{vsig}jnef{/vsig}
له ڕۆژانی ١ تا ٣ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٣ فێستیڤاڵێکی نێۆ نه‌ته‌وه‌یی بۆ نیشاندانی جل و به‌رگ و هه‌ڵپه‌ڕکێ نه‌ته‌وه‌یی به به به‌شداری گرووپه نه‌ته‌وه‌یه‌کانی وڵاتانی سویس، برێزیل، بۆلیوی، هیندوستان، ئه‌لجه‌زایر، ئیسپانیا، ئیتیۆپی، کۆزۆڤۆ، مه‌راکیش، شیلی و چه‌ند نه‌ته‌وه و وڵاتی دیکه به‌ڕێوه چوو. ئه‌و فێستیڤاڵه نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ یه‌که‌م جار بوو که له شاری ژنێڤ و له ژێر ئه‌و ناوه‌دا به‌ڕێوه بچێ. له‌و فێستیڤاڵه‌دا گرووپێکی پێک هاتوو له لایه‌ن "کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی کورد- ژنێڤ" و "کومیته‌ی ژنانی ناوه‌ندی زاگرۆس"ه‌وه، به‌شدار بوون. گرووپه‌که سه‌ره‌ڕای هه‌موو که‌م و کورتیه‌کی ماددی و کۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێگایان بۆ دابین کردنی جل و به‌رگی ناوچه جۆراوجۆره‌کانی کوردستان و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که مه‌جبوور بوون له ژێر ناوی به‌شداربووانی "کوردستانی ئێران‌دا" بچنه فستیواڵهکهوه به‌ڵام به به‌شداریه‌کی چالاکانه توانیان سه‌رنجی به‌شداربووان بۆ لای خۆیان ڕاکێشن و وێڕای نیشاندانی به‌شێک له جل و به‌رگی نه‌ته‌وه‌یی، ههڵپهڕکێهکیشیان پێشکه‌ش به به‌شداربووان کرد. شایانی باسه که له لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فێستیڤاڵه‌که‌وه به‌ڵێنی به گرووپی کوردان درا که له داهاتوودا ئه‌توانن له ژێر ناوی کوردستاندا به‌شداری فێستیڤاڵه‌که بن.
کومیته‌ی ژنانی ناوه‌ندی زاگرۆس
کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی کورد-ژنێڤ
04/11/2013

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
