ڕاپۆرته هه‌واڵ له هۆڵه‌نداوه
یانه‌ی کوردیی "میدیــــا" له هۆڵه‌ندا مه‌راسیمێکی ڕێزلێنانی شایسته‌ی بۆ(ئه‌کره‌م چاوه‌ش) ڕێکخست
ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینیی ڕێکه‌وتی 18-12-2015 له هۆڵی یانه‌ی کوردیی "میدیــــا" له شاری ئه‌مستردام، به ئاماده‌بوونی خوشک و براکان و هاوڕێی نزیکه‌که‌کانی "ئه‌کره‌م چاوه‌ش" ڕێزلێنانێیکی شایسته‌یان، بۆ یه‌کێک له که‌سایه‌تیه ناسراو و به ئه‌زموونه‌کانی کوردانی تاراوگه سازکرد.
سه‌ره‌تا مه‌به‌ست جه‌عفه‌ر عوسمان به ناوی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی "میدیــــا"ه‌وه، کرۆکی ئه‌م ئێواره ڕێزلێنانه‌ی خسته پێشچاوی ئاماده‌بووان و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا یانه‌ی کوردی "میدیـــــا" له پاڵ چالاکی و به‌رنامه تایبه‌تیه‌کانی خۆیدا، که خزمه‌تگوزاریه بۆ کۆجبه‌رانی کورد، جارجاره که‌سایه‌تی و نوسه‌ر و سیاسی دیاری ناو کۆۆچبهرانی کورد له تاراوگه و ناوه‌وه‌ی بهسهرئهکاتهوه و ڕێزلێنانی تایبه‌تیان بۆ ساز ئه‌کات، له ماوه‌کانی پێشوودا، به هه‌وڵ و کۆششی هاوڕێیانی ناو لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی "میدیــــا" توانیومانه چه‌ندین که‌سایه‌تی دیکه به‌سه‌ربکه‌ینه‌وه، که ڕۆڵی گرنگ و دیاریان له ناو کۆمه‌ڵگه‌ت کوردی‌دا، له تاراوگه و له ناوه‌وه‌ی کوردستان هه‌بوو، کاک (ئه‌کره‌م چاوه‌ش)یش یه‌کێکه له‌و که‌سایه‌تیه دیار‌و ده‌گمه‌نانه‌ی، ئه‌مڕۆ ڕێکخراوه‌که‌مان ده‌ستنیشانی کردووه، ئه‌م بۆنه‌یه‌ی بۆ ساز بکات.
له میانه‌ی کۆره‌که‌دا کاک شێخ ڕزگار قادر کۆڕه‌که‌ی به‌ڕێوه ئه‌برد، که هاوڕێیه‌کی نزیکی ناوبراوه له هۆڵه‌ندا و هاوڕێی منداڵی براکانی بووه له گه‌ڕه‌کی شێخان له سلێمانی، تیشکی خسته سه‌ر ئه‌و ماوه دورودرێژی له هۆڵه‌ندا له غروبهت و نامۆیی و ئاواره‌ییدا کاک ئه‌کره‌می ناسیوه و له ئه‌مستردام به‌سه‌ریان بردووه، هه‌روه‌ها چه‌ندین هه‌ڵوێستی له ڕۆڵی جوامێری و نیشتیمان په‌روه‌ری ئه‌کره‌م چاوه‌شی گێڕایه‌وه، له ته‌وه‌ره‌یه‌کی دیکه‌دا خاتوو دره‌خشانی خوشکی گه‌وره‌ی، باسی وێستگه‌کانی ژیانی منداڵی و و میردمنداڵی ماوه‌ی زانکۆی کاک ئه‌کره‌می کرد و پاشان نوسه‌ر و چیرۆک‌نووس ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی برای کاک ئه‌کره‌م، باسێکیی ڕێزلێنان و نرخی مرۆڤی کرد لای ئه‌وروپییه‌کان، له بوون و ژیانی خۆیاندا، ئه‌و وته به‌ناوبانگه‌ی مامۆستا نه‌جمه‌دین مه‌لای کرده پاشپشتی قسه‌کانی، که ئه‌ڵێ (با ئێمه زیندووکوژی مردوو په‌رست نه‌بین) و ئه‌م هه‌نگاوه‌ی یانه‌ی کوردی "میدیــــا" به‌رز نرخاند، بۆ ڕێزلێنانی که‌سایه‌تیه‌کی وه‌ک کاک ئه‌کره‌م چاوه‌ش، وه‌ک برای خۆی نا ته‌نانه‌ت وه‌ک مرۆڤ و هه‌ڵوێستی مرۆڤایه‌تی، ئه‌م بۆنه‌یه‌ی به هه‌لزانی 7 به‌رگ له به‌رهه‌مه‌کانی خۆی پێشکه‌ش به کتێبخانه و ئه‌رشیفی "میدیــــا" کرد.
