
سلاوێکی کوردانە :
هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و هێرشكردنه سه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان له‌نێو خاكی هه‌رێمی كوردستانداپێشێلكردنی مافی میللەتێکە.
جێگای باسه رۆژی هه‌ینی رابردوو فڕۆكه جه‌نگی و تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا ده‌ستیان كرد به بۆردومانكردنی بنكه‌و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) له‌نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان و زیانێكی زۆریان به‌و ناوچانه گه‌یاند، له‌هه‌مان كاتدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند: پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و ئاسته‌مه له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان بگه‌ینه ئاشتی.
له‌كاتێكد كه‌پارتی كرێكاران ویه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه شان به‌شانی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانی جیهانی گورزی كوشنده‌یان له‌داعش وەشاندووه كه‌چی توركیا ئه‌وان ڕاپێچ ده‌كات بۆشهرێك كه‌ویستی په‌كه‌كه نه‌بوه‌و ده‌یه‌وێ به‌و رێگه‌یه سه‌رقاڵیان كات تا له‌لایه‌ك له‌داعش دوركهونهوهو له‌لایه‌كی تر پشتیوانی ئه‌وان بۆهه‌ده‌په بكه‌نه به‌هانه بۆداڕشتنی نه‌خشه‌یه‌كی دوژمنكارانه به‌رامبه‌ر به‌هه‌ده‌په .
داواکارین لە کوردانی هۆلندا بۆ بەرگری کردن لەم هێرشە نارەوایانە و ماڵوێرانکردن و دەبەدەر کردنی گوندنیشینەکان لە خۆپیشاندانێکی هێمنانەدا داوای ئاشتی و درێژە پێدەری گفتوگۆبین و نەفرەت لەشەر بکەین.
لە شاری دنهاخ لەم ناونیشانەی خوارەوە.
رۆژی شەممە بەرواری (٠١ / ٠٨ / ٢٠١٥ )
کات ژمێری ١٤، ٣٠
Verzamlpunt : Den Haag Centraal
Tijd : 14:30
Strat demonstratie :15:00
Eindpunt : Spuiplein (voor de Gemeente Den Haag)
01-08-2015
zaterdag
لەگەڵ ڕێزی
کۆمیتەی هۆڵندای پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان
ئەکرەم محـمدئەمین
