
ڕانی لاکشمیبای یاخوود مان‌و(مانیکارنیکا) کچه شۆڕشگێڕێکی هینده دژی به‌ریتانیه‌کان جه‌نگاوه له سه‌ده‌ی 18ده‌دا، شاژنی ناوچه‌یه‌کی هیند بووه به ناوی جانسی، بۆیه ئه‌ناسرێته‌وه به شاژنی جانسی، سینه‌مای هیندی یه‌کێک له پرۆژه زه‌به‌لاح و گه‌وره‌کانی ده‌ستپێکرد، ئه‌ویش ده‌رهێنانی فلیمێک بوو به ناوی شاژنی جانسی، مه‌به‌ست له ده‌رکردنی ئه‌و زنجیره فلیمه‌ش چه‌ند شتێکی گرنگ بوو ( زیندووکردنه‌وه‌ی مه‌عنه‌ویه‌تی خه‌ڵکی هیند، به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌ستی شۆڕشگێری، نیشتیمان په‌روه‌ری، ڕۆڵی ژن، حیکمه‌تی هیندی، داهاتی ئابووری به هۆی دراماکه‌وه، په‌ره‌پێدانی سینه‌مای هیند، چه‌سپاندن و پیرۆزکردنی ئاینه‌که‌یان و نه‌ریته کۆنه‌کانیان. . . هتد)، زنجیره‌که به 520 ئه‌ڵقه کۆتایی پێهات، ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه و کاریگه‌ریه‌که‌ی له سنووری هیند ده‌رچوو، چه‌ندین که‌ناڵی به‌ناوبانگی جیهانی له‌وانه (MBC) ده‌ستی کرد به په‌خش کردنی و به وڵاته عه‌ره‌بیه‌کاندا بڵاوی کرده‌وه، تا گه‌یشته کوردستان و که‌ناڵی (کوردسات) هه‌ستا به په‌خش کردنی و بڵاوکردنه‌وه‌ی، بینه‌رێکی زۆری له ده‌وری خۆی کۆکرده‌وه، ئه‌گه‌ر هندستان یه‌ک مانووی هه‌یه، کوردستان زۆری هه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه نیمانه هونه‌ر و سینه‌مایه، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه لیره‌دا بنیاتنانی هونه‌ر و سینه‌مایه‌کی مۆدێرنه و هه‌نگاونانه به‌ره‌و جاره‌سه‌ر چونکه پێویستیه‌کی گرنگی سه‌رده‌مه.
بۆیه چه‌ند خاڵیک ده‌خه‌مه به‌رده‌ستی کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری وهونه‌رمه‌ندان و پسپۆڕان و میدیاکاران و سینه‌ماکاران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان :
1- هونه‌ر له قه‌یراندایه و پیویستی به چاره‌سه‌ره :
هونه‌ر سنووری شاره‌کان و وڵاته‌کان ئه‌بڕێت، هونه‌ر له وڵاتی ئێمه‌دا ناگاته تیڤیه‌کانی ماڵه‌کانی خۆمان، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی شکستێکی گه‌وره‌یه، فه‌رامۆشکردنی قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی لێکه‌وتۆته‌وه، پیویسته ڕێ بۆ که‌سانی پسپۆڕ له‌و بواره‌دا خۆش بکرێت تا چاوێک به‌و لایه‌نه گرنگه‌دا بخشێنرێته‌وه، به هه‌موو لایه‌ک شؤڕشێک له‌و بواره‌دا به‌رپابکرێت .
