بهرِێز/سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
بهرِێزان/جێگرانی سكرتێری گشتی(ی. ن. ك)
بهرِێزان/كارگێر‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی
بهرِێزان/ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند
به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌كه لێره‌و له‌وێ كۆیله‌یه‌كی هه‌ڵپه‌رستی قه‌ڵه‌م فرۆش، به‌فیت و هانی مشه‌خۆرانی نێو یه‌كێتیی، خه‌ریكی دروست كردنی دووبهرهكێیه له‌نێوان كادرانی سنووری گه‌رمیان، له‌ژێر ناوی جیاجیای گه‌نجان و لاوان و رێكخراوی جۆراوجۆر. . هتد. به‌یاننامه‌ی چه‌واشه‌كار بهرِاسپاردهی چه‌ند مه‌سئولێكی نامه‌سئول، خۆی كردۆته ده‌نگی ناره‌زایه‌تی سه‌باره‌ت بهگۆرِانكاری ئیداری سنووری گه‌رمیان، جار ده‌دات. .
دیاره ئه‌م خۆ به‌گه‌نج زانه بۆته مایه‌ى رِاونانی ده‌یان گه‌نج و دڵسۆزیی یه‌كێتیی، ئاشكراشه به‌وشه بێنرخهكانى خزمه‌ت به‌كه‌سانێك ده‌كات، كه‌له‌ماوه‌ى20و چه‌ند ساڵی رابردوودا نمونه‌ى نه‌شیاو و خراپ بوون له‌نێو خه‌ڵكی گه‌رمیان، كهگهندهڵی و ده‌سته‌گه‌ری و خۆدهوڵمهند كردن و خزم و خزمینه پیشه‌ى هه‌میشه‌یان بووه، له‌نێو ئه‌م سنووره سه‌راپا سه‌وزه‌ی جاراندا.
بهرِێزان لێره‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین كهپرۆسهى دیاریكردنی كه‌سانی شایسته بۆ ئه‌و پۆستانه‌ی كه‌به‌ر حزبه‌كه‌مان كه‌وتووه زۆر به‌شه‌فافی لهرِێگهى پێوه‌ری شیاو و دڵسۆزی و خۆشه‌ویستی له‌نێو خه‌ڵك، به‌پێی سیڤی، له‌نێو رێكخستنه‌كان و كۆمیتهتێكۆشهرهكان كه‌سه‌دان و هه‌زاران كه‌سوكاری شه‌هیدو پێشمهرگهدێرینهكان و زیندانه سیاسیه‌كانی یه‌كێتیی به‌ویژدان له‌رێگه‌ى پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی و شه‌فافه‌وه بریار ده‌ده‌ن كێ بۆ كام پۆست بێت، ده‌ست نیشان ده‌كرێت.
هه‌ڤاڵان بۆ به‌رچاو روونی بهرِێزتان:-
1-به‌رپرسی كۆمیته‌كانی سنووری مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی كۆمیته‌كان، ئه‌و كادرانهن كه‌زیاتر له‌ساڵێكه له‌سه‌ر قوتی ماڵ و مناڵیان كرێی باره‌گاكانی حزبیان دابینكردووه‌و بهوپهرِی دڵسۆزی و شه‌ونه‌خه‌ونی بۆ یه‌كێتییه‌كه‌یان هه‌میشه له‌مه‌یداندان، له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵكانێك كه‌زیاتر له20وچه‌ند ساڵێكه باوه‌شیان بهكورسیهكانیان كردووه‌و ده‌ستبه‌رداری نابن، له‌ئێستاشدا كهلهژێر فشاری جه‌ماوه‌ر به‌ره‌و ئارِاستهى رِاستهوه هه‌نگاو ده‌نرێت له‌لادان و دانانی كه‌سانی شیاو له‌شوینی شیاو ئه‌م براده‌رانه هه‌ناسه بركێیانه له‌رێگه‌ى ئه‌م كۆیله‌وه تانه لهیهكێتییه خۆنه‌ویسته‌كانی نێو یه‌كێتیی ده‌ده‌ن.
2-بێگومان ئیداره‌ی گه‌رمیان پێكهاتووه له(كه‌لار، كفری، خانه‌قین، رزگاری، باوه‌نوور)و. . هتد، بۆیه ده‌بێت ئه‌م ئیداره‌ییه نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ى كۆی ئه‌م ناوچه‌یه بكات و مافی هه‌موو لایه‌ك وه‌ك یه‌ك له‌به‌رچاو بگرێت.
3-قسهسواوهكانی ئه‌م كۆیله‌یه به‌ناوی گه‌نجانه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌عبیر له‌خواستی راسته‌قینه‌ى ئه‌و گه‌نجانه ناكات كهلهكایه زیندووه‌كانی نێو یه‌كێتیی رِۆڵی خۆیان ده‌گێرن و له‌خه‌باتی به‌رده‌وامدان، وته‌كانی سه‌ره‌وه‌مان شایه‌تی ئیراده‌ى ده‌نگده‌ری راسته‌قینه‌ى یه‌كێتییه‌و بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا دوایی قسه‌ى كۆتایی خۆی ده‌كات و بریار ده‌دات. . ئه‌گه‌ر واش نییه با ئه‌م كۆیله به‌ناو گه‌نجه خۆی به‌یان بكات؟
له‌گه‌ڵ رێزدا
گه‌نجه دڵسۆزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌رمیان
5/7/2015
