ب/زوانی هەورامی
لەگەڵ ڕیزو سلاوماندا
ئەوەتا باسی پرۆژەیاسای زمانی پێکهاتەکان وەک پرۆژە یاسایەک کەوتۆتە بەرباس لە پەرلەمان و میدیاکاندا، بە وجۆرە کە لێی تێ بگەین باس لە زمانی پێکهاتە ناکوردیەکانە، وەک تورکمان و مەسیحی و، ، ، هتد ئێمە لەگەڵ پیرۆزبایمان لەو پێکهاتانە، ئەم پرسەمان لا تازە دەبێتەوە و دەپرسین ئاخۆ پەرلەمان ئێمەی هەورامی و زوانەکەمان بەچی دائەنێ؟ وتاکەی هاوڕێ لەگەڵ ئۆرگانەکانی تری دەسەلات لە هەرێمی کوردستان بایکۆت و بەربەست لەبەردەم ژیانەوەی زوانی هەورامی دائەنێ؟
باسی زوانی هەورامی وەک بەشێکی بنەرەتی لە خەڵکی کوردستان لەمێژە لە ئارادایە و باسێکی مرۆڤانەو دیموکراتیکە، ڕۆژ بەڕۆژ پەرەدەسەنێ و بەرجەستەتر دەبێ.
لەگەڵ ئەوەشدا و لەهەل و مەرجی ئەمڕۆی ناوجەکەماندا دیموکراسی و پرەنسیپەکانی بەئاشکراو بە توندی کەوتونەتە بەر پەلاماری داواکەوتن.
پشتکردن لەمافێکی سەرەتایی و دیموکراتی لەم چەشنە بەپێی هەمو پیوەرە دیموکراتی و ئینسانیەکان سیاسەتێکی نادروست و ناکارایە، چونکە دیموکراتی بە کارا کردنی ڕەگ ڕیشەی ئەستور دەبێ و باڵا دەکات. .
جا بۆیە ئێمە جارێکی تریش لە پەرلەمانی کوردستان داوادەکەین کە هەڵبژێردراوی خەڵکی کوردستانە، بەئەرکی خۆی هەستێت و جێگەو پێگەی زوانی هەورامی بدات بەخەڵکی هەورامان و خوێندنگەو میدیای راگەیاندن و. . . هتد بۆ فەراهەم بکرێ، تاچیتر ئەرکی مانەوەی زوانەکەمان لەسەر شانی خەڵک نەبێ بەڵکو دەزگاکانی حکومەتیش هاوکارمان بن.
وەلام بە م مافە بنەرەتی و سەرەکیەی خەڵکی هەورامان لەگەڵ ئەوەشا کە مافێکی دیموکراتی ومرۆڤانەیە، هاوکات دڵ گەرمی و یەکڕیزی ماڵی کورد زیاتر دەکات، کەلەم کات وساتەدا زیاتر پیوستمانە.
ئومێد دەکەین کە پەرلەمانی کوردستان بەئەرکی مێژوویی خۆی هەستێت لەم بارەوە، هەروەها داوکارین چاوێک بخشێننەوە بە سایسەت و یاسای زمانەوانیدا.
ئێمە خۆمان بەبەشێکی ڕەسەنی نەتەوەی کورد دەزانین، لەژێر سێبەری ئەم راستیەدا داوای جێ بەجێ کردنی مافە زوانیەکانمان دەکەین، هەروەک چۆن بۆ سۆرانی و بادینی بەجێ هاتوە، جا ئەگەر ئێوە ئەم ڕاستیەش بە دروست نازانن ئێمە جیا لەکورد ئەژمار دەکەن، ئەوکات وەک هەموو ئینسانێک مافی خۆمانە کە زوانەکەمان بەفەرمی بناسرێت و ڕێگە بدرێت لە میدیاو خوێندنگاکانەوە دەرکەوێ.
لەگەڵ ڕیزماندا
ڕێکخراوی پارێزەرانی زوانی هەورامی
1/4/2015
وێنەیەکی بۆ:
- سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
- حکومەتی هەرێمی کوردستان
- پارتی دیموکراتی کوردستان
- یەکێتی نیشتمانی کوردستان
- بزوتنەوەی گۆڕان
- ڕێکخراوی یونسکۆ
- ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ زمانە کەمینەکان
