
گه‌نج بۆ شانۆ به نمایشی (یه‌ك رۆژ له ده شه‌ودا) له نوسین و ده‌رهێنانی شانۆكار كارۆخ ئیبراهیم به‌رهه‌می ساڵی 2013 پێشكه‌ش ده‌كات، په‌یوه‌ندی سێكسی نێوان خێزانی به‌رپرسێك و پاسه‌وانه‌كانی رووداوی ئه‌م نمایشه‌ن، هه‌ریه‌ك له (یوسف عوسمان و به‌همه‌ن حاجی و گێلاس ناسر حه‌سه‌ن و سایه حسێن و هاوكار سه‌عدی و سێبه‌ر ئیبراهیم حه‌كیم) رۆَڵی كاره‌كته‌ری ناو شانۆییه‌كه ده‌بینن، كارۆخ ئیبراهیم ده‌ڵێت "مه‌به‌ستمانه ئه‌مجاره خۆمان له بابه‌تێك بده‌ین كه له‌لای كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه هه‌ستیاره، ) یه‌ك رۆژ له ده شه‌ودا) هه‌نگاوێكی نوێیه له رووی بابه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێمه به پێویستمان زانی كار له‌سه‌ر ئه‌م جۆره بابه‌تانه بكه‌ین، جگه له‌وه‌ش نیشاندانێكی جوانی نمایشی شانۆییه، گه‌نج بۆ شانۆ ئه‌مساڵ به جیاوازتر خۆی نیشان ده‌دات".
رێكه‌وتی 5-7/10/2013 له هۆَڵی رۆَشنبیری سه‌ر رێگه‌ی كه‌ركوك كاتژمێر 5ی ئێواره نمایش ده‌كرێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
