
كورته فیلمی "ڕه‌ش و سپی" له ده‌رهێنانی جه‌لال ساعیدپه‌ناه خه‌ڵاتی ئه‌نستیتۆی گۆته‌ی ئه‌ڵمانی بۆ باشترین كورته فیلم له دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك به‌ده‌ستهێنا.
كورته فیلمی "ڕه‌ش و سپی" نوێترین به‌رهه‌می سینه‌ماكاری كورد جه‌لال ساعیدپه‌ناه، له یه‌كه‌مین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له به‌شی پێشبڕكێی كورته فیلمه‌كانی دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك له شاری دهۆك له هه‌رێمی كوردستان نمایشكرا و له لایه‌ن ئه‌نستیتۆی گۆته‌ی ئه‌ڵمانی خه‌ڵاتی باشترین كورته فیلمی ئه‌م فیستیڤاڵه به جه‌لال ساعیدپه‌ناه ده‌رهێنه‌ری سنه‌یی ئه‌م فیلمه چیرۆكییه به‌خشرا.
ئه‌ندامانی ئه‌نستیتۆی گۆته‌ی ئه‌ڵمانی به هۆی شاره‌زایی و لێهاتوویی ده‌رهێنه‌ر و وێنه‌گرتنی چیرۆكێك كه چه‌ندین لوێی به‌پێز و ده‌وڵه‌مه‌ندی له خۆگرتووه، خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی خۆیان له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك به كورته فیلمی "ڕه‌ش و سپی" له ده‌رهێنانی جه‌لال ساعیدپه‌ناه به‌خشی.
ئه‌م كورته فیلمه له لایه‌ن كۆمپانیای سینه‌مایی "ستاك فیلمی سنه" به به‌رپرسیارییه‌نی هونه‌رمه‌ندانی كورد سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ و وی‌دا ساڵحی له ئاستی دنیادا به شێوه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕكێی كورته فیلمه‌كانی دووه‌مین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك بریتی بوون له: به‌رهه‌مهێنه‌ر سینه‌ما خاتوو مارییانا بێرگمان سه‌رۆكی لێژنه‌ی دادوه‌ران له ئه‌ڵمانیا، وێنه‌گری كورد تووره‌ج ئه‌سڵانی له ئێران، ده‌رهێنه‌ری كورد ڕێزان یێشیلباش له توركیا، نووسه‌ر و ڕخنه‌گری سینه‌ما خاتوو ئالین تاسكییان له توركیا و توێژه‌ری سینه‌ما هێنریك سوبوتكا له ئه‌ڵمانیا.
دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك به نمایشی كۆمه‌ڵێك فیلمی بڵندی سینه‌مایی، كورته فیلمی چیرۆكی، دیكۆمێنتاری، ئه‌زموونی و ئه‌نیمه‌یشنی له سینه‌ماكارانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له ڕۆژانی 9 تا 16ی تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ری 2013 له شاری دهۆك له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://duhokiff.com/rupel.php?id=282&z=en&cure=10&m=3
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی گشتیی كورته فیلمی "ڕه‌ش و سپی".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