2- نیشانه‌کانی قه‌یرانه‌که :
فیکری تاکی کوردی ئێستا له ژێر کاریگه‌ری که‌لتووری هینندایه، دوێنێ له ژێر کاریگه‌ری که‌لتووری کۆری و پێرێ له ژێرکاریگه‌ری تورکی و عه‌ره‌بی و به‌رازیلی و مه‌غریبی و ئێرانی و ئه‌مه‌ریکی و چه‌ندانی تر، سبه‌ینێ له‌وانه‌یه بکه‌وێته ژێر کاریگه‌ری که‌لتوورێکی زۆر نامۆتر و زۆنگی ئه‌فه‌ریقاوه، ئه‌مه‌ش ناهاوسه‌نگی له بیرکردنه‌وه وعه‌قلی کوردی‌دا دروست کردووه، به تایبه‌تیش گه‌نجان و نه‌وه‌ی نوێ زیاتر لێی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن. . . نیشانه‌کانی قه‌یارانه‌که به نموونه‌ی به‌رجه‌سته ئه‌و لادان و کاره‌ساته کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌یه که ڕووده‌ده‌ن، ئه‌وه ڕۆژێک بوو به هۆی مردنی کاره‌کته‌رێکه‌وه خۆیان هه‌ڵده‌واسی و ڕۆژێک شمشێره‌که‌ی جوومونگ و سوپای داموول ببوه مۆدێل له ماڵه‌کاندا و ڕۆژێکی تر جلی کۆری له به‌ری منداڵه‌کانماندا بوو، مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یه و ئه‌کرێ چاوه‌ڕوانی نیشانه‌ی گه‌وره‌تریش بین . . .
3- چاره‌سه‌ری پیویست:
· گۆڕینی ئه‌و ڕوانگه‌ی به‌رامبه‌ر هونه‌ر هه‌یه : کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به چاوێکی نامۆووه سه‌یری هونه‌ر ده‌کات، هونه‌رمه‌ند به که‌سێکی ناواقیعی ده‌داته قه‌ڵه‌م، راسته هه‌موو که‌سێک هونه‌رمه‌ند نیه به‌ڵام هه‌موو که‌سێک هونه‌ردۆسته، پیویسته ئه‌و ڕوانگه کوردیه بگۆڕدرێت، ئه‌مه‌ش پیویستی به کاری جدیی هه‌یه، ئه‌وه‌ش که ده‌توانێ ئه‌و کاره بکات ته‌نها هونه‌رمه‌ندانی کوردن، به‌رپرسیاریه‌ته گه‌وره‌که له سه‌ر شانی ئه‌وانه و هۆکاری ئه‌و ناۆمۆییه‌ش هه‌ر ئه‌وانن بۆ نموونه هیچ فلیمێکی کوردی نیه(زۆربه‌ی) له سه‌ر مێزه‌که شووشه‌ی ئاره‌قی لێ نه‌بێت و نه‌یخواته‌وه، ئه‌مه تۆ باسی نادیه‌کی ئه‌وروپی ئه‌که‌یت یان سروشتی گشتی کۆمه‌ڵگای کوردی !. . .
· گه‌رانه‌وه بۆ ڕۆڵی راسته‌قینه‌ی هونه‌ر: (هونه‌ری راسته‌قینه باسی ڕووکه‌شی شته‌کان ناکات، به‌ڵکو له ناواخنی بابه‌ته‌کان ده‌دوێت )، ئه‌مه ووته‌یه‌کی ئه‌رستۆیه، زۆر گرنگه، هۆکاری نه‌گه‌شتنی هونه‌ری کوردی ئه‌وه‌یه ته‌نها باسی ڕۆتین ئه‌کات، ناچیته کرۆکی بابه‌ته‌کانه‌وه، ناچێته ناو خه‌م و ئازه‌ره‌کانی گه‌له‌وه و چاره‌سه‌ریان بۆ نادۆزێته‌وه، له خۆشی و شادیه‌کانی نادوێت، باس له هاتنه دی خه‌وه‌کانی ناکات، هیوا بۆ تاکی کوردی دروست ناکات، سه‌ره‌نجام ناوه‌ڕۆکی فلیمه‌کان پیداویستیه‌کانی خه‌ڵک پڕناکه‌نه‌وه . . .
· به کوردیکردنی هونه‌ر: ئه‌گه‌ر خۆمان بیرنه‌که‌ینه‌وه ئه‌بین به کۆیله‌ی بیرێکی تر، ئه‌گه‌ر که‌لتووری خۆمان به‌کارنه‌هێنین ئه‌که‌وینه ژێر کاریگه‌ری که‌لتوورێکی تر، باسکردنی بیری کوردی، حیکمه‌تی کوردی، ڕۆشنبیری کوردی، سیاسه‌تی کوردی، مێژووی کوردی، داستانی کوردی، ئه‌خلاقی کوردی، ئایینی کوردی، سیاسه‌تی کوردی، حوکمرانی کوردی، ژنی کوردی، شۆرشگێری کوردی، پیاوی کوردی. . . هتد.