ئه‌کره‌م محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ناسراو به ئه‌کره‌م چاوه‌ش ساڵی 1949 له گه‌ڕه‌کی کانێسکان- شێخان له سلێمانی له خانه‌واده‌یه‌کی ناسراوی ئه‌و شاره له‌دایکبووه، هه‌ر له منداڵیه‌وه، له‌به‌ر زیره‌کی و وریایی خۆی له ناو گه‌ڕه‌ک و هاوڕێکانیدا خۆشه‌ویست بووه، پله‌کانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له سلێمانی به‌سه‌رکه‌وتووی بڕیووه و له کۆلێجی ئه‌ندازیاری به‌شی کاره‌بایی زانکۆی به‌غدای ته‌واو کردووه، پاشان بووه به ئه‌فسه‌ری ئهحتیات، له‌به‌ر هه‌ستی نیشتمانیی و کوردایه‌تی، پێی خۆش نه‌بووه خزمه‌تی ڕژێمی داگیرکه‌ری عێراقی بکات، بۆیه بووه به پێشمه‌رگه له شۆڕشی ئه‌یلول دا و ساڵی 1973 چۆته ناوپردان و له‌وێ ڕۆڵی گرنگیان پێ سپاردووه، له به‌شی ته‌کنیکی ئێستگه‌ی ده‌نگی کوردستان له‌گه‌ل شه‌هید عه‌بدولخالق مه‌عروفدا کاری کردووه، تا هه‌ره‌سی ئازاری ساڵی 1975 ڕووی له ئاواره‌یی ئێران کردووه، پاشان ساڵی 1976 له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی دووه‌می په‌نابه‌رانی کورد له ئێرانه‌وه، هاتوونه‌ته هۆڵه‌ندا.
له‌م ئێواره ڕێزلێنانه‌دا هه‌ر یه‌که له هاوڕێی نزیکه‌کانی کاک ئه‌کره‌م چاوه‌ش، چه‌رده‌یه‌ک له یاده‌وه‌ریه‌کانی خۆیان، چ له شاخ و ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی چ له ژیانی تاراوگه له هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵیدا گێڕایه‌وه، ئه‌وانیش بریتی بوون له به‌ڕێزان: مه‌حمود موراد، شێرکۆ عیرفان، دکتۆر سه‌میر چراخهوهندی، سه‌ردار عه‌بدولڕه‌حمان قه‌ره‌داخی، جه‌مال ئه‌حمه‌د، نامدار قه‌ره‌داخی، ڕزگار قادر، ڕێزان مه‌حمود، سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین و فرمێسک عه‌بدوڵڵا.
له دوا ته‌وه‌ری ئێواره‌که‌دا کورته فلمی (تۆمار) له ده‌رهێنانی هاوڕێ به‌هجه‌ت و نوسینی هه‌وراز محه‌مه‌د، وێنه و مۆنتاجی سه‌نگه‌ر عه‌بدوڵڵا و نمایشی کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ند، که بۆیه‌که‌م جار بوو نیشان بدرێت له‌م بۆنه‌یه‌دا نمایشکرا، چیرۆکه گوزارشتی له کۆچی گه‌نجانی کورد ئه‌کرد بۆ هه‌نده‌ران و موعاناتی باوکان و دایکانی تێدا ئه‌گێڕایه‌وه.
له کۆتاییدا، یانه‌ی کوردی "میدیــا" دیاری تایبه‌تی ڕێزلێنانی (کێکی له‌دایک بوون و چه‌که گوڵ)ی خۆی پێشکه‌ش به (کاک ئه‌کره‌م چاوه‌ش) کرد و تێکڕای ئاماده‌بووان وێنه‌یه‌کی به کۆمه‌ڵی یادگاریان پێکه‌وه گرت و به دڵێکی خۆشه‌وه کاک ئه‌کره‌میان به‌جێ هێشت و هیوای ته‌مه‌ندرێژی و لهشساخیان بۆ خوارد و هه‌ر له‌وێدا بڕیاریاندا هه‌رجاره‌ی یه‌کێک له هاوڕێ دێرینه‌کانیان به‌م شێوه‌یه به‌سه‌ر بکه‌نه‌وه.
