
تۆڕی په‌ڕه‌پێدانی تواناكانی خه‌ڵك كه له چه‌ند ڕێكخراوێك پێكهاتووه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن له‌چه‌ند بوارێكی جیا و سێكته‌ری جیاواز له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانیان.
هه‌رێمی كوردستان به قۆناغێكی هه‌ستیار و ناشه‌فافی تێده‌په‌رێت كه هۆكارێكه بۆ نائومێدی و كۆچی گه‌نجان ئێمه له ڕاپۆرته‌كه‌ماندا هه‌وڵده‌ده‌ین له رێگای سێكته‌ره جیاوازه‌كانه‌وه ناشه‌فافی له‌هه‌رێمی كوردستان بڵاو بكه‌ینه‌وه.
به‌رێوه‌بردن و كارگێری:
سیسته‌می به‌رێوه‌بردن و كارگێری له‌هه‌رێمی كوردستان به یه‌كێك له خراپترین بواره‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك داده‌نرێت كه هۆكارێكی گه‌وره‌یه بۆ گه‌نده‌ڵی و رۆتین و مهحسوبێت و ناشه‌فافی له داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا.
زۆربوونی ژماره‌ی كارمه‌ندان كه له رێگای باره‌گا حزبیه‌كانه‌وه دامه‌زراون و پله‌و پۆسته‌كانی فه‌رمانگه‌كان به حزبی كراوه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌پی سیسته‌می كارگێری و یاسای ئیداره‌دان و به‌رێوبردن بچێت به‌رێوه پله‌كان له باره‌گای حزبه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
قۆرخكاری و واسیته و خزم خزمێنه و میوانداری به‌رپرسان له‌گه‌ڵ ناشه‌فافی پێدانی ته‌نده‌ر به كۆمپانیا حزبیه‌كان و خه‌ڵكانی سیاسی نائومێدی لای خه‌ڵك دروست كردوه به جۆرێك هه‌موو كه‌سێك بۆ كارێك له هه‌رێمی كوردستان په‌نا بۆ واسیته و رۆتین ده‌بات.
كاركردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت به‌پی سیسته‌می ئێستا جگه له به‌هه‌ده‌ردانی توانای مرۆیی و رۆتینی زۆر و كه‌م ته‌رخه‌می له‌كار كردن، ته‌مه‌ڵی دروست كردوه.
ناشه‌فافی له داهات و خه‌رجیه‌كانی حكومه‌ت
داهاتی خاڵه سنوریه‌كان هاورده و نارده‌نی له‌گه‌ڵ باج و زه‌ریبه ناوخۆیه‌كان به‌جۆرێك رێكخراوه ناشه‌فافی گه‌وره‌ی تێدایه كه وه‌زاره‌تی دارایی ناتوانێت ژماره‌كانی ده‌ست كه‌وێت.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی باڵا ده‌ستی حزب له خاڵه سنورهیهكان به تایبه‌تی له سنوری سلێمانی و هه‌ولێر دابه‌شكر كراوه و به‌جۆرێك كه شێوه‌ی دوو ئیداره‌ی پێوه دیاره. رۆژانه جگه له رۆیشتنی ژماره‌یه‌ك ته‌نكه‌ری نه‌وت بۆ ئێران و توركیا ئه‌و باجه زیادانه‌ی وه‌رده‌گیرێت له شۆفێره‌كان له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كی حزبی داهاته‌كه‌ی ناگه‌رێته‌وه بۆ بانكه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و بۆ چه‌ند كه‌سێكی حزبی ده‌چێت، له خاڵه سنوریه‌كانی زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كان ده‌هێنرێته كوردستان كه چه‌ند كه‌سێك له‌پشت ئه‌و كۆمپانیانه‌ن به‌نرخێك ده‌فرۆشرێت كه به‌رهه‌می خۆماڵی په‌ك خستووه.
