بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و داگیرکاری و کۆمه‌ڵکوژی و ماڵوێرانیه‌ی که به‌سه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌ماندا ده‌هێندرێ له‌لایه‌ن ڕژێمه داگیرکاره دژه مرۆڤیه‌کانی تورکیا، ئێران، عێراق، سوریا و داعش و گروپه توندڕه‌وه شیعه گه‌راکانی ناوچه‌که، به‌بێ ئیراده‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بهخۆرسک ئه‌و سنوورانه هه‌ڵگیران که له په‌یمان نامه‌ی سایکس پیکۆ و په‌یمان نامه ناوچه‌یی و جیهانیهکان به‌سه‌ر گه‌لانی ناوچه‌که‌دا سه‌پێندرابوون یا نه‌خشه کێشکرابوون.
هه‌ر بۆیه خوێنی خه‌ڵکی که‌ڵهوڕ و به‌ختیاری، هه‌تا ماردین و سلێمانی له کوبانێ و سنجار و جه‌له‌ولا تێکه‌ڵ بوون بۆ کۆتایی هێنان به ژیانی ژێر ده‌ستی و کۆیلایه‌تی میلله‌تی کورد.
به هه‌مان شێوه له‌شه‌قامه‌کانی هه‌نده‌ران کچان و کوڕانی کورد و دۆسته‌کانیان به‌بێ گوێدانه ئینتمای حزبی، به جیاوازی بیر و ڕا، ڕه‌نگ، ئایین و مه‌زهه‌ب و ڕه‌گه‌ز، هاوشێوه‌ی لاوانی موعجیزه خوڵقێنه‌ره‌کانی کوبانی حه‌ماسه‌ی کوردایه‌تی ونیشتیمانیان بوو به‌یه‌ک. (یه‌کیه‌تی / یه‌کبوون / هه‌ر ناوێکی بهیهکهوهکار کردنی لێده‌نێن گرنگ نیه ) له شه‌قامه‌کانی له‌نده‌ن و پایته‌ختی هه‌ندێک ووڵاتی تری ئه‌وروپا له دایک بوو. که‌م تا زۆر حزب و ڕێکخراوه‌کان هیچ ڕێگریه‌کیان لێ نه‌کردووه و بگره ههندێکینا به ناڕاسته‌و خۆ بوونه پشتیوان، که ئه‌وه‌ش مایه‌ی دڵخۆشی و به‌ره و پێش چوونی چالاکیه مه‌ده‌نیه‌کانی کوردانی به‌ریتانیایه.
کوردانی چالاکوانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ووڵاتی به‌ریتانیا وه‌ک چه‌ترێکی به‌یه‌که‌وه کارکردنی هه‌موو دامه‌زراوه و ڕێخراوه مه‌ده‌نیه‌کان، ده‌رگای کراوه‌ته‌وه بۆ هه‌موو مرۆڤ و دۆست و کورد په‌روه‌ر و ووڵات پارێزێك که به‌گیانی کار بهیهککردنهوه ئه‌سپی خۆی تێدا لینگ دات.
هه‌ر بۆیه بانگ له هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین که پشتیوان و هاریکاری پڕۆژه‌کانیان بکه‌ن به‌تایبه‌ت کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌گ و هاوکاری بۆ خه‌ڵکی شه‌نگال، کوبانێ و شوێنه‌کانی تر. به‌شداری بکه‌ن له کۆرسی مافی مرۆڤ به بێ به‌رامبه‌ر و له خۆنیشاندان و گءرانی کۆڕ و ماتهمینیهکان بۆ زیندانیانی سیاسی، جینۆساید و شه هيده هه ميشه زيندووه كان.
یه‌کیه‌تی کوردانی چالاکوانانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ووڵاتی به‌ریتانیا بۆ هه‌مووان و هی هه‌موانه به‌بێ جیاوازی، تکایه به‌ڕێزیشتان به ئاقڵیه‌تی هاووڵاتیه‌کی به‌ریتانی کورد به هی خۆتی بزانه و فه‌رموو کار له پڕۆژه‌کانی دا بکه‌ن.
به هیوای یه‌کڕیزی و یه‌ک ده‌نگی کوردانی دیاسپۆرا له پرسه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌کاندا به‌بێ جیاوازی
سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ کورد و کوردستانه
