
له‌ده‌رهێنانى هونه‌رمه‌ند (تهنياكهريم) و لهنواندنى كؤمهڵێک ئه‌كته‌رى كوردستان، فلمى سينه‌ماى (كچى كافرؤش)، که به کولیتیهکی سینه‌مایی به‌رز بهرههمێنراوه، تا ئێستا له کوردستان، له شاره‌کانی سلێمانی له ستی سینه‌ما، له هه‌ولێر له رۆیال سینه‌ما، له كه‌لار له هؤڵى وه‌رزش و لاوانى گه‌رميان، له رانیه له هۆڵی 5 ئازار، له ده‌ربه‌ندیخان له هۆڵی رۆشنبیری و له كفری له هۆڵی رۆشنبیری پیشاندراوه.له ئه‌وروپاش بۆ یه‌که‌مجار له هامبۆرگ و هانۆڤه‌ر و یانه‌ی کوردی "میدیـــا"ش له هۆڵه‌ندا به خۆشحاڵیه‌وه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی 25-01-2015 کات 18:00 ی شه‌شی ئێواره له شاری ئه‌مستردام، ئه‌م فلیمه پێشکه‌ش به ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ئه‌کات له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه:
Adres: Buurthuis de meevaart, Balistraat 48a, 1094 JN Amsterdam
ڕێز‌و خۆشه‌ویستیمان قبوڵ بفه‌رموون..
بۆ بۆ دابینکردنی تکیت په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ئیمه‌یڵ و ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه:
ته‌له‌فۆنی به‌ڕێزان..سۆزان که‌ره‌م: 0620771048، ئیبراهیم عه‌لی سه‌عید: 0645262337، مه‌به‌ست جه‌عفه‌ر: 0683826334
یان ئیمهیل ئه‌درێسی "میدیـــا":
This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
سه‌رنج: له میانی پێشکه‌شکه‌شکردنی فلیمه‌که‌دا، چه‌ند خێرخوازێکی کوردی دانیشتووی هۆڵه‌ندا، ئاماده‌یی خۆیان ده‌رئه‌بڕن بۆ ناردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره که‌لوپه‌لێک بۆ ئه‌م زستانه به خۆڕایی بۆ ئاواره‌کانی کوردستان، که جه‌نگی تیرۆریستان ماڵولانهی لێ تێکداون.
لیژنەی سەرپەرشتی یانەی کوردی "میدیـــا"
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