· به هونه‌ری کردنی کورد: له‌م بوارانه‌ی سه‌ره‌وه کارکردن زۆر پیویسته و نموونه‌ی کرده‌نیش:
- بواری حیکمه‌ت: باسکردنی فه‌لسه‌فه‌ی کوردی و سوود وه‌رگرتن له په‌نده عه‌قڵانیه‌کانی کورد ( تیرێک تێمه‌گره که بۆ خۆت ئه‌گه‌ڕێته‌وه) .
- بواری سیاسه‌ت: باسکردنی سه‌رکرده‌کانی کورد و چۆنیه‌تی به‌ڕیوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌تی کارکردنیان ( شێخ مه‌حموورد، قازی مه‌حه‌مه‌د، مسته‌فا بارزانی، جه‌لال تاڵه‌بانی، مه‌سعوود بارزانی. . . هتد) .
- بواری نیشتیمانپه‌روه‌ری: باسکردنی شؤڕشه‌کانی کورد و قوربانیدانه‌کانی ( شۆڕشه‌کانی سمکۆی شکاک و شێخ عوبه‌یدووڵای نه‌هری و ئه‌یلوول و نوێ . . . هتد) .
- بواری خیانه‌ت : خیانه‌ته‌کانی سه‌رده‌می میرنشینه‌کان ( مه‌لای خه‌تێ تێکشکانی میرنشینی سۆران، مه‌حموود ئالیکانی تێکشکانی قه‌ڵای دمدم. . . ) .
- بواری دڵداری: مه‌م و زین، شیرین و فه‌رهاد، ئه سمه‌ر و مامه‌ر، دڵداری سه‌رده‌می نوێ. . .
- بواری زانست: عیلمی:جزیری داهێنه‌ری مه‌کینه. . . هتد، ئاینی: مه‌لا عه‌بودلکه‌ریمی موده‌ریس داهێنه‌ری به کوردیکردنی ووتاری هه‌ینی. . . هتد .
- بواری ڕۆڵی ژن: ڕۆشنبیری: حه‌بسه خانی نه‌قیب. . . هتد، به‌ڕێوه‌بردن: خانزادی میری سۆران. . . هتد، شۆڕشگێڕی و کوردپه‌روه‌ری و قوربانی دان به گیان: له‌یلا قاسم. . . هتد، شیعر و هونه‌ر: مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌لان. . . هتد .
* گرنگیدان به کۆلیژی هونه‌ر و په‌یمانگا و هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌کی تری تایبه‌ت به بواره، به هێنانی مامۆستای پسپۆڕ و سیسته‌می پێشکه‌وتوو و گه‌شه‌پێدانی ئاست به‌رز .
* دامه‌زراندنی شارێکی سینه‌مایی تایبه‌ت به‌و بواره بۆ به‌رهه‌مهێنانی فلیمی ئاست به‌رز و مۆدێرن، کردنه‌وه‌ی جه‌ندین قووتابخانه‌ی هونه‌ری و په‌یمانگای تایبه‌ت به هونه‌رله‌و شاره‌دا و کارکردنی جددی تێیدا بۆ پێگه‌یاندنی کارمه‌ندی پرۆفیشناڵ و کارامه و هونه‌رمه‌ندی لێزان، وه‌کو نموونه‌کانی: (هۆڵیود له ئه‌مه‌ریکا و بۆلیود له هیند و داون تاون له لوبنان و چه‌ندانی تر) .
ئه‌مه‌ی که باسکرا مشتێکه له خه‌رمانێک و هه‌نگاوێکی تره بۆ ئه‌قڵانیکرنی کورد و به موئه‌سه‌سه‌کردنی، نه سه‌ره‌تایه و نه کۆتایی. . . به‌رده‌وامه
نووسین: سابیر غه‌ریب
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