ده‌توانین بڵێن داهات و باجی خاڵه سنوریه‌كان به‌شێوه‌یه‌كه ئه‌گه‌ر به شه‌فافی كاری له‌سه‌ر بكرێت ده‌توانێت كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی دارایی پڕ بكاته‌وه له هه‌رێمی كوردستان.
جگه له خاڵه سنوریه‌كان له هه‌رێمی كوردستان باج و داهاتی ناخۆی وه‌كو داهاتی (كاره‌با و ئاو‌و زه‌ریبه و كامێرای هاتوچۆ و وه‌سڵه‌كانی فه‌رمانگه‌كان) كه به‌شێكی گرنگی داهاتن ناروونی و ناشه‌فافی تێدایه.
نه‌وت و كۆمپانیاكان
نه‌وت بربڕه‌ی پشتی ئابوری هه‌ر ووڵاتێكه كه بتوانێت به‌رێوه‌ی ببات له‌هه‌رێمی كوردستان له شاره‌كانی دهۆك و سلێمانی و هه‌ولێر و گه‌رمیان چه‌ندین چاڵه نه‌وت دۆزراونه‌ته‌وه كه به‌شێكی زۆری ئه‌و چاڵه نه‌وتانه شیرینی وه‌رگیراوه له‌لایه‌ن حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ململانی حزبی و زاڵبوونی دوو ئیداره‌ی روون نیه چۆن سه‌رف ده‌كرێت و به‌رهه‌می بۆ كۆمه‌ڵگا و شاره‌كانی خۆیان چۆنه.
چه‌ند كه‌سێك له‌سایه‌ی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت بوون به خاوه‌ن كۆمپانیا و له رێگای ته‌نكه‌ره‌وه كرین و فرۆشتنی پێوه ده‌كه‌ن خاوه‌ن سه‌دان ملیۆن دۆلارن له هه‌رێمی كوردستان.
فرۆشتنی نه‌وت له رێگای بۆری و ته‌نكه‌ر رۆژانه نه‌بوونی مووچه و وه‌ستاندنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی خه‌ڵك به‌جۆرێك ناشه‌فافه كه روون نیه رۆژانه چه‌ند به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشن وه رۆژانه چه‌ند ته‌ن نه‌وت له رێگای ته‌نكه‌ر ده‌فرۆشن ره‌وانه‌ی به‌نده‌ره‌كانی ده‌كه‌ن.
رهوهستاندنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه به‌هۆی فرۆشی نه‌وته له حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌هۆی نه‌بوونی پلانی ستراتیژی درێژخایانی هه‌رێم بوو له ساڵانی ڕابردووی به‌و هه‌موو پاره زۆره‌وه نه‌یتوانی داهات خه‌زن بكات و به‌شی ساڵێك خه‌رجی كۆبكاته‌وه.
بۆیه پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ڵسێت له خسته رووی شه‌فافێتی نه‌وت و داهات رۆژانه له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به ژماره بڵاو بكرێته‌وه بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی گشتی
له‌هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی قه‌یرانی دارایی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت كه‌رتی تایبه‌ت له‌سه‌ر پشتی كه‌رتی گشتی ده‌ژێت و ناتوانێت خۆی بژێنێت، له‌گه‌ڵ بوونی قه‌یرانی دارایی كه‌رتی تایبه‌ت به‌ره‌و نه‌مان رۆیشتن هه‌ندێك كۆمپانیا هه‌ڵوه‌شانه‌وه نه‌یانتوانی خزمه‌ت به حكومه‌ت بكه‌ن و چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌یرانی دارایی بدۆزنه‌وه، چونكه بانكه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی گشتی یه‌ك بانك بوو ئه‌ویش بانكی حكومه‌ت و خه‌ڵك له بوودجه‌ی گشتی ووڵات.
له‌م قه‌یرانه‌دا ئه‌وه ئاشكرا بوو كه ته‌نها چه‌ند كه‌سێك توانین خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن به ناوی كه‌رتی تایبه‌ت له‌سه‌ر كه‌رتی گشتی.
