
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رز و خۆشه‌ویست و به‌ڕێزی هه‌رێمی كوردستان
ئێمه وه‌كو ده‌زگای شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی (كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان) به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌و دواخستنی موچه‌ی (شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌و كه‌مئه‌ندامان و زیندانیانی سیاسی و ئه‌نفال و كیمیا باران) و خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كانیان ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ق نیه موچه‌ی ئه‌وانه كه‌م بكرێته‌وه یا دوا بكه‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه به‌ردی بناغه‌ی شۆرش و خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدان و به‌رخودان و رزگاركردنی هه‌رێمی كوردستان و سونبولی گه‌له‌كه‌مانن، هه‌روه‌ها ڕۆڵێكی گرنگ و كاریگه‌ریان هه‌بووه له‌دروست كردنی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و ئایندهی گه‌ل و ولاته‌كه‌مان، ناكرإ به هیچ شێوه‌و بیانویه‌ك مامه‌له‌ی خراپیان له‌گه‌لدا بكرإ و له‌بیر بكرێن، یان مافیان پێشێل بكرێت، هه‌میشه كوردستان پێویستی به‌م چین و توێژانه‌و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كانیان هه‌یه، پێویسته قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه و خزمه‌تی زیاتر بكرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان زیاد له خه‌لكێكی تر پێویستیان به بژێوی ژیان و دابینكردنی مافه‌كانیان هه‌یه و، جێی نازو رێزن، به پێچه‌وانه‌وه له‌به‌ر چاونه‌گرتنی رۆل و خه‌بات و تێكۆشان و قوربانی دانی ئه‌م چین و توێژانه‌یه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه‌ش ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و هه‌موو ئه‌و چین و توێژانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماف و ئیمتیاز‌و داخوازییه‌كانیانی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه و كه‌مئه‌ندام و زیندانیانی سیاسی و ئه‌نفال و كیمیا باران و خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كانیان.
كۆمـهڵی ئیسـلامی كوردســتان / عێراق
ده‌زگای شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان
14 / 8 / 2016
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
