دەتەوێت گەشت بکەیت لەگەڵ بڵند ؟!

دوای ئەوەی ھونەرمەندی ئەستێرە (بڵند عەبدوللاً) لە ئەلبوومی (باوک) بەڵێنی دا ھەرکەسێک لە ئەلبوومەکەی کارتێکی بۆ دەرچوو ئەوە گەشتێک بەرەو وڵاتی قوبرسی تورکی لەگەڵ ھونەرمەند دەکات بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچ کەسێک پەیوەندی بە بڵندی ھونەرمەند نەکردۆتەوە
بڵندی ھونەرمەند لەسەر پەیمانی خۆی ماوە و سەبارەت بەم باسە دەڵێ: دوای ئەوەی لە ساڵی رابردوو لەگەڵ بڵاو بوونەوەی ئەلبوومی باوک بریاری ئەوەم دا کە ھەر کەسێک لە نێو ئەلبوومەکە کارتێکی بچووکی گەشتی بۆ دەرچوو ئەوە پەیوەندیمان پێوە بکات بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچ کەسێک لەم بارەیەوە ئاگاداری نەکردوینەوە، بۆیە من لێروە رای دەگەیەنم من لەسەر پەیمانی خۆم ماوم

ھەروەھا بڵند دەڵێ: من کارێکی تر دەکەم ھەر کەسێک لە رۆژەی بڵاو بوونەوەی ئەم ھەواڵەکە ھەرکەسێ ڵایکی پەیجی من بکات ئەوە دواتر لە رێگای تیرو پشک کەسێ ھەڵدەبژێرین بۆ ئەوەی بتوانێ گەشتێک لەگەڵ من بکات بۆ وڵاتی قوبرس یاخود تورکیا
بڵند ئاماژە بەوەش دەکات کە کارتی ئەم گەشتە لە چاپی یەکەمی ئەلبوومی باوک دا ھەبووە کە گشت ئەلبوومەکەش فرۆشراوە

https://www.facebook.com/Blend.Officialpage