پێویست بوو حكومه‌ت گرنگی به كه‌رتی تایبه‌ت بدایه بۆ پێشخستنی كاره‌كانیان، چونكه كه‌رتی تایبه‌ت بێكاری و هه‌لی كاری ده‌ره‌خساند بۆ گه‌نجان و گه‌شه‌ی ئابوری پێش ده‌خست، وه‌كو چۆن له‌ووڵاتانی تر كه‌رتی تایبه‌ت ووڵات به‌رێوه ده‌بات.
له‌لایه‌كی تره‌وه حكومه‌ت نه‌یتوانی كۆنترۆڵی كه‌رتی تایبه‌ت بكات و له‌ژێر ریكێفی خۆی رایگرێت به‌هۆی ململانی حزبی و ناكۆكی سیاسی لایه‌نه‌كان.
كۆمپانیاكانی موبایل تاوه‌كو ئێستا ئه‌و باجه‌ی ده‌خرێته سه‌ریان ئه‌وانیش له خه‌ڵكی ده‌سێنن بۆ نمونه باجی له سه‌دا بیست خرایه سه‌ر كارتی موبایل به‌ڵام كۆمپانیاكان له جیاتی ئه‌وه‌ی خۆیان باجه‌كه بده‌ن هاتن باجه‌كه‌یان خسته سه‌ر خه‌ڵك و نرخی كارتیان گران كرد به‌جۆرێك بوونه هۆی بارگرانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان. ئه‌م كۆمپانیانه تاوه‌كو ئێستا له سنوره‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش كاری بازرگانی خۆیان ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا له هه‌رێمی كوردستان باره‌گای سه‌ره‌كیان هه‌یه زیاتر له 1200 پێشمه‌رگه شه‌هید بووه، به‌ڵام ئه‌م كۆمپانیانه تاوه‌كو ئێستا سیم‌كارت و كارت و بورجی كۆمپانیاكانیان كارده‌كات بۆیه پێویسته حكومه‌ت بپرسێته‌وه چۆن؟ به‌چی رێگایه‌ك؟ كی؟ ئه‌و كاره ده‌كات.
په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا
سیسته‌می په‌روه‌رده له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ووته‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده خۆی له ئاستێكی مام ناوه‌ندایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وا نزیك ده‌بینه‌وه له ساڵی 2016 به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا له یه‌ك بینای خوێندنگه سی ده‌وام و دوو ده‌وامی ده‌كرێت و ژماره‌یه‌ك زۆر قوتابی كه نزیكه‌ی 40 بۆ 45 قوتابی له یه‌ك پۆلدان.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چاپ كردنی په‌رتوكه‌كانی له‌ووڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌كات به نرخێكی گران له‌كاتێكدا حكومه‌ت ده‌یتوانی به پاره‌ی یه‌ك ساڵ كه سه‌رف ده‌كرێت بۆ چاپ باشترین و گه‌وره ترین چاپخانه‌ی دابنیایه بۆ ته‌نها چاپ كردنی په‌رتوكه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
بوونی قوتابخانه تایبه‌ته‌كان و وانه‌ی تایبه‌تی به قوتابیان له‌لایه‌ن مامۆستایان خۆ دزینه‌وه له وانه ووتنه له پۆله‌كان به‌شێوه‌یه‌كی جدی كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر په‌روه‌رده و فێركردن كردووه له هه‌رێمی كوردستان.
دانانی به‌رێوبه‌ر و جێگره‌كانیان و دامه‌زراندنی مامۆستا به‌بی فره‌مانی باره‌گا حزب ناچێته بواری جی به‌ی كردن به‌جۆرێك كه‌سانێكی نائیداری كردۆته به‌رێوبه‌ر كه شاره‌زای و بواری به‌رێوبردن و ئیداره‌دان نین.
