
یاسای كار رۆژنامهنهنوسی له رانیه په‌كده‌خرێت
5ی ئازاری 2016: سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان داوا له سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی رانیه (حه‌مید عه‌بدوڵا) و قائیمقامی قه‌زای رانیه (هیوا قه‌ره‌نی) ده‌كات، ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بۆ كپكردنی ئازادی رادهبرڕین و ئازادی رۆژنامه‌نوسی به‌كار نه‌هێنن، خۆیان نه‌خه‌نه سه‌رو یاساوه و رێز له یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی بگرن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ی ئازار به‌بۆنه‌ی یادی 25 ساڵه‌ی راپه‌رینی ساڵی 1991 كه سه‌رتاكه‌ی له‌و شاره‌وه ده‌ستیپێكرد، رێگری كرا له رۆژنامه‌نوسان، چه‌ند په‌یامنێرو وێنه‌گرێكی كه‌ناڵی راگه‌یاندن سه‌باره‌ت به رێگرییه‌كانی به‌رده‌م كاره‌كانیان په‌یوه‌ندییان به سه‌نته‌ری میترۆوه كرد.
شه‌وی رابردوو به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئه‌و شاره به پشت به‌ستن به رێوشوێنه‌كانی خۆیان، یاسای كاری رۆژنامه‌نوسیان پهكخستو رماڵی هه‌واڵه‌كانیان له‌ناو بازاڕ‌و شوێنی گشتی قهدهغهكردوو و رماڵی راسته‌وخۆشیان له چه‌ند شوێنێكه‌وه دیاریكرد.
بڕوا عه‌لی په‌یامنێری سپێده به میترۆی راگه‌یاند رێوشوێنه‌كان بوونه به كۆسپ له‌به‌رده‌م كاره‌كانمان " له‌ناو خه‌ڵكه‌وه راستوخۆ قه‌ده‌غه‌یه"
هه‌روه‌ها ئه‌م به‌یانییه رێگری له تیمی كه‌ناڵی K24 كرا بچنه ناو شاری رانیه‌و تیمه‌كه گه‌راوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی.
به‌رپرسی نوسینگه‌ی كه‌ناڵی K24 له سلێمانی به میترۆی ووت" له ده‌روازه‌ی شاره‌كه راینگرتین پێیان وتین بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رچه‌ند وتمان په‌خشی راسته‌وخۆ ناكه‌ین وتیان تا سه‌عات 5 بۆتان نییه بچن له‌وی كاربكه‌ن"
هه‌روه‌ها فه‌رمان چۆمانی په‌یامنێری رووداو له‌و شاره به میترۆی ووت " وێنه‌گرتن له‌ناو بازاڕ قه‌ده‌غه‌یه هه‌روه‌ها پێیان راگه‌یاندوین نابێ په‌خشی راسته‌وخۆ بكه‌ین"
گۆران عبدالله په‌یامنێری NRT به میترۆی ووت " پێیان وتین راسته‌وخۆ له‌ناو بازاڕ قه‌ده‌غه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌یكه‌ن بچن بۆ قه‌ره‌نی ئاغا"
به پێی ماده‌ی 7ی یاسای ژماره (35) ساڵی 2007، یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان، رۆژنامه‌نوس سه‌ربه‌خۆیه‌و له به‌جێهێنانی ئه‌ركه پیشه‌ییه‌كه‌ی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی به‌سه‌ره‌وه نیه جگه له ده‌سه‌ڵاتی یاسا.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان ئیدانه‌ی ئه‌و رێوشوێنه نایاساییانه ده‌كات كه به‌رپرسانی شاری رانیه به‌رامبه‌ر به كاری رۆژنامه‌نوسی دهیانكردووه داوا ده‌كه‌ین ئه‌و رێوشوێنانه لاببرێن.
میترۆ داوا له سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی رانیه (حه‌مید عه‌بدوڵاو) قائیمقامی قه‌زای رانیه (هیوا قه‌ره‌نی) ده‌كات، ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بۆ كپكردنی ئازادی رادهبرڕین و ئازادی رۆژنامه‌نوسی به‌كار نه‌هێنن، خۆیان نه‌خه‌نه سه‌رو یاساوه و رێز له یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی بگرن.
به‌درێژایی ساڵی 2015 ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامدراون بریتییه له (84) رووداوی جۆراوجۆر كه تیایدا (145) رۆژنامه‌نوس و كهنالًی راگه‌یاندن سكاڵایان لای سه‌نته‌ری میترۆ تۆماركردووه و له‌و رووداوانه‌دا (173) پیًشیًلكاری له‌و روداوانه‌دا تۆماركراون
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی ڕۆژنامه‌نوسان، ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی قازانج نه‌ویسته له ناوه‌راستی ئابی ساڵی 2009 له شاری سلێمانی له لایه‌ن، كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوس و پارێزه‌ر، دامه‌زراوه، مۆڵه‌تی ره‌سمی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتوه.
تا كۆتایی ساڵی 2010 له‌لایه‌ن په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوه. له ته‌موزی ساڵی 2010 له كۆنفرانسێكدا له شاری هه‌ولێر ئه‌ندامانی بۆردی ڕێكخراوه‌كه هه‌ڵبژێردران. له‌سه‌ره‌تای 2015 سه‌رله‌نوێ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردوه. سااَنی 2011 و 2012 و2013 و 2014، راپۆرتی ساڵانه‌ی له‌سه‌ر ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه.
بۆ په‌یوه‌ندیكردن:
به‌شی تۆماركردن: 07708079999
پێگه‌ی ره‌سمی سه‌نته‌ری میترۆ: www. metroo. org
