ۆژی 28-12-2014 یانه‌ى کوردى "میدیــــا" له دوا چالاکی کۆتایی ساڵی "میدیـــا"دا، به ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی ڕێکخراوه‌که و ده‌سته‌یه‌ک له دۆست و هاوڕێ دێرینه‌کانی مامۆستا جه‌لالی سام ئاغا، مه‌راسیمێکی ڕێزلێنانی پڕشکۆیان بۆ یادی 73 ساڵه‌ی له‌دایک بوونی ئه‌م که‌سایه‌ته خۆشه‌ویست و ناسراوه‌ی کورد و شاری سلێمانی ڕێکخست.
سه‌ره‌تا له لایه‌ن سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین لێپرسراوی ڕێکخراوه‌کانی هۆڵه‌ندای سه‌ر به ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کانی (ی. ن. ک)، ئه‌م ڕێزلێنانه‌ی یانه‌ی کوردی "میدیــــا" ی به‌رز نرخاند و مامۆستا جه‌لالی عومه‌ری سام ئاغای به که‌سایه‌تیه‌کی شیاو و خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی کوردستان وه‌سف کرد و ئه‌وه‌ی وهربیرهێنایهوه، "میدیـــا" وه‌ک ڕێکخراوێکی کوردی چالاکی پڕبهخششی ساڵانه، کار و چالاکیی ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مه جۆری بۆ کۆچبه‌رانی کوردی هۆڵه‌ندای له ساڵانی ڕابردوودا پێشکه‌ش کردووه، ساڵانی پێشوو ئه‌م نه‌ریتی ڕێزلێنانه‌ی بۆ کۆمه‌ڵێکی دیکه له که‌سایه‌تی گه‌له‌که‌مان پێشکه‌ش کردووه. به خۆشحاڵیه‌وه ئه‌مساڵ مامۆستا جه‌لالی سام ئاغا سه‌ردانی هۆڵه‌نده‌ی کرد و "میدیــــا" به ههلیزانی ئه‌م مه‌راسیمی ڕێزلێنانه‌ی بۆ ئاماده بکات.
له مه‌راسیمه‌که‌دا چه‌ند دیاریه‌کی هه‌مه جۆر و دیاریه‌کی به‌نرخی ڕه‌مزی ئاماده کردبوو، سه‌ره‌تا له لایه‌ن مه‌به‌ست جه‌عفه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری یانه‌ى کوردى "میدیــــا"ی هۆڵه‌ندا، دیارییه سه‌رکیه‌که پێشکه‌ش به مامۆستا جه‌لالی سام ئاغا کرا و دیاریه‌کانی دیکه‌ش له لایه‌ن ئیبراهیم عه‌لی سه‌عید ئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی یانه‌ى کوردى "میدیــــا" ئه‌مستردام، پێشکه‌ش به مامۆستا جه‌لالی سام ئاغا کرا.
پاشان هه‌ریه‌که له ئاماده‌بووان باسی هه‌ڵوێسته بوێر و کار و چالاکیه پڕبهخششهکانی مامۆستا جه‌لالیان کرد و ڕۆڵی دیاری ئه‌م که‌سایه‌تییه‌یان له بواری چاکسازی داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تدا به‌رز نرخاند.
له میانی مه‌راسیمه‌که‌دا مامۆستا جه‌لالی سام ئاغا، سوپاسی ئه‌م ڕێزڵینانهی یانه‌ى کوردى "میدیــــا"ی کرد و وتی: من هه‌رچی کار و خزمه‌تێکم له ژیانی فه‌رمانبه‌ری خۆمدا کردبێت، له پێناوی چه‌سپاندنی سیسته‌می ده‌وڵه‌تداری و چاکسازی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا بووه، هه‌رچه‌نده به‌داخه‌وه گه‌لێک کۆسپ و ته‌گه‌ره و گرفتی جۆربه‌جۆرم له کاره‌کانمدا هاتۆته ڕێگه، نابێت ڕۆڵ و پشتگیری به‌ڕێز جه‌نابی (مام جه‌لال)، له بیر بکه‌م، که هه‌میشه پاڵپشت و هانده‌رێکی باش و سهرکیم بووه تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌ستم له‌به‌رپرسیارێتی کێشایه‌وه.
به کورتی ژیاننامه‌ی مامۆستا جه‌لالی سام ئاغا:
ساڵی ١٩٤١ له گه‌ڕه‌کی سه‌رشه‌قام له سلێمانی له‌دایک بووه.
خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندیی له سلێمانی ته‌واوکردووه.
ساڵی ١٩٦٣ کۆلێژی بازرگانی و ئابووریی له زانکۆی به‌غداد ته‌واو کردوه.
ساڵی ١٩٦٥ هه‌روه‌ها کۆلێژی ئهفهسارنی یه‌ده‌کی له به‌غداد ته‌واو کردووه.
زیندانی سیاسی بووه به‌هۆی چالاکیی سیاسیی کوردییه‌وه ١٩٦٢، له زیندانی خه‌لف ئه‌لسه‌ده له به‌غداد کاتێک که خوێندکار بووه.