خوێندنی باڵا به‌تایبه‌تی زانكۆكان به ئاستێكی خوێندنی خراپ‌دا ده‌رۆن به‌پی پێورهكانی زانكۆكانی جیهان له نزمترین ئاستدان، ئه‌ویش ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ ناكۆكی حزبه‌كان كه سه‌رۆكی زانكۆكان له‌سه‌ر بنه‌مای حزبی داده‌نرێن.
بوونی زانكۆ ئه‌هلیه‌كان كه مۆركی چه‌ند كه‌سێكن گرنگی زانكۆ حكومیه‌كانی كه‌م كردۆته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌م زانكۆانه كه‌رتی تایبه‌تن به‌ڵام له بودجه‌ی گشتی سه‌رفیان بۆ كراوه، له هه‌رێمی كوردستان كاتی ئه‌وه هاتووه سیسته‌می زانكۆكان بگۆرێت كه بتوانن به‌رهه‌میان بۆ كۆمه‌ڵگا هه‌بێت و داهێنان و توێژینه‌وه‌ی زانستی بهسد بڵاو بكه‌نه‌وه.
كۆچی و نائومێدی خه‌ڵك.
له ساڵی 2015 جارێكی تر دیارده‌ی كۆچ سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه به‌پی ئاماره نافه‌رمیه‌كانی نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س له هه‌رێمی كوردستان كۆچیان كردوه له‌و ژماریه زۆرترینی گه‌نجه به‌شێكی زۆریشی به خیزانیهوه ده‌رۆن كه مناڵه‌كانیان به رێگای قاچاخ ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ووڵاتانی ئه‌وروپا.
به‌هۆی كۆچكردنهوه ژماره‌یه‌ك مامۆستا ناوه‌نده‌كانی خوێندنیان جێهێشتووه و روویان له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات كردووه.
به‌هۆی نائومێدی له بێكاری و هه‌ڵئاوسانی بازار نه‌بوونی هه‌لی كار و ململانی لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر پۆست و كورسی دیارده‌ی كۆچ رۆژانه روو له زیاد بوون ده‌كات، رۆژانه‌ش هه‌واڵی له‌ده‌ستدانی چه‌ندین گه‌نجی كورد به خانه‌واده‌كانیان ده‌گات.
ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاكسازی بكات له سه‌رجه‌م بواره‌كان بۆ شه‌فافیه‌ت و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و قۆرخكاری سیاسی به‌سه‌ر بازار و داهاتی خه‌ڵكه‌وه.
چاره‌سه‌ره‌كان
1- چاكسازی له بواری ئیداره‌دان و به‌رێوبردن و سیسته‌می كارگێری.
2- شه‌فافیه‌ت له كۆكردنه‌وه‌ی داهات و خه‌رجیه‌كان.
3- شه‌فافیه‌ت له فرۆشتنی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی.
4- چاره‌سه‌ری گونجاو و دانانی پلانی ستراتیژی بۆ سێكته‌ری په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا.
5- چاره‌سه‌ری گونجا بۆ هه‌ڵئاوسان و بازرگانیكردنی له‌گه‌ڵ ووڵاتانی درواسی.
6- پێداچوونه‌وه‌ی به یاساكانی كه‌رتی تایبه‌ت و دروست كردنی كۆمپانیاكان.
7- دانانی پلانێكی تۆكمه بۆ باشتركردنی ژیانی تاك و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكات له دیارده‌ی كۆچ.
8- دانانی میكانزمێكی گونجاو بۆ رێكخستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
تۆڕی په‌ڕه‌پێدانی تواكانی خه‌ڵك
2015
كوردستان – سلێمانی
بۆ په‌یوه‌ندی كردن
جه‌لال هۆرێنی سه‌رۆكی تۆڕی په‌ڕه‌پێدانی تواناكانی خه‌ڵك
07701920334 یان 07501114825
jalalhoreeny@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
