
كورته فیلمی "ڕووداوه‌كانی ژن و شووی كرێكار" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد كه‌یوان كه‌ریمی له 61مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی سان سێبه‌ستییه‌ن له وڵاتی ئیسپانیا نمایش ده‌كرێت.
كورته فیلمی چیرۆكی "ماجراهای زن و شوهر كارگر" واته "ڕووداوه‌كانی ژن و شووی كرێكار" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری لاوی بانه‌یی كه‌یوان كه‌ریمی له نوێترین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا وه‌كوو ته‌نیا نوێنه‌ری سینه‌مای ئێران له به‌شی پێشبڕكێی كورته فیلمه‌كانی شه‌ست و یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی سان سێبه‌ستییه‌ن له وڵاتی ئیسپانیا نمایش ده‌كرێت و بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێنج خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی ئه‌م به‌شه‌ی فیستیڤاڵ، له‌گه‌ڵ 12 كورته فیلمی دیكه له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، له‌وانه: ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڕژه‌نتین، ئیسپانیا، بۆڵگاریا، مه‌كسیك، سێربیا، پۆڵه‌ندا و...ركابه‌ری ده‌كات.
له نێوان هه‌زار و 329 كورته فیلمی ڕه‌وانه‌كراو بۆ نووسینگه‌ی فیستیڤاڵی سان سێبه‌ستییه‌ن له سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری دنیا، له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه 13 كورته فیلم بۆ به‌شداری له به‌شی پێشبڕكێی كورته فیلمه‌كان ده‌ستنیشاكران كه كورته فیلمی "ڕووداوه‌كانی ژن و شووی كرێكار" یه‌كێكه له‌م فیلمانه.
شه‌ست و یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی سان سێبه‌ستییه‌ن له 18 به‌شی جۆراوجۆری پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له ڕۆژانی 20 تا 28ی ئه‌یلوول / سێپته‌مبه‌ری 2013 له شاری ساحیلی سان سێبه‌ستییه‌ن له وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كورته فیلمی "ڕووداوه‌كانی ژن و شووی كرێكار" كه تیایدا ئاناهیتا ئه‌یروانی و محه‌مه‌د ئاخره‌تی ڕۆڵی سه‌ره‌كییان بینیوه، چیرۆكی گرفته‌كانی ژیانی ئافره‌تێك و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو كه شه‌و و ڕۆژ كار ده‌كه‌ن.ئافره‌ته‌كه به ڕۆژدا سه‌رقاڵی كاركردنه‌وه و پیاوه‌كه‌ش شه‌وانه كار ده‌كات، به شێوه‌یه‌ك هه‌ر كاتێك كه ئافره‌ته‌كه دێته‌وه بۆ ماڵێی، پیاوه‌كه به ناچار، ماڵێی به‌ره‌و شوێنی كار به‌جێی دێڵێت.
ئه‌م فیلمه تا ئێستا له چه‌ندین فیستیڤاڵی جۆراوجۆری بیانی نمایشكراوه، له‌وانه: بیست و حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "فرایبۆرگ" له وڵاتی سویسرا، بیست و سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "میدیا ڤه‌یڤ" له وڵاتی هه‌نگاریا و پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "فاستۆریا".
كورته فیلمی "ڕووداوه‌كانی ژن و شووی كرێكار" شه‌وی 14ی ئاب / ئۆگۆستی 2013 له دوو سانسی جیاوازدا له میانه‌ی هه‌فته‌ی فیلمی وڵاتی پورتوگال له‌گه‌ڵ فیلمه به‌رچاوه‌كانی ساڵی 2012 له‌وانه: فیلمی سینه‌مایی "جیایی" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری ئێرانی براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكار ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی، فیلمی سینه‌مایی "ئه‌وین" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری ناودار میشێل هانیكه، فیلمی سینه‌مایی "ئارتیست" له ده‌رهێنانی میشێل هازاناویشس چووه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما.
ئه‌م كورته فیلمه له‌گه‌ڵ كورته فیلمی "سنووری شكاو" به‌رهه‌مه دیكیۆمێنییه‌كه‌ی كه‌یوان كه‌ریمی له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمه دیجیتاڵییه‌كانی "ئاپۆلۆن" نمایش ده‌كرێت.ئه‌م فیستیڤاڵه له ڕۆژانی 9 تا
12ی ئۆكتۆبه‌ری 2013 له دوورگه‌ی لفكاس له وڵاتی یۆنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م فیلمه نوێیه‌ی كه‌یوان كه‌ریمی هه‌روه‌ها له ڕۆژانی27ی ئه‌یلوول / سێپته‌مبه‌ر تا 5ی ئۆكتۆبه‌ری 2013 له چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "فیك پیۆبلا" له وڵاتی مه‌كسیك نمایش ده‌كرێت.
كورته فیلمی "ڕووداوه‌كانی ژن و شووی كرێكار" له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا ڕۆژی 13ی ئه‌یلوول / سێپته‌مبه‌ری 2013 له به‌شی كورته فیلمه‌كانی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی قوتابیانی سه‌ن پێتێرزبوورگ له وڵاتی ڕووسیا نمایشكرا.ئه‌م فیستیڤاڵه له پێنج به‌شی جۆراوجۆردا، له‌وانه: فیلمی دیكۆمێنتاری، كورته فیلم، چیرۆكی، فیلمی بڵند و هه‌روه‌ها موزیك و پێرفۆرمانس له ڕۆژانی 13 تا 20ی ئه‌یلوول / سێپته‌مبه‌ری 2013 له شاری سه‌ن پێتێرزبوورگ له وڵاتی ڕووسیا به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://www.sansebastianfestival.com/in/pelicula.php?ano=2013&codigo=613121
http://www.festival-nachalo.ru/eng/
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنی گشتیی كورته فیلمی "ڕووداوه‌كانی ژن و شووی كرێكار".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
