
فیلمی سینه‌مایی "سه‌باره‌ت به 111 كچ" له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی سینه‌ماكارانی كورد ناهید قوبادی و بیژه‌ن زه‌مانپیرا له له‌نزی فیلمی جیهانی له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا نمایشكرا.
فیلمی سینه‌مایی "سه‌باره‌ت به 111 كچ" About 111 Girls له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی سینه‌ماكارانی سنه‌یی ناهید قوبادی و بیژه‌ن زه‌مانپیرا له نوێترین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا و به نوێنه‌رایه‌تیی له هه‌رێمی كوردستان له دوو سانسی جیاوازدا كاتژمێر 30/7 و 30/9ی شه‌وی 9ی ئه‌یلوول / سێپته‌مبه‌ری 2013 له ڕێوڕه‌سمی ده‌ستپێكردنی شه‌شه‌مین خولی له‌نزی فیلمی جیهانی Global Lens films له كۆلێژی ناوه‌ندی هونه‌ره جوانه‌كانی ئۆلین له شاری لویستۆن له ویلایه‌تی مین له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا نمایشكرا.
شه‌شه‌مین خولی له‌نزی فیلمی جیهانی به فیلمی كوردی "سه‌باره‌ت به 111 كچ" شه‌وی 9ی ئه‌یلوول / سێپته‌مبه‌ری 2013 كرایه‌وه و به نمایشی كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری جیهان، له‌وانه: هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ریكا، مه‌كزیكا، سێربستان، ئێران، هێندستان، چین، شیلی، قه‌زاقستان و چه‌ندین وڵاتی دیكه تاكوو ڕۆژی 14ی ئۆكتۆبه‌ری 2013 درێژه‌ی ده‌بێت.
نمایشی له‌نزی فیلمی جیهانی له لایه‌ن مۆزه‌خانه‌ی بیتسی كۆلێژی ناوه‌ندی هونه‌ره جوانه‌كانی ئۆلین به هاوكاری كتێبخانه‌ی كۆلێژی بیتس به پشتیوانی هاوبه‌شی به‌رنامه‌كانی خوێندنه‌وه‌كانی ئاسیایی و خوێندنه‌وه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لاتین و به مه‌به‌ستی ناساندنی وێچوونه‌كانی مرۆڤایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكان و كلتووره‌كان له وڵاته جۆراوجۆره‌كان، له شاری لویستۆن له ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیلمی سینه‌مایی "سه‌باره‌ت به 111 كچ" له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به نوێنه‌رایه‌تیی له هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی 7ی ئه‌یلوول / سێپته‌مبه‌ری 2013 له به‌شی فیلمه دراماكانی 18مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی ئافره‌تانی "ئایچی" Aichi له هۆڵی ویڵ هاڵ له شاری ناگۆیای ناوه‌ندی پارێزگای ئایچی له ژاپۆن نمایشكرا.
بۆ زانیاری زیاتر:
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
