
كورته فیلمی "سنووری شكاو" له ده‌رهێنانی كه‌یوان كه‌ریمی خه‌ڵاتی ئه‌لفی زێوی 13مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی به‌یرووت له وڵاتی لوبنانی به‌ده‌ستهێنا.
كورته فیلمی دیكۆمێنتی "سنووری شكاو" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد كه‌یوان كه‌ریمی له نوێترین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تیی خۆیدا له به‌شی پێشبڕكێی دیكۆمێنتاری كورته فیلمی 13مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی به‌یرووت له وڵاتی لوبنان نمایشكرا و توانی خه‌ڵاتی ئه‌لفی زێوی ئه‌م فیستیڤاڵه گرینگه‌ی سینه‌مای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ده‌ستبێنێت.
فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی به‌یرووت كه یه‌كێكه له باشترین فیستیڤاڵه‌كانی وڵاتانی عه‌ڕه‌بی به نمایشی كۆمه‌ڵێك فیلم له وڵاتانی جۆراوجۆری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان له چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له ڕۆژانی 2 تا 8ی تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ری 2013 له شاری به‌یرووتی پێته‌ختی وڵاتی لوبنان به‌ڕێوه‌چوو.
خه‌ڵاتی ئه‌لفی زێوی فیستیڤاڵی فیلمی به‌یرووت، نۆیه‌مین خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تیی "سنووری شكاو" له فیستیڤاڵه بیانییه‌كان دێته ئه‌ژمار. ئه‌م فیلمه تا ئێستا له كۆمه‌ڵێك فیستیڤاڵ له جیهاندا نمایشكراوه، له‌وانه: فیستیڤاڵی سینه‌ما حه‌قیقه‌ت له ئێران، پێنجه‌مین جه‌ژنی وێنه‌یی ساڵی ئێران، فیستیڤاڵی زانكۆی سووره‌ی تاران، فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن له به‌ریتانیا، فیستیڤاڵی لاوانی كوردی واشنگتۆن له ئه‌مه‌ریكا، فیستیڤاڵی فیلمی "نۆرتۆن وه‌یڤ" له ئیسله‌ندا، فیستیڤاڵی فیلمی "سووفیا" له بوڵگاریا، فیستیڤاڵی فیلمی "تسالۆنیكی" له یۆنان، فیستیڤاڵی فیلمی "ئۆرۆگۆئا" له ئۆرۆگۆئا، 22مین فیستیڤاڵی فیلمی "میدیا وایو" له هه‌نگاریا، فیستیڤاڵی فیلمه خوێندكاریی و ئاماتۆرییه‌كانی Sehsuchte له ئه‌ڵمانیا، فیستیڤاڵی فیلمی "ماگما" له نیۆزله‌ندا، فیستیڤاڵی "توڵفه" له ئیتاڵیا، فیستیڤاڵی فیلمی خوێندكاری "سه‌ن پێتێرزبورگ" له رووسیا، فیستیڤاڵی فیلمه خوێندكارییه‌كانی قوتابخانه‌ی "فامۆ" له چیك، فیستیڤاڵی فیلمی "مۆنتێری" له مه‌كزیك، فیستیڤاڵی كورته فیلمی بیلبائۆ له فیستیڤاڵی كورته فیلم و دیكۆمێتییه‌كانی بیلبائۆ زیبنی له ئیسپانیا، فیستیڤاڵی فیلمه دیكۆمێنتارییه‌كانی "ئانتافاگۆستا" Antofagasta له شیلی، كاندید بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌شی "ژینگه‌پارێزی و وزه" له فیستیڤاڵی فیلمی "پۆنفرادا" Ponferradله ئیسپانیا و چه‌ندین فیستیڤاڵی دیكه.
ئه‌م فیلمه هه‌روه‌ها هه‌شت خه‌ڵاتی گرینگیشی به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه: خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌رانی
یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "توڵفه" له ئیتاڵیا، خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران و خه‌ڵاتی باشترین فیلم له ڕوانگه‌ی بینه‌رانی 30مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "ماگما" له نیۆزله‌ندا، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دیكۆمێنتاری له سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "واگۆن" له مه‌كزیك، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دیكۆمێنتاری فیستیڤاڵی قوتابیانی فیلمی "فیلۆفێست" filofestt له ئیسلۆنی، خه‌ڵاتی تایبه‌تی فیستیڤاڵی فیلمی مۆسترێمپ Mostremp له ئیسپانیا، خه‌ڵاتی تایبه‌تی پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی كورته فیلمی ئه‌زموونی "لایدێن" له هۆڵه‌ندا و خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌شی نێوده‌وڵه‌تیی فیستیڤاڵی فیلمی ئه‌مه‌ریكای لاتین به ناونیشانی "ئالبیۆفرا 2012".
هه‌روه‌ها كورته فیلمی چیرۆكی "ڕووداوه‌كانی ژن و شووی كرێكار" نوێترین به‌رهه‌می كه‌یوان كه‌ریمی له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له به ئاماده‌بوونی ئه‌م سینه‌ماكاره بانه‌ییه له به‌شی پێشبڕكێی كورته فیلمه‌كانی شه‌ست و یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی سان سباستییه‌ن له ئیسپانیا نمایشكرا.
شه‌ست و یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی سان سباستییه‌ن له 18 به‌شی جۆراوجۆری پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له ڕۆژانی 20 تا 28ی ئه‌یلوول / سێپته‌مبه‌ری 2013 له شاری ساحیلی سان سباستییه‌ن له وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://www. beirutfilmfestival. org/winners. html
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی گشتیی كورته فیلمی "سنووری شكاو".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
