
فیلمی سینه‌مایی "وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" له ده‌رهێنانی به‌همه‌ن قوبادی و فیلمی سینه‌مایی "111 كچ" له ده‌رهێنانی ناهید قوبادی و بیژه‌ن زه‌مانپیرا له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی كاڕلۆڤی ڤاری له چیك نمایشكران.
فیلمی سینه‌مایی "وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" Rhino Season له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری ناوداری كورد به‌همه‌ن قوبادی له نوێترین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به نوێنه‌رایه‌تیی له هه‌رێمی كوردستان له به‌شی "ته‌ركیز له سه‌ر فیلمه كوردییه‌كان" له میانه‌ی چل و هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی كاڕڵۆویواری Karlovy Vary له سێ سانسی جیاوازدا له ڕۆژانی 28 و 29ی حوزه‌ێران / یۆنیۆ و 5ی ته‌مموز / یۆلیۆی 2013 له شوێنه‌كانی لازینه‌ی 3، تیئاتری كاڕلۆڤی ڤاری و سینه‌ما كاسی شاری كاڕلۆڤی ڤاری له وڵاتی كۆماری چیك نمایشكرا.
هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌مایی "111 كچ" له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی سینه‌ماكارانی كورد ناهید قوبادی و بیژه‌ن زه‌مانپیرا هه‌ر له‌م به‌شه‌ی میانه‌ی چل و هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی كاڕلۆڤی ڤاری له سێ سانسی جیاوازدا له ڕۆژانی 30ی حوزه‌ێران / یۆنیۆ و 1 و 5ی ته‌مموز / یۆلیۆی 2013 له شوێنه‌كانی تیئاتری هۆسۆڤكا و سینه‌ما ئێسپه‌ك دۆڕلیانسی شاری كاڕلۆڤی ڤاری له وڵاتی كۆماری چیك نمایشكرا.
فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی كاڕلۆڤی ڤاری گرینگ‌ترین فیستیڤاڵی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌رووپایه و یه‌كێكه له گرینگ‌ترین فیستیڤاڵه‌كانی سینه‌مای دنیا كه خولی چل و هه‌شته‌مینی به نمایشی كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له ڕۆژانی 28 حوزه‌ێران / یۆنیۆ تا 6ی ته‌مموز / یۆلیۆی 2013 له شاری كاڕلۆڤی ڤاری له وڵاتی كۆماری چیك به‌ڕێوه‌چوو.
"وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به نوێنه‌رایه‌تیی له هه‌رێمی كوردستان له به‌شی "پانۆڕامای" یازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی بڕۆكسێل له وڵاتی به‌لژیكا نمایشكرا.
فیستیڤاڵی فیلمی بڕۆكسێل به نمایشی كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له ڕۆژانی 19 تا 26ی حوزه‌ێران / یۆنیۆی 2013 له شاری بڕۆكسێلی پێته‌ختی وڵاتی به‌لژیكا به‌ڕێوه‌چوو.
فیلمی سینه‌مایی "111 كچ" له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به نوێنه‌رایه‌تیی له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ 9 فیلمی سینه‌مایی بیانی و 5 فیلمی كۆمیك له وڵاتانی جۆراوجۆر له مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ره‌كانی پاڵم سپرینگ له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا نمایشكرا.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://www.kviff.com/en/films/film-detail/3955-rhino-season/
http://www.kviff.com/en/films/film-detail/3956-111-girls/
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
