خوشک و هاوکاری ئازیزمان سۆزان خان،
برای ئازیزمان کاک عه‌لی، به‌ڕێزان خانه‌واده و که‌سوکاری شه‌هیدی نه‌مر،
پاش سڵاو و ڕێزی بێپایان. . .
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هه‌واڵی شه‌هید بوونی سه‌رکرده و پێشمه‌رگه‌ی گیان له‌سه‌رده‌ستی کوردستان(لیوا حسێن مه‌نصور) و هاوڕێکانی له پاراستنی خاکی کوردستان و شاری که‌رکوکیی ئازیز، هه‌موو گه‌لی کوردستانی ڕاچه‌ڵه‌کاند، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی خاتوو (سۆزان که‌رم) خوشکی شه‌هیدی نه‌مر و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی یانه‌ی کوردی "میدیــــا" له ئه‌مستردام و ئامۆزای کاک عه‌لی ئیبراهیم که‌ره‌م، ئاگادارتان ئه‌که‌ین، بۆ ڕێزلێنان له‌م شه‌هیده نه‌مره و تێکڕای شه‌هیدانی ده‌ستی تیرۆر ڕۆژی 22-02-2015 یانه‌ی کوردی میدیای ئه‌مستردام و هه‌ڤاڵانی ئه‌م خانه‌واده تێکۆشه‌ره، پرسە و هاوخەمی دڵسۆزانه‌ی خۆمان و هاوکارانمان، ئاڕاستەی به‌ڕێزیان و خوشک و برایانی دیکه‌یان و خانه‌واده قوربانی دهرهکهیان ئەکەین، داواکارین لە یەزدانی مەزن، ئەم کۆچه دوا ناخۆشیی کۆستی بنەماڵە تێکۆشه‌ره‌که‌یان بێت و ئارامی و سه‌بووری بۆ خانه‌واده‌که‌یان بگه‌ڕێته‌وه.
بۆ ئاگاداری دۆستان و که‌سوکاری خوالێخۆشبوو سۆزان خان ئێسته گه‌ڕاوه‌ته‌وه هۆڵه‌ندا و ڕۆژی 22-02-2015، کاتژمێر 15:30 ی عه‌سر تا 18:30 ی ئێواره لەم ناونیشانەی خوارەوە له شاری ئه‌مستردام پرسه‌ی بۆ دائه‌نێین.
Adres: Buurthuis de meevaart, Balistraat 48a, 1094 JN Amsterdam
بۆ په‌یوه‌ندی و سه‌رخۆشیکردن له ڕێگای ته‌له‌فۆن و ئیمایڵی خاتوو سۆزان که‌ره‌م:
Mob & Viber: 06-20771048
ته‌له‌فۆنی به‌ڕێز کاک عه‌لی ئیبراهیم که‌ره‌م:
Mob: 0641625711
لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتى یانه‌ی کوردی"میدیــــا"
