
21ی ئاداری 2016: سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر میدیاكار له نیا عبدوڵا و سوتاندنی ئامێره‌كانی په‌خشی كۆمپانیای بابیلۆن ده‌كات و داوای لێپێچینه‌وه له‌و روداوانه ده‌كات.
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 20ی ئادار له‌كاتی خۆئاماده‌كردن بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگێك كه كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شتیاری چاڤیلاند به نیازبوو رێكیبخات ده‌یان كه‌س هێرشیان كرده سه‌رته‌خته‌ی شانۆی ئاهه‌نگه‌كه و له گرژییه‌دا هێرشكرایه سه‌ر له‌نیا عه‌بدوڵا، پێشكه‌شكاری ئێن ئاڕ تی 2 دواتر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كرا.
له‌نیا عه‌بدوڵا، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی nrt 2 ڕایگه‌یاند، به‌هۆی كۆمه‌ڵێك كه‌سه‌وه نه‌یانتوانیوه ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له چاڤی لاند ئه‌نجام بده‌ن.
پێشكه‌شكاره‌كه‌ی ئێن ئاڕ تی 2 به‌ده‌م گریانه‌وه به دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕایگه‌یاندوه "ویستوویانه له‌م قه‌یرانی داراییه‌دا و له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزدا دڵی خه‌ڵك خۆش بكه‌ن و كاتێكی خۆش به‌سه‌ر به‌رن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی برینداربوون و زیانی مادیش به‌ر پرۆژه‌ی چاڤی لاند كه‌وت".
به پێی لێدوانی ئارام سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێپێدراوی چاڤی لاند بۆ میدیاكانی "به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییهكانیشهوه به سه‌دان هه‌زار دۆلار زیانی مادی به‌ر چاڤی لاندا كه‌وتووه و ژماره‌یه‌ك له ستافی چاڤی لاندیش برینداربوون و دوو ئۆتۆمبێل سووتاون و دوانی دیكه‌ش تێكشكێندراون."
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر میدیاكار له نیا عبدوڵا ده‌كات و پشتیوانی خۆی بۆ كاره‌كانی ده‌رده‌بڕێت.
سه‌نته‌ری میترۆ تێكشكاندن و سوتاندنی ئامێره‌كانی په‌خشی كۆمپانیای بابیلۆن كه بۆ په‌خشی راسته‌وخۆ له‌و شوێنه ئاماده بوو ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر ئازادی كاری میدیایی و داوای لێپێچینه‌وه له‌و رووداوانه ده‌كات.
میترۆ پێی وایه پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ گرته‌ی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و نمایشی ئه‌و كه‌سانه كه هانده‌ری سه‌ره‌كی بوون بۆ توندوتیژی، كاری لیژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له دۆزینه‌وه‌ی هێرشبه‌ران ئاسان بووه.
به‌درێژایی ساڵی 2015 ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامدراون بریتییه له (84) رووداوی جۆراوجۆر كه تیایدا (145) رۆژنامه‌نوس و كهنالًی راگه‌یاندن سكاڵایان لای سه‌نته‌ری میترۆ تۆماركردووه و له‌و رووداوانه‌دا (173) پیًشیًلكاری له‌و روداوانه‌دا تۆماركراون
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی ڕۆژنامه‌نوسان، ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی قازانج نه‌ویسته له ناوه‌راستی ئابی ساڵی 2009 له شاری سلێمانی له لایه‌ن، كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوس و پارێزه‌ر، دامه‌زراوه، مۆڵه‌تی ره‌سمی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتوه.
تا كۆتایی ساڵی 2010 له‌لایه‌ن په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوه.له ته‌موزی ساڵی 2010 له كۆنفرانسێكدا له شاری هه‌ولێر ئه‌ندامانی بۆردی ڕێكخراوه‌كه هه‌ڵبژێردران.له‌سه‌ره‌تای 2015 سه‌رله‌نوێ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردوه.سااَنی 2011 و 2012 و2013 و 2014، راپۆرتی ساڵانه‌ی له‌سه‌ر ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه.
بۆ په‌یوه‌ندیكردن:
به‌شی تۆماركردن: 07708079999
پێگه‌ی ره‌سمی سه‌نته‌ری میترۆ: www.metroo.org