له ساڵی ١٩٦٤ وه‌کو فه‌رمانبه‌ر دامه‌زراوه، له فه‌رمانگه‌ی پۆستی سلێمانی. پاشان پاڵێوراوه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێتی بانکی بازرگانیی سلێمانی، پاشان گوێزراوه‌ته‌وه بۆ زانکۆی سلێمانی و ساڵی ١٩٧١ کراوه به به‌ڕێوه‌به‌ری کارگێڕیی زانکۆی سلێمانی.
له ساڵی ١٩٧٤ تا ١٩٧٥ به‌شداریی شۆڕشی ئه‌یلوولی کردووه.
دوای هه‌ره‌سی شۆڕشی ئهیلوول، دوورخراوه‌ته‌وه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٥ ساڵ بۆ به‌غداد.
له هه‌شتاکاندا هاتۆته‌وه بۆ سلێمانی له فه‌رمانگه‌ی گشتیی شاره‌زوور و به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی کاری کردووه هه‌تا راپه‌ڕینی ساڵی ١٩٩١.
له دوای دروستکردنی یه‌كه‌م حکومه‌تی کوردستان، کراوه به ڕاوێژکاری دارایی و ئابووری له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و هه‌تا ساڵی ٢٠٠٠، پاشان بۆ ماوه‌ی ٣ ساڵ بووه به بریکاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
له ساڵی ٢٠٠٢ ه‌وه کراوه به سه‌رۆکی دیوانی چاودێریی دارایی، به پله‌ی وه‌زیر بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٩ ساڵ له‌و پله‌وپایه‌یه‌دا ماوه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تای ٢٠١١ له‌سه‌ر داوا و پێداگرتنی خۆی، خۆی خانه‌نشینکردووه.
له ماوه‌ی ئه‌م دوو وهزیفهیهیدا له وه‌زاره‌تی دارایی و له دیوانی چاودێری دوو جار به فه‌ڕمی داوای که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه‌كه‌ی خۆی کردووه له‌به‌ر بارودۆخی خراپی دارایی ئه‌وکاته‌ی حکومه‌ت. جگه له‌مه‌ش خانووه‌که‌ی خۆی که به زیاتر له ٦٠٠ هه‌زار دۆلار نرخێندراوه، له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تاپۆی کردووه که له دوای خۆی بکرێت به بنکه‌یه‌کی ته‌ندروستیی بۆ دانیشتوانی گردی سه‌رچنار و خه‌ڵکیتر. هه‌روه‌ها ئه‌و پارچه زه‌وییه‌ی، که هه‌یبووه پێشکه‌شی دیوانی چاودێریی دارایی سلێمانی کردوه و فرۆشراوه به زیاتر له ٧٠ میلۆن دینار، ئه‌و پاره‌یه خراوه‌ته بانکه‌وه وه‌ک شێوازێک له خه‌ڵاتی نۆبڵ هه‌تا سوودی ساڵانه‌كه‌ی بدرێت به فه‌رمانبه‌رانی شایسته و لێهاتوو. هه‌روه‌ها ته‌رخان بکرێت بۆ ئه‌و خانمهسهلارانهی دیوان، که ده‌ستنیشان ده‌کرێن بۆ ئه‌و خه‌ڵاته، له‌مه‌شدا ئامانجه سه‌ره‌کییه‌که ئه‌وه‌یه که هانی ده‌ستپاکی و دڵسۆزی و رهوشتبهرزی تاکی کورد بدرێت.
شایانی باسه، به‌هۆی کاروباره پێویستییه‌کانی دیوانی چاودێریی داراییه‌وه، بۆ به‌رگری لێکردن و پاراستنی مڵک و ماڵی گشتییه‌وه، سه‌رۆکی دیوان و فه‌رمانبه‌ران، رووبه‌ڕووی چه‌ندین هه‌ڕه‌شه و ناوزڕاندنی نێو میدیاکان بووته‌وه، که له ڕێگه‌ی گه‌نده‌ڵکاران و تاڵانچییه‌کانی مڵک و سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ته‌وه، به‌رامبه‌ریان کراوه. ئه‌م زانیاریانه هه‌موویان له په‌ڕتووکی روونکردنه‌وه‌کانی دیوانی چاودێریی داراییدا پارێزراون، له به‌رگی یه‌كه‌م و دووهه‌می به‌ڵگه‌کاندا و به‌دوورودرێژی بڵاوکراونه‌ته‌وه.
مامۆستا جه‌لالی سام ئاغا، تاکه وه‌زیریشه که دوای خانه‌نشینکردنی، له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه رێزی لێنراوه، به‌ڕێز کاک عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆکی پێشووی حکومه‌ت و چه‌ند گه‌وره به‌رپرسێکی حکومه‌ت رێزلێنانهکهیان له ماڵه‌که‌ی مامۆستا خۆیدا پێشکه‌شیان کردووه، به خۆشحاڵیه‌وه ئه‌مڕۆش یانه‌ى کوردى "میدیــــا" لههۆڵهندا، توانی شه‌ره‌فی ڕێزلێنانی دووه‌هه‌می پێ ببڕێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
