
فیلمی "111 كچ" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكارانی كورد ناهید قوبادی و بیژه‌ن زه‌مانپیرا له مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ره‌كانی پاڵم سپرینگی ئه‌مه‌ریكا نمایش ده‌كرێت.
فیلمی سینه‌مایی "111 كچ" له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی سینه‌ماكارانی سنه‌یی ناهید قوبادی و بیژه‌ن زه‌مانپیرا له نوێترین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به نوێنه‌رایه‌تیی له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ 9 فیلمی سینه‌مایی بیانی و 5 فیلمی كۆمیك له وڵاتانی جۆراوجۆر له مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ره‌كانی پاڵم سپرینگ له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا نمایش ده‌كرێت.
ئایدیای سیناریۆی ئه‌م فیلمه بیرۆكه‌ی سینه‌ماكاری ناوداری كورد به‌همه‌ن قوبادییه و سیناریۆكه‌ی له لایه‌ن سینه‌ماكاری لاوی كورد به‌تین قوبادی نووسراوه.
فیلمی "111 كچ" كه له لایه‌ن كۆمپانیای سینه‌مایی "مژ فیلم" له ئاستی جیهاندا به شێوه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بڵاوده‌كرێته‌وه، تا ئێستا له چه‌ندین فیستیڤاڵی گرینگی جیهانی نمایشكراوه، له‌وانه: له به‌شی تایبه‌تی "سینه‌مای نوێی ئێران" له چل و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی رۆتێردام له هۆڵه‌ندا، له به‌شی "ده‌لاقه‌یه‌ك به‌ره‌و سینه‌مای ئاسیا" له حه‌ڤده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی پووسان له كۆریای باشوور و له سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی سائۆپۆلۆ له بڕازیل.
له پوخته‌ی سیناریۆی ئه‌م فیلمه 79 خوله‌كییه‌دا هاتووه: 111 كچی كورد نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆك كۆماره‌كه‌یان ده‌نووسن كه ئه‌گه‌ر هاوسه‌ریان بۆ نه‌بینێته‌وه به كۆمه‌ڵ خۆیان ده‌كوژن، به شوێن ئه‌م نامه‌یه‌دا ده‌وڵه‌ت، نوێنه‌رێك به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ كوڕێكی مێرمنداڵ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كات تاكوو گرفتی ئه‌و كچانه چاره‌سه‌ر بكات و...
فیلمی سینه‌مایی "111 كچ" له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له به‌شی پێشبڕكێی پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمه ئاسیاییه‌كان Pan- Asia له سینه‌ما سینه لۆمییه‌ر له شاری له‌نده‌نی پێته‌حتی وڵاتی به‌ریتانیا نمایشكرا و توانی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌م فیستیڤاڵه گرینگه به‌ده‌ستبێنێت.
ئه‌م فیستیڤاڵه به نمایشی 12 فیلم له وڵاتانی جۆراوجۆری كیشوه‌ری ئاسیا، له رۆژانی 6 تا 17ی مارسی 2013 له سینه‌ماكانی ناوه‌ندی شاری له‌نده‌ن، له‌وانه: سینه‌لوومیه‌ر، ریۆ و ئای.سی.ئای له به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://www.psmuseum.org/palm-springs/performance/about-111-girls/
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندنی گشتیی فیلمی سینه‌مایی "111 كچ".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
