
شه‌و له‌خه‌وما
له‌په‌رله‌مانی كه‌وشه‌كان
بوو به‌شه‌ڕو به‌پێكدادان
كاڵه‌و قاپقاپه‌و نه‌عله‌كان
ڕازی نه‌بوون
به‌سه‌روه‌ری
قۆنده‌ره‌و كڵاشی هه‌ورامان
له‌م نێوانه‌ش
فڵچه‌و بۆیاغ،
پاژنه هه‌ڵكێش و گۆریه‌كان
بوون به‌دۆستی قۆنده‌ره‌كان
ته‌پڵ لێدان و فیكفیكه‌ش
بوون به‌پیشه‌ی
هه‌میشه‌یی
كاڵه‌و قاپقاپه‌و نه‌عله‌كان.
عمر امین علی/ڕانیه
23/8/2013 سه‌عات شه‌شی به‌یانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
