه‌س و كاری كچه‌كه داوایه‌كیان له دادگا تۆماركرد، دادوه‌ر بانگی كچه‌كه‌ی كرد‌و لێی پرسی، ئایا تۆ هیچ داوایه‌كت له‌سه‌ر ئه‌و پیاوه‌هه‌یه كه‌تۆی بردووه؟ كچه‌كه‌ش به‌به‌رچاوی كه‌س و كاره‌كه‌یه‌وه گوتی: نه‌خێر ئه‌و پیاوه مێردی منه‌و من له‌گه‌ڵیدا زۆر شادمانم، كه‌س و كاره‌كه‌ی سه‌رسام بوون، گوتیان كچم بۆچی وات كرد، وه‌ڵامیدانه‌وه: تازه كاره‌ساته‌كه قه‌وما، له‌مه‌ودواش مانه‌وه‌م له‌ژێر سێبه‌ری مێرده‌كه‌مدا باشتره له‌وه‌ی بێمه‌وه به‌ر منه‌تی براو براژن.
به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه‌ش هه‌ر له‌منداڵیه‌وه له‌سه‌ر بێشكه له‌حیزبه‌كان ماره‌كراوین، هیچ شتێك له‌ده‌سه‌ڵاتی خۆماندا نیه، بۆیه باتۆزێك ژیرانه بیربكه‌ینه‌وه، دیموكراتیه‌ت بۆیاغه، یاساش هه‌نبانه‌ی فرتوفێڵه، ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی نه‌بووبایه به‌سه‌ره‌ك كۆماری عێراق، ئه‌وا ڕێگه‌نه‌ده‌درا مه‌سعود بارزانیش ببێته سه‌رۆكی هه‌رێم، كه مه‌سعود بارزانیش بووبه‌سه‌رۆكی هه‌رێم، زۆر هۆكاری ناوه‌كی و ده‌وروبه‌رو ده‌ره‌كی ڕێگه ناده‌ن كه‌سێكی تر ئه‌م پۆسته بگرێته ده‌ست، ئه‌گه‌ر به‌تێڕوانینێكی ژیرانه‌ی بی لایه‌ن ته‌ماشای دۆخه‌كه بكه‌ین، ده‌بینین له‌ناوخۆدا ئه‌گه‌ر ببێته‌وه به‌شه‌ڕی ناوخۆش و حكومه‌ته‌كه‌ش ببێته‌وه به‌دوو حكومه‌تی، ئه‌وا پارتی واز له‌و مافه‌ی خۆی ناهێنێت مادام سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆیه‌كیه‌تیه ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ پارتی بێت، له‌م باره‌شدا له‌وانه‌یه حیزبه بچوكه‌كان له‌پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیاندا پاڵده‌نه‌پاڵ حكومه‌تی پایته‌خت، له‌ده‌وروبه‌ریشدا، ئێران وای پێباشه بارزانی له‌ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه، له‌به‌ر زۆر هۆ، یه‌كێك له‌وهۆیانه په‌یوه‌ندی پته‌وی نێوان شیعه‌و كورده به‌هۆی مامه‌ڵه هه‌ستیارو داڕێژراوه درێژخایه‌نه‌كانی بارزانی، كه‌وا پێشبینی ده‌كرێت له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتیشدا بارزانی هه‌مان ڕۆڵی هه‌بێت وه‌كو ئه‌و ڕۆڵه‌ی ئێستای بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی باكوور، حكومه‌تی توركیا به‌هه‌موو تواناكانیه‌وه پشتیوانی له سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات بۆ ئه‌و ڕۆڵه كاریگه‌ریانه‌ی كه‌هه‌یانه له به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی هه‌نگاوه‌كانی ئاشتی، ئه‌مه‌قسه‌ی جێگری سه‌رۆكی حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره له‌توركیا، كه‌واته ئێران و توركیاش له‌ده‌وروبه‌ره‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان بارزانی له پۆسته‌كه‌یدابێت باشتره له‌كه‌سێكی تر، له‌ناو عه‌ره‌بیشدا ئه‌وه كێشه‌ی كورد به‌بنه‌ماڵه‌ی بارزانه‌وه به‌سراوه‌ته‌وه، ده‌مێنێته‌وه هۆكاره ده‌ره‌كیه‌كه، كه له ئه‌مه‌ریكاو وڵاتانی ئه‌وروپادا خۆی ده‌بینێته‌وه، ئه‌مه‌ریكا ئه‌و زلهێزه زه‌به‌لاحه‌یه كه سسته‌مێكی دیجیتاڵه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژماره‌گه‌وره‌كاندا ده‌كات، له‌هه‌رێمیشدا ئاشكرایه كی باخه‌ڵه‌كانی زۆر گه‌وره‌و فراوانن، ئه‌مه‌ریكایه‌ك داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بكات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی عێراق پرس به مه‌سعود بارزانی بكرێت، من وای ده‌بینم ئه‌مه په‌یامێكه بۆ هه‌موو جیهان كه ئه‌مه‌ریكیه‌كان به‌گوێی خه‌ڵكیداده‌ده‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری بارزانی نابین، ئه‌مه به‌رنامه‌یه‌كی درێژخایه‌نه، نهێنی زۆرن به‌ڵام به‌شێكیشیان ئه‌وه‌نده شاراوه‌ن عه‌قڵی ئێمه هه‌ستیان پێده‌كات به‌ڵام ناتوانێت بیانخوێنێته‌وه، بۆیه من دڵنیام هه‌ڵبژاردن بكرێت یان نه‌كرێت، یه‌كیه‌تی ده‌نگ بۆ بارزانی بدات یان نه‌یدات، ئۆپۆزسیۆن نوێنه‌ر هه‌ڵبژێرێت یان هه‌ڵینه‌بژێرێت، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ناوخۆیی و ده‌روبه‌ری و ده‌ره‌كی له ئاردایه، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌یان كاره‌ساتی 32ی ئابیش ڕووبدات، بارزانی هه‌ر له‌پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر پێشهاتێكی ئیلاهیش هاته پێش، ئه‌وا جێگره‌كه‌ی له حیزبه‌كه‌یدا شوێنی ئه‌و ده‌گرێته‌وه.
5/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
