بۆ:
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی داد له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی داوه‌ری هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفاله‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
بابه‌ت:سزادانی هاشا كردن له جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان
وا به‌ره‌و بیره‌وه‌ی 100 ساڵه‌ی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نییه‌كان و 70 ساڵه‌ی كۆتایی قڕكردنی جوله‌كه ده‌چین، له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا نكۆڵی كردن له تاوانی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌م دوو گه‌له سزای له‌سه‌ره، مخابن له كوردستاندا تا ئێستا پارت و كه‌سانێك هه‌ن دان به جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان و فرۆشتنی كچ و ژنانیاندا نانێن، لێره‌وه داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین به ده‌ركردنی یاسایه‌ك نكۆڵی كردن له جینۆسایدی ئێزیدی و كریستان و.. .. كوردستان سزای قورسی له‌سه‌ر بێت تا راده‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی پارتی سیاسی و زیندانی كردنی كه‌سایه‌تییه‌كان و بێبه‌شكردنی پیش نوێژان له كاره‌كانیان.. .. ..
ده‌ركردنی بڕیاری له‌م چه‌شنه له لایه‌ن په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌وه، بۆ خۆی دان نانی پراتیكییه به جینۆسایدی ئێزیدی و كریستانه‌كان و.. .. له لایه‌ن داعشه‌وه، ئه‌مه‌ش له گه‌ڵ بڕیاری حكومه‌تی عێراقیی كه له 18-11-2014 سه‌باره‌ت به دانانی یاسایی به‌و تاوانانه به جینۆساید به ته‌واوی دێته‌وه.
رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید
Kurdistan without genocide
Kw_genocide@yahoo. com
31-1-2015
https://www. facebook. com/pages/Kurdistan-without-Genocide/129689267191143?ref=hl
كوردستان بێ جینۆساید ڕێكخراوێكی سیڤیلی سوود نه‌ویستی سه‌ربه‌خۆیه، پشتیوانی داواكاری بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانه له كوردستان،كار ده‌كات له‌سه‌ر پرسه‌كانی تاوانی ژینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و بنه‌بڕكردنی شوێنه‌واری جه‌نگ و چه‌سپاندنی ئاشتی له كوردستان، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی جیهانی بۆ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی و ئایكان و رێكخراوی ئاشتی جیهانی و جینۆساید ۆچه.
